د.سەردار عەزیز

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە

  2020-03-21 18:23      93 جار بینراوە        کۆمێنت

نرخی نەوت جارێکی تر دابەزییەوە، نرخی نەوت چیدی پرسێک نییە کە دابڕاوبێت لەئێمە، بەڵکو لەهەموو ئاستێکدا پەیوەندی بەئێمەوە هەیە، وڵاتانی خاوەن نەوت لەمێژوودا بەگشتی وڵاتانی لاوازن، دەکرێت بوترێت کە هەڵبەزو دابەزی نەوت گرنگترین هۆکاری ئەم لاوازییەیە، چۆن ئێمە، کە لەسەرەتای ئەم پرسەداین، بەهەمان رێگادا نەڕۆین و هەمان کێشەمان تووش نەبێت.
نرخی نەوت لەوڵاتانی نەوتیدا جۆرە رەفتارێکی دارایی تایبەتی هێناوەتە ئاراوە کە بەپوختی بەم شێوەیەیە: لەکاتی بەرزی نرخدا حکومەت خەرجییەکانی زۆر دەکات، لەکاتی دابەزینی نرخدا خەرجییەکانی کەمدەکاتەوەو قەرز دەکات.
کەواتە هێڵڕێژی دارایی ئابووری نەوتی لەهەڵبەزو دابەزدایە، چۆن ئەم هەڵبەزو دابەزە تەخت بکرێت، ئەوەی پێیدەوترێت پلاتو؟
هەر وڵاتێک دەکرێت بەجۆرێک مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکات، جۆری مامەڵەی وڵاتان راستەوخۆ پەیوەستە بەسیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەخلاقییەوە، بەڵام لەسەرەتادا پرسێک گرنگە بیزانین کە ئابووری زانست نییە، بەڵکو رشتەیەکی کۆمەڵایەتییە. کاتێک ئابووری رشتەیەکی کۆمەڵایەتییە، ئەوا حەز، ئارەزوو، پڕوپاگەندە، ئایدەلۆژیاو زۆر شتی تر راستەوخۆ کاریگەرییان هەیە لەسەری.
بۆیە دەکرێت پرسیارێکی ئابووری، ئەخلاقی، سیاسی بکەین کاتێک دەپرسین، چۆن ژیانێک دەژیت بەدوور لەداهاتی نەوت، یان چۆن حوکمڕانییەک دەکەیت بە بەکاربردنی کەمترین داهاتی نەوت؟
بۆئەوەی ئێمە لەداهاتووی نەوت تێبگەین لەکۆمەڵگای خۆماندا، دەبێت لەداهاتووی نەوت تێبگەین لەدونیادا، دەکرێت پرسیارەکە بەجۆرێکی تر بکەین، ئایا وزەو ژیان و ژینگە چۆن پەیوەندییەکانیان دادەڕێژن لەسەدەی بیست و یەکدا؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە دەبێت ئێمە لەڕوانگەی خۆمانەوە وەڵامی بدەینەوە، هەتا بزانین ئەستەنگ و سەختی و ئالنگارییەکانمان چین لەداهاتوودا.
هەر بەتێگرتنی تیلەیەکی خێرا لەو پرسە بۆمان دەردەکەوێت کە بەهای نەوت و نرخی نەوت و بڕی بەکاربردنی نەوت و ئامانجی بەرهەمهێنەرو بەکاربەرەکانی نەوت هەموو لەدەرەوەی دونیای دەسەڵات و کاریگەریی و توانای ئێمەوەن، بۆیە ئێمە کاتێک ناتوانین گۆڕانکاری لەو رەهەندانەدا بکەین ئەوا دەبێت هەوڵی گۆڕانکاری لەو بوارانەدا بکەین کە توانامان بەسەریدا دەشکێت.
بۆیە پرسی نەوت پرسی ئارەزووی شەخسی و گروپ و حیزب نییە، هەموو کەسێک راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ پەیوەستە بەنەوتەوە، بۆیە دەبێت پلانی کورتخایەن، مامناوەندو درێژخایەن هەبێت.
بەپێی راپۆرتی ناوەندە جیهانییەکان نەوت ئەمساڵ نەگەڕێتەوە سەرووی پەنجا. بەپێی ڕاپۆرتی ئی ئای ئەی نەوتی برێنت ئەمساڵ لە ٤٣ $ دا جێگیر دەبێت، ئەمە دابەزینی نزیکەی بیست دۆلارە لە ٦٤$ وە لە ساڵی رابردوو.
ئایا هەرێم لەنرخی چەندا کێشەی هەیەو لەچەندا کێشەی نییە؟ اللە اعلم!!
ئەم هەموو نەزانییە، ئابووری لەهەرێمدا وەها لێدەکات جۆرێک بێت لەیارییەکانی مەلا عەلی کەڵەک.
کاڵاکان لەدونیادا بەسەر چەندین کاتاگۆریدا بەش دەکرێن: کاڵای پیویست، کاڵای لۆکژیری، گریفن، کاڵای زیانبەخش.
هەموو کەس پێویستی بەکاڵا پێویستەکانە، بۆیە دەبێت بەردەست بن بەنرخی گونجاو، کاڵای لوکژیری بۆ چێژو خۆشییە، بۆیە دەبێت باجی لەسەر بێت، گریفن ئەو جۆر کاڵایانەیە کە بەئەنقەست گران دەکرێت هەتا هەموو کەسێک توانای کڕینی نەبێت و ئەوانەی دەیکڕن پۆزی پێوە لێبدەن، ئەمە بەشێکە لەپرۆسەی چینسازی کەئێستا لەکۆمەڵگای کوردستاندا بەچڕیی بەڕێوەدەچێت، ئەمانە دەبێت زۆرترین باجیان لەسەر بێت، زۆر کاڵاش هەن کە زیانبەخشن و زۆر بەکاردەبرێن وەک جگەرە، پلاستیک، دەرمانە ناپێویستەکان، بەنزین، هەموو ئەمانە لەجۆری ئیلاستیکن و دەکرێت دوو ئامانج هەبێت لەمامەڵەیان: یەکەم، کەمکردنەوەی بڕی بەکارهێنانیان، لەبەر هۆکاری تەندروستی و ژینگەیی، دووەم دانانی باج لەسەریان بۆ دابینکردنی ئەو پارەیەی کە پێویستە بۆ قەرەبووی زیانەکانیان، نەخۆشی شێرپەنجە لەسەرووی هەموویەوە.
مامەڵەنەکردن لەگەڵ نەوتداو هێشتنەوەی بەتاک سەرچاوە داهات، حکومەت لەبەردەم عیراق و خەڵک و فشارە نێودەوڵەتییەکاندا لاواز دەکات، ئەوەی سوودمەند دەبێت نوخبەیەکە.
دۆخی ئێستا رەنگە ئەوەندە درێژخایەن نەبێت، چونکە هۆکارەکانی درێژخایەن نین و فشار زۆرە بۆ کۆتایی پێهێنانی.

وتاری زیاتر

تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      30 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      28 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      48 جار بینراوە

عوسمانییەت: بە ئاشتی، بە شەڕ‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-21 11:45      28 جار بینراوە

گەوجاندنی پۆستمۆدرێن‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-17 19:23      41 جار بینراوە

هێرشەکانی تورکیا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-15 16:53      51 جار بینراوە

دانوستانی عیراق و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-14 00:03      58 جار بینراوە

ئەمریکاو عیراق، دانوستان‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-07 19:19      51 جار بینراوە

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      54 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      72 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      62 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      67 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      97 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      83 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      94 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      71 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      69 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      97 جار بینراوە

ئۆراسیا و شوناسی كوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-15 13:29      91 جار بینراوە

ئایا چین شەڕ دەکات؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-13 14:51      82 جار بینراوە


کورد لەسەدەی بیست و یەکدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-11 15:26      92 جار بینراوە

رۆشنبیرو وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-06 22:05      97 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو