د.سەردار عەزیز

کورەکە ماڵییە!!

  2020-03-27 12:08      159 جار بینراوە        کۆمێنت

ماڵ چەمکێکی زیاتر نێگەتیڤە لەئاگایی کوردیدا، ماڵیکە، یانی دەستەمۆی بکە، ماڵییە، یانی ترسنۆکە، ناوێرێت بێتە دەرەوە. ماڵی بووە، یانی لەژنەکەی دەترسێت، لەماڵا کەوتووە، یانی تەمەڵە. هەر ماڵ ماڵیەتی یانی ئیشی بۆ ناکرێت یان ناتوانێت لە دەرەوەبێت. ماڵ وەک پێچەوانەی دەرەوە، لە هەمانکاتدا جێندەری مێینەی هەیە. ماڵەوەتان چۆنە، وەک لە سلێمانی دەڵێن، مەبەست لێی ژن یان هاوسەرەکەت چۆنە. بەم پێیە ماڵ پانتایی نێرنیە، بەڵکو نێر خاوەنی ماڵە. ڕەنگە ڕەگێکی یونانی لەم پارادایمەدا بونی هەبێت.
بۆ نمونە چەمکی ئیکۆنۆمیک یانی ماڵداری. ماڵداری ئیشی خەڵکی ئازادنەبوە. چونکە پۆلس کاری خەڵکی ئازادبوە. ڕەنگە ڕەگی کۆنتربێت لەوەی کە پیاو چوە بۆ ڕاو و ژن لە ماڵەوە منداڵی بەخێوکردوە. هەرچۆنێک بێت، ئێستا ئەم چەمکانە لە قەیراندان.
ئێمە بەرەو سەردەمێک دەڕۆین، بە هۆی گەشەی تەکنەلۆجیاو رۆبۆتەوە، دەست بەرەو ئیکسپایەربوون دەچێت. ئەوەی بەهای هەیە داهێنانە، کە کاری عەقڵە، لەبەشی زۆری دونیادا ڕەنجکێشان وەک ئیش تەماشادەکرێت نەک بیرکردنەوە. بیرنەکردنەوەو ڕەنجکێشان ڕەهەندێکی مەترسیداری هەیە کە هانا ئارێنت بەجوانی باسی دەکات کە لەکرۆکی ژیاری ئەڵمانیدایە.
ئەگەر هەتا ئەم چەند دەیەی پێشوو، بوون لەماڵەوە وەک پێچەوانەی بوون لەدونیادا دەبینرا، ئەوا ئەمڕۆ ئەگەر دەتەوێت لەدونیادا بیت، دەبێت بتوانێت لەماڵەوەبیت، ئەمە نەک بەتەنها لەبەرئەوەی بوون لەدونیادا پێویستی بەئاگاییە، بەڵکو تەنها بە بوون لە پنتێکدا دەتوانیت لەدونیادا بێت، بەتایبەتی کاتێک بۆ زۆرێک لەخەڵك بێماڵی دەبێتە نەخۆشییەکی دەروونی.
کە ئەسکەندەری مەکدۆنی دێت بۆ ڕۆژهەڵات، ئێمە لەشاخەکانماندا ڕێی پێدەگرین، ئەوە ڕەنگە یەکەم هەوڵی جیهانگەری بێت، ئێمە چیدی نە لە چیاکانین نە دەتوانین ڕێ بەجیهانگەری بگرین، دەبێت لەماڵەوە بین بۆ ئەوەی لەدونیادا بین. 
سوپاس بۆ کۆرۆنا.

وتاری زیاتر

کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      27 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      35 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      48 جار بینراوە






ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      78 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      59 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      86 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      70 جار بینراوە


دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      55 جار بینراوە


خوێندنەوەی ماکرۆن لە بەیروت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-07 10:12      65 جار بینراوە




گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      81 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      94 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      72 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      109 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      71 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      109 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو