شوان كەریم كابان

كۆرۆنا چیمان پێ دەڵێ و چی پێ وتین و چی بیرخستینەوە

  2020-03-27 13:31      165 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆرۆنا پێمان دەڵێ مرۆڤ بوونەرێكی ناسكە، چەنجە خۆ بەزلزان و خۆپەرست و بەدەسەڵات و گەورە بێ یان بچووك، لەئاست سروت و رووداوە كتوپڕەكاندا بێ دەسەڵات و دەستە وەستانەو لاوازیشە.
كۆرۆنا پێمان دەڵێ هەژار بی یان دەوڵەمەند، دەسەڵاتدار بی یان بێ دەسەڵات، سەرۆك بی یان هاووڵاتییەكی سادە، دۆناڵد ترەمپ بی یان نیكۆلاس مادۆرۆ، لەئاست ئەو درمەدا هەموو وەك یەكن.
كۆرۆنا پێمان دەڵێ جیهان ئەو گوندە بچووكە نەبوو كەگوایە ئینتەرنێت وای لێكردووە، بەڵكو جیهان سەدان وڵاتەو هەروڵاتەی بۆخۆیەتی و كەس بەدەنگ كەسەوە ناچێ، هێندێ وڵات نەبێ، بەپێچەوانەوە هێشتا زلهێز ركو كینە دەبەخشنەوەو ڤایرۆسەكە بەناوی چینەوە ناودەبەن.
كۆرۆنا پێمان دەڵێ چەنە هێزی چەكداری گەورەو گرانت هەبێ و چەندە خاوەن چەكی ئەتۆمی و مووشەكی دوورهاوێژو چەكی لایزەری بی ناتوانی یەك فیشەكی عەیار 4 ملیمیش بنێی بكۆرۆناوە.
ئەی كۆرۆنا چی پێ وتین؟
كۆرۆنا پێی وتین كەئەوروپاش لەهەندێ سیفەتدا لەئێمە دەچێ، كاتێك زۆربەی زۆری رەفەی ماركێتەكانی ئەوروپا بەتاڵ بوون و خەڵك هەرچی لەبازاڕەكاندا بوو چینیانەوە، كۆرۆنا پێی وتین دونیا ئەو سیستمە پتەوو خۆڕاگرو بەهێزە نییە كە پێمانوابوو هیچ رووداوێك نای هەژێنێ، بەڵكو دەكرێ پەتایەكی ئاوها لەگرێژنەی بەرێت و تێكوپێكی بدات.
كۆرۆنا پێی وتین وڵاتە سەرمایەدارەكان هێندەی ژمارەی بەرزبوونەوەو دابەزینی بۆرسەو نرخی دراوو ئاڵتون و نەوت گازیان بەلاوە گرنگە، هێندە ژمارەی تووشبووان و كۆچكردووانیان بەپەتای كۆرۆنا بەلاوە گرنگ نییە.
كۆرۆنا پێیوتین مافی مرۆڤ كاڵایە بەمەبەستی سیاسی رۆژئاوا بەئێمەی دەفرۆشێ و مامەڵەی پێوەدەكات، دەنا بەچ مانایەك لەئیسپانیا پاش زیاتر لەهەفتەیەك لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە دەزگا تەندروستییەكان دەگەنە چەند خەڵوەتگەیەكی پیری و دەبینن چەندین كەس لەنەبوونی سەرپەرششتی و خزمەت لەسەر جێگاكانیان گیانیان لەدەستداوە.
گەر رۆژئاوا مافی مرۆڤی بەلاوە گرنگ بێ، دكتۆر ڤیرنون كۆلمان كە دكتۆرێكی بریتانیەو خاوەنی زیاتر لەسەد كتێبە لەچەندین بوارداو وەرگێڕدراوەتە سەر 25 زمان ناڵێ ئەمە پلانێكە بۆ رزگاربوون لەوانەی بەپیر دەژمێردرێن لەئەوروپا تەمەنیان حەفتا ساڵ و بەرەو ژوورە، كاتێك دەزگا تەندروستییەكان ئامادەنین ئەوانەی لەو تەمەنەو بەرەوژوور بن چارەسەربكەن.
ئەی كۆرۆنا چی بیرخستینەوە؟
كۆرۆنا بیری خستینەوە ئێمە بوونەرێكی بێ دەسەڵاتی ترسنۆكین، تەنیا هەر خۆمان خۆشدەوێ، لەم ماوەیەدا دەیان ئازیز بەجێیان هێشتین نەمانتوانی بەتەلەفۆنیش بێ دڵنەواییەكی كەسوكاریان بدەینەوە.
كۆرۆنا بەهۆی ئەو قەدەغەی هاتوچو چوونە دەرەوەیەی خستییەوە، بیری خستینەوە ئێمە خێزانین، ژن و مێردین، خوشك و براین، باوك و كچ و كورین، دایك و منداڵین، ئەوەندە لەمێژە بەهۆی كارو مەشغەڵەت و سەرقاڵیی ژیانەوە هێندە پێكەوە نەبووین بزانین ئازارەكانمان چین، خواست و حەزەكانمان، مەوداكانی خۆشەویستیمان تا كوێیە.
كۆرۆنا بیری خستینەوە ئێمە مرۆڤین، تەنها چارەسەری هەموو دەردەكان خۆشەویستی و هاوكاری و بەهاناوەچوونی ئەوانەیە كەپێویستیان بەدەستگیرۆییە.
كۆرۆنا بیری خستینەوە هێشتا خەڵكانێك هەن تەنها بۆخۆیان ناژین، بەڵكو خەڵكی تریان بیرە، بەهەرحاڵ هەموو بەدووربین لەكۆرۆنا.
  

 

وتاری زیاتر


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      43 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      45 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      45 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      47 جار بینراوە



مەترسییەكی خۆ مەڵاس داو‬ شوان كەریم كابان
2020-12-14 22:26      69 جار بینراوە


گیرۆدەی دەستی سیاسەتی خۆی!‬ شوان كەریم كابان
2020-11-23 20:05      71 جار بینراوە

ئێمه‌ له‌ عیراقدا چین؟‬ شوان كەریم كابان
2020-11-21 16:23      53 جار بینراوە

سڵاو لەیادو یادەوەریتان‬ شوان كەریم كابان
2020-11-20 22:30      53 جار بینراوە



ترامپ چی چنییەوە؟ ‬ شوان كەریم كابان
2020-11-09 15:42      71 جار بینراوە


دڵتان دانەمێنێ! ‬ شوان كەریم كابان
2020-11-07 16:19      61 جار بینراوە

ئه‌و نوێژه‌ی نه‌كرا‬ شوان كەریم كابان
2020-10-30 10:26      71 جار بینراوە

ئەمە ئەمریكایە؟ ‬ شوان كەریم كابان
2020-10-27 20:44      63 جار بینراوە

پێمان سەیر نەبێ سووتێنرا!‬ شوان كەریم كابان
2020-10-24 17:56      58 جار بینراوە

وەلانانی گەورەكان!‬ شوان كەریم كابان
2020-10-19 21:44      69 جار بینراوە

خێری سیاسەتكردن! ‬ شوان كەریم كابان
2020-10-10 18:09      71 جار بینراوە









نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو