كاروان یاروەیس

حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی

  2020-03-28 18:32      175 جار بینراوە        کۆمێنت

پەتای کۆرۆنا، بۆ ئێستا کەهێشتا هەڕەشەی جددیە لەسەر مرۆڤایەتی و بۆ داهاتوویش، کە کۆتایی پێدێت و ژیان ئاسایی دەبێتەوە، زۆر هاوکێشەی لەزۆر بواردا گۆڕی و بگرە هەڵتەکاند، جیهان و مرۆڤایەتی دوای ئەم پەتایە، وەکجاران نابن، ستراتیژی سیاسی و ئابوری و زانستی گۆڕانکاریی ریشەیی بەسەردا دێت. کۆرۆنا، جیهانی راچەڵەکاندو پێیوتن: سەرباری پێشکەوتنە خێراو سەرسوڕهێنەرەکان لەبواری تەکنەلۆژیاو زانست و کایەکانی تر، هێشتا کەلێنی گەورە هەیەو ڤایرۆسێکی بچووکی نادیدە، دەتوانێ لەناکاو سەرلەبەری جیهان و مرۆڤایەتی بشلەژێنێ و هەندێ وڵاتی گەورەو بەهێزیش بخاتەوە سەر ساجی عەلی، بەدڵنیاییەوە وەزیفەی حزبایەتیش وەک دیاردەیەکی دیموکراسی و شارستانی گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، سەلامەتی مرۆڤ و دەستەبەرکردنی ژیانێک، کە خۆراک و ژینگەو خزمەتگوزاری تەندروستی و گەشەپێدانی خوێندن و زانست تێدا گەشەکردوو و پێشکەوتووبن، دەبێتە ئەرکی لەپێشینەی حزبەکان، کە لەحوکمڕانی و پەرلەماندا بەشدارن، یەکێتی، وەک هێزێکی سیاسی، جەماوەری کاریگەرو خاوەن پێگە لەکوردستان و عیراق، لەدوای کۆنگرەی چوارەم، کە فۆرم و پێکهاتەی سەرکردایەتی و پەیڕەوو پرۆگرامی خەباتی گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە، وەک هێزێک کەهەڵگری فەلسەفەی سۆسیال دیموکراتە بۆ حوکمڕانی، دەتوانێ لەجیهانی (پۆست کۆرۆنا) کاراترو جیاوازتر خەبات بکات، هەوڵەکانی هاوسەرۆکی یەکێتی (لاهور شێخ جەنگی) لەچەند رۆژی رابرودودا، بۆ پاڵپشتیکردنی دامەزراوەکانی حکومەت و خەڵکی کوردستان لەڕووبەروبونەوەی کۆرۆنادا، ئاماژەی بنەڕەتین، کە یەکێتی، دەیەوێ هەمان ئەرک جێبەجێ بکات و وەزیفەی حزبیش لەهەلومەرجێکدا، کە سەلامەتی مرۆڤ لەپێشینەیە، بگۆڕێ و بکەوێتە خزمەتی کۆمەڵگاو مرۆڤایەتی، ئەم هەوڵانە، تەواو دەرخەری ئەوەبوون، کە هێزی بەرپرسیارو سەرکردەی بەرپرسیار، لەهەموو بارودۆخەکاندا، شان دەداتە ژێر ئەرکی هەستیارو قورس، ڕەنگە ئەم ئەرکە هەستیارو قورسە رۆژگارێک وابخوازێ لەبەرەی جەنگی کوباشی و تەللوەردو کۆبانی بیت، رۆژگارێکیش، پەتای کۆرۆنا هەڕەشە لەکوردەواری بکات و بەشێوازو چەکی جیاواز گەلەکەکەت بپارێزی.

وتاری زیاتر

بۆ بەم زۆنە فێرن؟‬ كاروان یاروەیس
2021-03-02 08:56      35 جار بینراوە

ماكگۆرك لەكۆشكی سپی!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-09 19:13      67 جار بینراوە

ئەمریكایەكی تر!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-07 11:41      90 جار بینراوە


كازمی لەئەنكەرە!‬ كاروان یاروەیس
2020-12-17 10:52      115 جار بینراوە

دانوستاندن چۆن وا ئەكرێ‌؟‬ كاروان یاروەیس
2020-12-05 16:30      134 جار بینراوە

كوردەوارییەكی گرفتار!‬ كاروان یاروەیس
2020-11-26 09:05      86 جار بینراوە






دوو ڕێگامان لەبەردەمدایە!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-28 19:21      117 جار بینراوە

لەباتی فەیسبوك مێزی گفتوگۆ!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-24 17:50      160 جار بینراوە


کورد هەقی بەسەر لیبیاوە چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2020-04-14 20:56      192 جار بینراوە


بەرەو بەغدا!‬ كاروان یاروەیس
2018-08-22 11:45      247 جار بینراوە


عیراق لە قەراغی گۆمەكە!‬ كاروان یاروەیس
2018-06-11 11:50      268 جار بینراوە

وەرەقەی كورد بۆ دانوستان‬ كاروان یاروەیس
2018-06-03 21:04      310 جار بینراوە




بەهاری نوێبوونەوە!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-12 19:00      295 جار بینراوە

مووچەی نوێنەرانی گەل!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-04 12:06      333 جار بینراوە

فایلی تەعریب ببەن بۆ بەغدا‬ كاروان یاروەیس
2018-02-25 15:39      368 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو