د.سەردار عەزیز

کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات

  2020-03-30 19:42      135 جار بینراوە        کۆمێنت

کۆمەڵگای کوردی، بەو جۆرە کە کۆمەڵگا دەبێت هەبێت، بوونی نییە، هێشتا بەزۆری بەدەست پەرتەوازەیی و دژایەتی و نەبوونی توانای بۆ وێناکردنی هەموو وەک یەک یەکە، دەناڵێنێت، ئەمە قەیرانی زۆرێک لەو کۆمەڵگایانەیە کە بەخواستی خۆیان یان بەناچاری خراونەتەوە سەر ڕێگای گواستنەوە لەفۆرمێکەوە بۆ فۆرمێکی تر.
قەیرانی کۆرۆنا یەکێکە لەو ساتەوەختانەی کە دەکرێت سودی لێببینرێت بۆ تەکاندان بەم پرۆسەی دروستبوونی کۆمەڵگاو جڤاتە.
ئێمە زۆربەمان لەشاردا دەژین، نزیک بەیەکترو لەزۆر دۆخی ئاسایشی و ئابووری و تەندروستی و کۆمەڵایەتیدا بەخۆشی و بەناخۆشی پێکەوەین، بۆیە ناچارییە کە دەبێت فۆرمێکی پێکەوەبوون دروست بکەین، لەکۆمەڵگای کوردیدا فۆرمەکانی نوێ و کۆن لەململانێدان. هێشتا فۆرمە کۆنەکان تۆکمەن و فۆرمە نوێکا لاوازن. زۆرجاریش فۆرمە نوێکان لەچوارچێوەی فۆرمە کۆنەکاندا دەبینرێت.
بەڵام ئێستا ساتیەتی کە ئێمە کۆمەڵایەتی و جڤاتی خۆمان بۆ یەکتر پێشان بدەین.
بۆ نموونە:
یەکەم، راوەستانی وەرگرتنی هەموو کرێیەک، کەسی کرێچی ئەو کەسەیە کە لەهەموو کەسێک زیاتر لەقەیراندایە. ئێستا کاتیەتی کە بۆ چەند مانگێک کرێ بووەستێنرێت.
دووەم، راوەستانی وەرگرتنەوەی هەموو قەرزێک.
سێیەم، کەمکردنەوەی خۆراک، کەمکردنەوەی خۆراک زۆر پێویستە، نەک تەنها بۆ ئەوەی خۆراک زۆربێت، بەڵکو لەڕووی تەندروستیشەوە کە کەسەکان ناتوانن بجوڵێن، وەک راپۆرتەکانی بانکی نێودەوڵەتی پێشانی ئەدات قەڵەویی کێشەیەکی ئێجگار گەورەیە لەکۆمەڵگاکانی ئێمەدا.
چوارهەم، تەرخانکردنی زۆرترین کات بۆ خوێندنەوە، نەک خوێندنەوەی نووسینە پووچەکانی فەیسبووک، بەڵکو کتێب.
پێنجەم، هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لەداهاتوو، کە پڕی دەبێت لەقەیران و ململانێی و ناسەقامگیریی.

وتاری زیاتر

کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      19 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      35 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      43 جار بینراوە






ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      78 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      57 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      86 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      70 جار بینراوە


دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      55 جار بینراوە


خوێندنەوەی ماکرۆن لە بەیروت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-07 10:12      65 جار بینراوە




گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      81 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      94 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      71 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      108 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      71 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      109 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو