د.سەردار عەزیز

دەسەڵات لە نێوان ڕۆژئاوا و چیندا؟

  2020-03-31 18:38      120 جار بینراوە        کۆمێنت

بە دیدی ئەفلاتۆن دەبێت دەسەڵات بدرێت بە ئەو كەسەی كە حەزی لێی نیە. ئەگەر ئەمە بە چوارچێوەی دیدی ڕۆژئاوایی وەربگرین ئەوا دەبینین لە سەر ئەم بنەمایە كۆمەڵێك بنەمای تر داڕێژراوە.
یەكەم، دەسەڵات ئەگەر بدرێت بە كەسێك كە حەزی لێیەتی ئەوا جێكەی مەترسییە. چونكە دەبێتە هۆكاری ئەوەی كە كەسی دەسەڵاتدار دەسەڵات كۆبكاتەوە و قۆرغی بكات و هەموو ئەوانەی كە بە مەترسییان بزانێت بۆ سەر دەسەڵاتەكەی لە ناو ببات.
دووەم، بۆیە دیدی ڕۆژئاوایی بۆ دەسەڵات لە سەر ئەو بنەمایانە داڕێژراوە كە دەسەڵات دەبێت چاودێری بكرێت، هاوسەنگ بكرێت، سنورداربێت و بەردەوام پیاداچونەوەی پیادا بكرێت.
سێیەم، ئەمانە بونەتە بنەمای ئەوەی كە كۆمەڵێك سیستەمی تایبەت بەم بوارانە بێنە ئاراوە، كە لە پرینسیپی جیاكردنەوەی دەسەڵات و  كۆمەڵێك پرینسیپی تردا خۆی دەبینێتەوە.
بەڵام وەك دەبینین پەیوەندییەكی ئاڵۆز هەیە لە نێوان دەسەڵات و كەسدا. ئەگەر كەسێك ئامادە نەبێت بۆ دەسەڵات، ئەوا دەستوبرد توشی نەخۆشی دەسەڵات دەبێت. نەخۆشی دەسەڵات كوشندەترین نەخۆشی دەرونیە.
بەڵام دیدی چینی جیاوازە.
ئەگەر لاوزی老子بە نمونە وەربگرین بە دیدی ئەو ئەوەی بە سەر خۆیدا زاڵدەبێت بە توانایە有力، ئەوەی بە سەر ئەوانیتردا زاڵ دەبێت بەهێزە彊
بە دیدی هیشانگ گۆنگ، كە كۆمێنتەیتەری بیری لاوزییە لە سەر سەردەمی هانەكاندا، بۆ زاڵبون بە سەر ئەوانیتردا هێزی ڕێكخراو لە شێوەی سوپادا پێویستە. بەڵام لە هەمانكاتدا زاڵبون بە سەر حەز و ئارەزوی خوددا بە پێویست و بنەمای دەسەڵاتداریی دادەنێت.
بە بەراوردكردنی ئەفلاتۆن و لاوزی دووجۆر لە دونیابینیمان بۆ دەردەكەوێت كە هەردوكیان بە ئاستێكی سنوردار لە دونیای ئێمەدا بونی هەیە. تێگەیشتنی تەقلیدی ئێمە بۆ دەسەڵات زۆر لە دیدی چینیەكانەوە نزیكە. دەسەڵات یانی هێز و دەسەڵات یانی كەس و دەسەڵات یانی زاڵێتی و دەسەڵات یانی ستەم، هەروەها دەسەڵات یانی شەق. لە هەمانكاتدا هیواخواستن بۆ بونی كەسێكی دەسەڵاتداری، دیكتاتۆری، دادپەروەر. كەسێك بۆئەوەی بتوانێت دادپەروەر بێت دەبێت بە سەر حەز و بەرژەوەندییە تایبەتیەكانی زۆیدا زاڵبوبێت.
ئەم جۆرە دەسەڵات لە مێژوی چیندا ڕێچكەیەكی تایبەتی هەیە. كە دەتوانین بڵێن ڕێچكەیەكی نەپچڕاوەیە لە پێنج هەزار ساڵی ڕابوردودا. ماو خۆی بە ڕچەشكێن دادەنا، بەڵام وەك ئێدوارد سنۆ پێمان دەڵێت یەكێك بوو لە خوێنەرە هەر قوڵەكانی مێژوو و بیری چین.
لە سەدەی بیست و یەكدا ئێمە بە خەستی دەكەوینە نێوان بەرداشی ئەم دوو مۆدێلەوە. مۆدێلی ڕۆژئاوایی خۆی لە دەزگادا دەبینێتەوە و مۆدێلی چینی خۆی لە كەسی بەهێزدا.
بڕێك لە عەقڵی ئێمە داوای دەزگا دەكات. بەڵام زۆرێك لە نەست و كەلتور و ئاگایی و ئارەزوی ئێمە ماخۆلانیەتی بۆ خزمەتی كەسی بەهێز. لە سەدەی بیست و یەكدا ڕۆژئاوا ماندوە لە دەزگا دروستكردن، پاش ئەو هەموو شكستە. ئێمە ڕەنگە ئەوەندە خێرا جۆلانی بكەین لە نێوان جەمسەرەكاندا بەربینەوە.

 

وتاری زیاتر

کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      19 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      35 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      43 جار بینراوە






ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      78 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      57 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      86 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      70 جار بینراوە


دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      55 جار بینراوە


خوێندنەوەی ماکرۆن لە بەیروت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-07 10:12      65 جار بینراوە




گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      81 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      94 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      71 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      108 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      71 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      109 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو