شوان كەریم كابان

دڵگران و غەمبارین

  2020-04-05 15:11      159 جار بینراوە        کۆمێنت

ناكرێ مرۆڤ لەبارودۆخێكی ئاوهادا دڵگران و غەمبار نەبێ، دڵگران بۆ ئەو بارودۆخەی كوردستان و دونیای تێكەوتووە، غەمبار بۆ ئەوانەی تووشی پەتای كۆرۆنا یان كۆڤید19 بوون، بۆ ئەوانەی گیانیانلەدەستدا، دڵگران بۆ ئەو كەسانەی ئێستای بژێویي ژیانی رۆژانەیان نییەو كارو كاسپیيان وەستاوە، غەمبار بۆ ئەو ئازیزانەی لەم ماوەیەدا كۆچیان كردو جێیان هێشتین و نەمانتوانی ئامادەی بە خاكسپاردن و پرسەكەیان بین بەهۆی رێكاری تەندروستی و قەدەغەی هاتوچۆوەو لەسەرو هەمووشیانەوە تێكۆشەرو پێشمەرگەی دێرینی كوردایەتی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان مامە جەمال، جەمالی حەكیم ئاغا.
دڵگرانین كە لەوانەیە هەرێم رووبەڕووی قەیرانێكی تری دارایی بێتەوەو جارێكی تر خەڵك تووشی نەبوونی و نەداری ببنەوە، ئەوەی زۆریش مرۆڤێكی وەك ئێمە لەم رۆژهەڵاتە دڵگران و غەمبار دەكات ئەو هەواڵە ناخۆش و دڵتەزێنانەیە كە لەرِۆژئاوای بانگەشەكەری مافی مرۆڤ و ئازادییەوە دەبیستین.
چەند هەفتەیەك لەمەوبەر دكتۆر فیرنون كۆڵمان كە دكتۆرێكی بەریتانیاییە لەبارەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە ئاماژەی بەوەدا، پێدەچێ ئەوروپاو رۆژئاوا بەگشتی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە بەفرسەت بزانن تاكو ئەوانەیان لە كۆڵ بێتەوە كە چوونەتە تەمەنەوەو حكومەتی وڵاتانی ئەوروپا بۆ بەخێوكردنیان و چاودێرییان پارەیەكی زۆر سەرفدەكات.
بەچەند رۆژێك پاش ئەو راگەیاندنە، لە چەند خەڵوەتگەیەكی پیریی لەئیسپانیا، بێئەوەی كەس ئاگادار بێ و بزانێت و پاش پشكنین دەركەوت، چەندین بەساڵاچوو لەچەند خەڵوەتگەیەك گیانیان لەدەستداوە بێئەوەی كەس پێیان بزانێت و هەندێكیان چەند رۆژێكیش بوو گیانیان لەدەستدابوو.
لەئەڵمانیاش، رۆژی (1/4/2020) تەنها لەدوو خەڵوەتگەی پیریی 33 كەس بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستدابوو، لەفەرەنسا لەكۆی ئەوانەی بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە تاكو (3/4/2020) هەزار كەسیان لەخەڵوەتگەكانی پیریی بوون.
ئەمانە وەك نموونە، بەدڵنیاییەوە لەزۆربەی وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكاش ئەو دیاردەیە هەیە، كە مرۆڤ تووشی شۆك دەكات، رۆژئاوایەك كە شەوو رۆژ باسی پاراستنی مافی مرۆڤ دەكات و دژایەتی وڵاتان بەپێوانەی ئاستی پاراستنی مافی مرۆڤ دەكات و ئاوها مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییە بەساڵاچووەكانیان دەكات، بەڕاستی مایەی دڵگرانی و غەمبارییە.

وتاری زیاتر


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      43 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      45 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      45 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      47 جار بینراوە



مەترسییەكی خۆ مەڵاس داو‬ شوان كەریم كابان
2020-12-14 22:26      69 جار بینراوە


گیرۆدەی دەستی سیاسەتی خۆی!‬ شوان كەریم كابان
2020-11-23 20:05      71 جار بینراوە

ئێمه‌ له‌ عیراقدا چین؟‬ شوان كەریم كابان
2020-11-21 16:23      53 جار بینراوە

سڵاو لەیادو یادەوەریتان‬ شوان كەریم كابان
2020-11-20 22:30      53 جار بینراوە



ترامپ چی چنییەوە؟ ‬ شوان كەریم كابان
2020-11-09 15:42      71 جار بینراوە


دڵتان دانەمێنێ! ‬ شوان كەریم كابان
2020-11-07 16:19      61 جار بینراوە

ئه‌و نوێژه‌ی نه‌كرا‬ شوان كەریم كابان
2020-10-30 10:26      71 جار بینراوە

ئەمە ئەمریكایە؟ ‬ شوان كەریم كابان
2020-10-27 20:44      63 جار بینراوە

پێمان سەیر نەبێ سووتێنرا!‬ شوان كەریم كابان
2020-10-24 17:56      58 جار بینراوە

وەلانانی گەورەكان!‬ شوان كەریم كابان
2020-10-19 21:44      69 جار بینراوە

خێری سیاسەتكردن! ‬ شوان كەریم كابان
2020-10-10 18:09      71 جار بینراوە









نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو