د.سەردار عەزیز

کوردستانی باشوور لەسەدەی بیست یەکدا

  2020-04-05 16:30      160 جار بینراوە        کۆمێنت

هەوڵدەدەم چەند کورتە سەرنجێک دەربارەی کورد لەسەدەی بیست و یەکدا بخەمەڕوو، بەئامانجی کارکردنی زیاتر لەسەریان لەداهاتوودا.
یەکێک لەخەسڵەتە هەرە سەرەکییەکانی کوردستانی باشوور لەسەدەی بیستدا، پەیوەندی ئەو پارچەیەیە بەزلهێزێکی وەک ئەمریکاوە. ئەم پەیوەندییە بەرهەمی شەڕی ساردە، ئامرازیی و سنووردار بووە. بەڵام بەردەوام لەگەشەکردندا بووە.
لەسەدەی بیستویەکدا ئەم پەیوەندییە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، کرۆکی ئەم گۆڕانکارییە لەپەیوەندی بەئەمریکاو هاتنی بۆ عیراق و کۆتایی ئەو پرۆژەدایە.
ئەمریکا هات بۆ عیراق هەتا عیراق وەک کۆریای باشوور لێبکات، وڵاتێک کە گەشە بکات و بەهیزبێت و خزمەتی جیوپۆلەتیکی ئەمریکی بکات لەناوچەکەدا، بەڵام عیراقییەکان ئەوەیان نەویست، دەرکەوت پێش هەموو شتێکی تر عیراقییەکان کۆمەڵێک خەڵکی خێڵەکیی و تایفی و سەربە عەقڵیەتە زۆر زۆر کۆنەکانن، پرۆژەی ئەمریکی لەعیراق پشتیوانی نەبوو، چونکە سیاسی عیراقی بوونی نییە.
ئێستا ئەمریکا ماندووە لەو پرۆژەیەو سەردەمی بەسەرچووە.
سەرەتای مانگی سێی ئەمساڵ ئێوارەیەک لەقونسوڵخانەی ئەمریکی میوان بووم بۆ ئێوارە خوانێک، خوانەکە بچووک بوو، نزیکەی دە کەس دەبووین، دیارە بەپێی رێسای دیدارەکە، کە بەشێکە لەچاتەم هاوس و رێگریی تر، ناتوانم زۆر دەربارەی بڵێم. بەڵام پرسێک لەسەر خوان بوو ئەوەبوو کە ئایا کوردستان بەبێ بەغداو بەبێ کەرکوک دەتوانێت خۆی بژێنێت؟؟
ئەم پرسە کۆمەڵێک رەهەندی قوڵی هەیە، یەکەم، ئەمریکا وردە وردە دەستبەرداری پرۆژەی عیراق دەبێت. [بۆ روونکردنەوە ئەمانەی لێرەدا دەیڵێم زانیاری نییە، بەڵکو شیکارییە].
لەمانەوەی لەکوردستان، ئەمریکا پێیخۆشە کوردستان بتوانێت خۆی خۆی بژێنێت، ئەمە بەشێکی سەرەکی پرۆژەی ئەمریکایە کە چیدی نایەوێت هێندە داهاتی خۆی بۆ دەرەوە خەرجبکات، ئەمە بەمانای ئەوە نییە کە ئەمریکا پشتیوان نابێت، بەڵام گۆڕانکاری دێت بەسەر شێوازی مامەڵەیدا.
لەگەڕانەوە بۆ سەردەمی ململانێی زلهێزەکان ئەمریکا خەمی تری دەبێت و بەشێوازی جیاواز لەپەیوەندییدا دەبێت لەگەڵ دۆستەکانیدا.
یەکێک لەپرسیارەکانی سەدەی بیستویەک ئەوەیە کە ئایا سەدەی ئەمریکی دەبێت وەک سەدەی بیست یان دەبێتە سەدەی ئەوانیتر. هەندێک زۆر بەگەشبینیەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سەدەی بیست و یەک سەدەی ئاسیایی دەبێت، تیورە لەمبارەوە زۆرە، ئایا ئاسیا یانی ئاسیا یان یانی چین، ئایا چین چ ڕۆڵێک دەبینێت لەپرۆژەی سەدەی ئاسیایی. هەندێکی تر بڕوایان وەهایە چین بەهیچ شێوەیەک بنەماکانی ئەوەی نییە کە خاوەنداری سەدەی بیست و یەک بکات، بەهۆی پیربوونی دانیشتووان و جیاوازی زۆری داراو نەدارو قەیرانی ژینگەیی و لاوازی داهێنان و نەبوونی شوناسێکی یەکگرتوو و زۆر هۆکاری تر.
بەڵام ئەگەر سەدەی بیست و یەک بەسەدەی ئەمریکیش بمێنێتەوە، ئەوا هەرگیز وەک سەدەی بیستی ئەمریکی نابێت، لەسەدەی بیستی ئەمریکی، بەتایبەتی پاش جەنگی دووەمی جیهانی، مرۆڤایەتی بەشێوازێکی بێوێنە گەشایەوە، دانیشتوانی گۆی زەوی چەند قاتبوون، رێژەی هەژاری بۆ ١٠٪ کەمبووەوە، پرسی ئازادی و ماف و کۆمەڵگای مەدەنی و دەزگاو فرەیەتی و زۆر پرسی تر بوونە پرسی مرۆڤایەتی. کورد لەهەموو ئەمانە سوودمەندبوو، بەڵام سەدەی بیست و یەک بەوجۆرە نییە.
ئەگەر بێتو چین و ئەمریکا بکەونە ململانێ ئەوا لەڕوسیاوە بۆ باشووری گۆی زەوی هەتا ئوسترالیا ناوچەی قەیران دەبێت لەنیوان چین و ئەمریکادا، ئایا چین دەبێتە خاوەن چ مۆدێڵیک؟ ئەگەر وەک ئەڵمانیا بکات، کە بەڕای من زۆر نزیکە لێیەوە، ئەوا تووشی قەیران دەبێت، ئەڵمانیا، یەکێتی ئەوروپای کۆنترۆڵکردووە، چونکە ئەڵمانیا بەرهەمهێنی زۆرینەی کاڵاکانی یەکێتی ئەوروپایەو بەباشوور و رۆژهەڵاتیدا، وڵاتانی دەوروبەری کردووەتە کڕیاری کاڵاکانی، ئەمەش قەیرانی بۆ زۆر لەوڵاتان دروستکردووە، کە خۆی لەڕەوتە دژە یەکێتی ئەوروپادا دەبینێتەوە، چ چەپ، چ ڕاست.
پرسێکی تر کە پەیوەستە بەمەوە پرسی هایدرۆکاربۆنە، ئایا نەوت بێکەڵک دەبێت لەسەدەی بیست و یەکدا؟ بیرمەندی کوردی دەبێت بیر لەپرسە گەورەکانی سەدەی بیست و یەک بکاتەوە، وەک رۆبۆت، کرێکار، سەرمایە، وزەو زۆر پرسی تر، چونکە کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر چارەنووسی ئێمە!!

وتاری زیاتر

کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      19 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      35 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      43 جار بینراوە






ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      78 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      57 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      86 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      70 جار بینراوە


دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      55 جار بینراوە


خوێندنەوەی ماکرۆن لە بەیروت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-07 10:12      65 جار بینراوە




گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      81 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      94 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      71 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      108 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      71 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      109 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو