لەڕاستیدا ، تائێستا سێ مۆدێلی حیاواز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا په‌یڕه‌وكراوه:
مۆدێلی یه‌كه‌م :
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن لەڕوانگهی باوه‌ڕبوونیان به به‌هێزیی سیستمی ته‌ندروستی خۆیانهوەو له‌سه‌ر بنه‌مای باوهرنهبوونیان بەمهترسی ڤایرۆسهكەو كه‌مێك قورستره لەپهتای ئاسایی ، بۆیه پێیان وابوو ئه‌توانن كۆنترۆڵی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن ، نموونه‌ی ئه‌و وڵاتانه ئیتالیا‌و ئیسپانیا ، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوون و وڵاته‌كانیان بوو بەشانۆی كاره‌سات، ئیسپانیا زیاتر له 131 هه‌زار توشبوو و 12 هه‌زار مردووی ههیەو ئیتالیاش 129 هه‌زار توشبووی تێپهراندووەو زیاتر له 15 هه‌زار مردووشی هه‌یه.
مۆدێلی دووه‌م:
ئه‌وانه‌ن تێگه‌یشتن ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسیداره ، بەڵام لەڕوانگهی باوه‌ربوونیان به به‌هێزیی سیستمی ته‌ندروستی خۆیان و گرنگی به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی ئابووری و به‌رهه‌مهێنان و سێكته‌ری خزمه‌تگوزاری ، ئه‌مانه وا بیریان كردەوه له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆتایهاتنی ڤایرۆسه‌كه دیار نییەو ناكرێت تا كاتێكی نادیار چالاكی به‌رهه‌مهێنان و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان بوه‌ستێ، بۆیه رێگای چاره‌ی مام ناوه‌ندیان گرتەبهر به‌وه‌ی رێگا بگرن لەكۆبوونهوەو قه‌ره‌باڵغی و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن ، ئیدی كاروباری ئاسایی رۆژانه به‌رده‌وامبێت، به‌مه ده‌توانن رێگا بگرن لەتووشبوونی به لێشاوی خه‌ڵك و تووشبوونی كه‌میش ئاساییه لەڕێگای ده‌زگای ته‌ندروستییه‌وه كۆنترۆڵدەكرێت، نموونه‌ی ئه‌م وڵاتانه ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو هۆڵه‌نداو گه‌لێك وڵاتی تر، به‌ڵام كاتێك ئه‌م وڵاتانه بەكردهوه رووبه‌ڕووی كۆرۆنا بونەوە ، نه رێكاره‌كانی حكومه‌ت توانی رێگا بكریت لەتوشبوونی بەلێشاوی هاووڵاتیان ، نه سیستمه ته‌ندروستییه به‌هێزه‌كانیان توانی كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه بكات، لەوڵاتێكی وه‌ك فه‌ره‌نسا زیاتر له 92 هه‌زار كه‌س توشبووەو 8 هه‌زار مردوویان هه‌یه، ئه‌ڵمانیا 100 هه‌زاری تێپهراندووەو 1500 مردووی هه‌یه، هۆڵه‌ندا 18 هه‌زار توشبووی تێپهراندووەو زیاتر له 1700 مردوو ، به‌مه‌ش مۆدیلی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی بەدهستنههێناوه، بەپێچهوانهوه رووبه‌رووی قه‌یرانی جددی بووەته‌وه ، هه‌واڵنێره‌كان باس لەترسناكیی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن كه ناچاربوون وڵاته‌كانیان بخه‌نه به‌رده‌م قه‌یرانێكی ئه‌خلاقی گه‌وره كه واز لەپیرهكان بێنن بۆ مردن و هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ته‌نها بۆ گه‌نجه‌كان دابنێن
مۆدێلی سێیه‌م :
ئه‌وانه‌ن كه سیستمێكی ته‌ندروستی لاوازیان هه‌یه ، بۆیه چه‌كی ده‌ستیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا بەپله‌ی یه‌كه‌م بریتی بووه لەخۆپارێزی، راگرتنی ده‌وام و كاری فه‌رمی، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی ئه‌م مۆدیله‌یه، لەڕاسیدا ئه‌مە تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتوو بووه لەكۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، نزیكه‌ی پێنج هه‌فته به‌سه‌ر تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌ت تێده‌په‌رێ، كه‌چی هێشتا ژماره‌ی توشبووان 250 كه‌سی تێنه‌په‌راندووه ، ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه هه‌رێمی كوردستان سنوورێكی 1100 كیلۆمه‌تریی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا.
كام مۆدیل بۆ كوردستان ؟
دۆخی ئابووری و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، وامان لێده‌كات كه بڵێن مۆدیلی سییه‌م ، به‌رده‌وامی كهرهنتینەو نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره تێكلاوبوونێك چ لەنێو ناوه‌نده‌كانی خوێندن بێت یان مزگه‌وته‌كان یان هه‌ر شوینێكی تر باشترین بژارده‌یه، بۆچی؟
یه‌كه‌میان: له‌به‌رئه‌وه‌ی ژێرخانی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی لێشاوی توشبوون بەكۆرۆنا ناگرێت، بۆ نموونه پارێزگایه‌كی وه‌ك سلێمانی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌سه، ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین ته‌نها 200 هه‌زار كه‌س تووش ببن، له‌م دووسه‌د هه‌زاره ته‌نها بیست هه‌زار كه‌س پێویستی به‌هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد بێت، ئه‌م ژماره‌یه چۆن ئیداره ده‌كرێت لەكاتێكدا بەهه‌موو نه‌خۆشخانه ئه‌هلی و حكومییه‌كانه‌وه ته‌نها 200 ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه، بەههمووی كه‌متر لەههزار قهرهویڵه هه‌یه، ئیدی ده‌توانین وێنای ئه‌وه بكه‌ین ده‌بیت بەشانۆی چ كاره‌ساتێك.
دووه‌میان : هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی ئابووری نییه لەئاستی جیهانیدا ، ئه‌مریكا خاوه‌ن ئابوورییه‌كی زه‌به‌لاحه و 26% هه‌نارده‌ی پیشه‌سازی جیهان له ئه‌مریكاوه هه‌نارده ئه‌كرێت، ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه لەوڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان و پایته‌ختی ئابووری ئه‌وروپایه، فه‌ره‌نسا دڵی گه‌شتوگوزاری ئه‌وروپاو وڵاتیكی پیشه‌سازی گه‌وره‌یه، ئه‌وان بۆ به‌رده‌وامیی مه‌كینه‌ی ئه‌و ئابوورییه زه‌به‌لاحه ناتوانن كارگه‌كان دابخه‌ن، ناتوانن رێگری لەكۆبوونهوهی خه‌ڵك بكه‌ن، به‌س بۆ كوردستان كه شاده‌ماری ئابوورییه‌كه‌ی نهوتەو به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ رۆڵیكی ئه‌وتۆ نا‌بینیت كه‌ره‌نتینه‌ی به‌رده‌وام باشترین بژارده‌یه.
سه‌باره‌ت بەكردنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانەو زانكۆكان، ده‌توانریت بەهاوبهشی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان و پزیشكه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزریته‌وه، بۆ نموونه ده‌كرێت ده‌وام بخرێته وه‌رزی گه‌رماوه، بۆنموونه بۆماوه‌ی دوو مانگ یان زیاتر خوێند دهستپێبكاتهوەو هه‌ردوو مانگی شه‌ش و حه‌وت لەكاردابن و له‌و ماوه‌یه‌شدا داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانیش بهمیكانیزمیك بكرێنه‌وه كه كه‌مترین تێكڵابوون رووبدات، ئه‌مه وه‌ك پێشنیارێكی سه‌ره‌تایی ، ده‌كرێت پاش راوێژ‌و گفتوگۆ سوودی لێوه‌ربگیرێت.