د.سەردار عەزیز

رۆشنبیرو وەهم

  2020-04-06 22:05      156 جار بینراوە        کۆمێنت

هەموو کەسێک وەهمی هەیە، بۆ نموونە ئەگەر وەها بزانیت ژنەکەت جوانترین ژنی دونیایە، یان خۆشەویستەکەت تاقە لەدونیادا، یان وەک مناڵێک وەها بزانیت لەباوکت گرنگترنییە لەدونیادا، هەموو ئەمانە وەهمن، بەڵام وەهمی رۆشنبیر جودایە.
لەنێو رۆشنبیراندا ئەوانە لەژینگەی شۆرشدا هەناسە دەدەن لەهەمووان زۆرتر وەهمیان هەیە، لەئەوروپا رۆشنبیرانی فەرەنسی لەهەموو زیاتر پڕ لەوەهمن، لەساڵی ١٩٧٤ گروپێک لەڕۆشنبیرانی فەرەنسی، کە دۆستی ماو تسی تۆنگ و ماوی بوون، بەسەفەر دەچن بۆ چین.
گروپەکە چوارکەسن پێکهاتوون لە ڕۆماننوس فیلیپ سۆلار، کە سەرنووسەری گۆڤاری تیل کوێل بوو، گروپەکەش وەک گروپی گۆڤاری تیل کویل دەچن، ئەوەی بەئەدەبیاتی فەرەنسی ئاشنابێت بە تیل کویل ئاشنایە، لەساڵی ١٩٦٠ هەتا ساڵی ١٩٨٢ بەردەوامی هەبوو.
لەتەنیشتی سۆلارەوە مارسیلین پلانێتە کە ڕەخنەگرو شاعیرە، فرانچویس واهڵیش لەگروپەکەیە، بەڵام ئەو کەسەی کە بۆ زۆربەی رۆشنبیرانی کورد ناسراوە لە گروپەکەدا ڕۆلان بارتە، بارت یەکێک بوو لەناوە ئامادەکانی نەوەدەکانی ناو دونیای رۆشنبیری کوردی، بارت یەکێکە لەداهێنەرانی لێکۆڵینەوەی کەلتووری، بەناوبانگترین کتێبی کۆمەڵە نووسینێکی کورتە بەناوی ئەفسانەگەری.
بارت یادەوەری ئەم سەفەرەی نووسیوەو لەم دواییانەدا لە فەرەنسا بڵاوبووەو،. دیارە لەگروپەکەدا جولیا کریستیڤاش هەیە کە یەکێکە لەفیمینیستە هەرە ناسراوەکان، تەنها ئەو کەمێک چینیزان بووە، جاک لاکانیش بڕیار وەهابووە لەگەڵ ئەم تیمەدا بێت، بەڵام لەدوا ساتدا رای گۆڕیوەو سەفەری نەکردووە، لاکان بەهۆی ژیژاکەوە لەناوەندێکی سنوورداری رۆشنبیری کوردیدا، کە دەکرێت بەچەپی نوێ ناویان بەرین هەتا ئاستێک ناسراوە.
لەدیدی رۆشنبیرانی تیل کویلەوە، ئەزموونی چینی بەدیل بووە بۆ هەردوو سەرمایەداریی و ئەزموونی سۆڤیەتی. سۆڤیەت وەها رەخنە دەکرا کە بیرۆکراسی و ناشۆرشییە، هەتا ئەمڕۆش کەسانی وەک ئالان بادیو ئەم قەوانە لێئەدەن.
بارت لەیاداشتەکانیدا زۆر ساردو بێزارو دڵتەنگە، بەهیچ شتێکی چین سەرسام نییە، ئەمە هەر ئەزموونی ئەو نییە، بەڵکو ئەزموونی هەموو ئەندامانی گروپەکەیە، بەڵام ناتوانن دانی پیادا بنێن.
پاش سەفەرەکە هەموو تیمەکە بەخشکەیی واز لەماوو چین دەهێنن بۆ یەکجاری.

وتاری زیاتر


تێگەیشتن لە برێت مەکگۆرک‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-10 20:19      26 جار بینراوە


لەئەمریكا چی ڕوویدا؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-07 10:45      57 جار بینراوە

نالی و چین‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-28 19:24      49 جار بینراوە

پیرۆزی و نوێ؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-27 20:09      52 جار بینراوە

٢٠٢١ خوێندنەوە‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-26 15:15      46 جار بینراوە

فەلسەفەی توڕەیی‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-21 23:22      53 جار بینراوە


مەرگێک لە ئابسەرد ‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-07 21:31      83 جار بینراوە


کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      51 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      54 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      68 جار بینراوە






ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      108 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      70 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      104 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      86 جار بینراوە


دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      66 جار بینراوە


خوێندنەوەی ماکرۆن لە بەیروت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-07 10:12      82 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو