گومانی تیادا نییە گەر ھەمووشمان نەبێ، ھەندێکمان گلەییمان لەحکومەتەکەی خۆمان ھەیە، گلەییکەشمان بۆئەوەیە باشتربێ بێ کەموکوڕی بێ و خزمەتی زیاتر بەخەڵک بکات و بەجدی چاکسازی بکات و گەندەلی نەھیڵێت، لەھەمانکاتدا گەر کاری باشمان بینی ئیمەمانان پیویستە ئاماژەی پێ بدەین و دەستخۆشی لەبکەرەکانیان بکەین.
ئیستا لەم کاتەدا بەئەرکی خۆمی دەزانم وەک ھاوولاتییەکی ئەم کوردستانە سوپاس وپێ زانینی خۆم دەربرم بۆ ھەموو ئەوانەی لەم شەرەی کۆرۆنادا ماندوونەناسانە دەجەنگن.. پیم خۆشە لەشارەکەی خۆمانەوە دەستپێبکەم، سلێمانی و لەویشەوە بۆ ھەموو شارو شارۆچکەکان و ئیدارەکان.
سوپاس بۆ جەنگاوەرانی بەرەی پێشەوەی جەنگەکە، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی، جیێگرو بەرێوەبەری خەستەخانەکان سەرجەم کارمەندانی تەندروستی و سەرجەم فەرمانبەرانیان، سوپاس بۆ بەرێوەبەرو کارمەندانی خەستەخانەی شۆرش، سوپاس بۆ پارێزگارو قایـقام و کارمەندی فەرمانگەکەیان بۆ بەرێوەبەری ئاسایش و پۆلیس و سەرجەم ئەفسەرو کارمەندەکانیان، ھێزی پێشمەرگە، ھەموو دامودەزگا خزمەتگوزارییە ئێشکگرەکان، بەرگری و فریاکەوتن، ئەنجومەنی پاریزگا.
سوپاس بۆ وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ، سوپاس بۆ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و جێگرەکەی و ئەنجومەنی وەزیران، سوپاس بۆ ھەموو ئەوانەی لەجەنگەدا بەشدارن. دەستتان خۆش و ماندوونەبن.