د.سەردار عەزیز

کورد لەسەدەی بیست و یەکدا

  2020-04-11 15:26      157 جار بینراوە        کۆمێنت

چی سەدەی بیست و یەک لەسەدەی بیست جودا دەکاتەوە؟ کۆمەڵێک خەسڵەتی زۆرە، بەڵام هەرە سەرەکییەکان ئەمەیە: هەڵوێست و بەرژەوەندی ئەمریکا.
بەکورتی ئەمریکا هەتا ئەم دواییە، بەهەمان شێوازی سەردەمی شەڕی سارد مامەڵەی دەکرد، ئەم مامەڵەکردنە بریتی بوو لەپاراستنی بازرگانی جیهانی، دابینکردنی ئاسایشی دەروازەکان، ئامادەبوون لەدونیاداو لەسەرووی هەموویەوە هاوکاری ئەو وڵاتانەی کە لەگەڵ ئەمریکادابوون، ئەم هاوکارییکردنە بەشێک بوو لەنەریتی شەڕی سارد کە ئەمریکا پێی دەڵێت دیپلۆماسی دۆلار.
لەسەدەی بیست و یەکدا هەموو ئەمانە کۆتایی دێت، چیدی ئەمریکا بەپێویستی نازانێت هاوکاری وڵاتێک بکات بۆ ئەوەی دۆستی بێت، چونکە ئەمریکا هیچ مەترسی لەسەر نییە، لەهەمانکاتدا چیدی ئەمریکا وڵاتی بازرگانی نییە هەتا خەمی سیستەمی هاتوچۆو رێڕەوو دەروازەکان بخوات، لەهەمووی گرنگتر چیدی ئەمریکا پێویستی بەوزە نییە لەدەرەوە، هەموو ئەمانە هەڵوێستی ئەمریکا دەگۆڕێت، بەبێ جیاوازی سەرۆکەکانیان، بۆ نموونە رەنگە کەس هێندەی ئۆباماو ترەمپ جیاواز دەرنەکەون، بەڵام هەتا ئاستێکی زۆر لەکرداردا وەک یەکن بەتایبەتی لەسیاسەتی دەرەوەدا.
ئۆباما داوای لەوڵاتای ناتۆ دەکرد کە بودجەی سەربازییان ٢٪ بڕی بودجەیان کەمتر نەبێت، ترەمپ بەزمانێکی تر دەڵێت دەبێت وڵاتان پارە بدەن بۆ دابینکردنی ئاسایشییان.
هەندێک لەبیرمەندانی جیوپۆلەتیک دەڵێن هەڵویستی ئەمریکا دەگۆڕێت بەرامبەر ئاسایش لەجیهاندا، چیدی ئاساییە لەجیهاندا ناسەقامگیری هەبێت، ئەمریکا لەڕێگای کشانەوەو دوورەپەرێزی بەشداری دەکات لەدروستکردنی ئەو پشێوەیەدا، بەمانایەکی تر دونیا بەبێ ئەمریکا ناتوانێت سەقامگیری خۆی رابگرێت، بەڵام ئێمە دەگوێزینەوە بۆ سەردەمێک کە ناسەقامگیری دونیا لەقازانجی ئەمریکادایە، چونکە کاریگەری ئەوتۆ ناکاتە سەر ئەمریکا، لەهەمانکاتدا دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە بە ترلیون دۆلار لەدونیاوە بچن بۆ ئەمریکا وەک جێگایەکی سەقامگیر، کە پێی دەڵێن فڕینی سەرمایە.
لەسەدەی بیست و یەکدا هەموو وڵاتێک بۆ ئەوەی بتوانێت بەسەقامگیرو گەشاوە بمێنێتەوە پێویستی بەکۆمەڵێک بنەمایە:
یەکەم، دەستی کاری لاو، زۆربەی زۆری دونیا، دەبنە خەڵکی نیمچە پیرو زۆر پیر لەسەدەی بیست و یەکدا، ئەمە پرسێکی ئێجگار ئاڵۆزە، لەدەرفەتی تردا بەتایبەت قسەی لەسەر دەکەین.
دووەم، هێزی سەربازی کاریگەر، سەربازیی تەنها سیستەمێکی دابینکەری ئاسایش نییە، زۆربەی زۆری داهێنانەکانی دونیا، هەر لەکۆمپیوتەرەوە هەتا هەموو بەشەکانی مۆبایل فۆن و زۆر شتی تر، داهێنانی پەنتاگۆنن لەسەرەتادا.
سێیەم، وزە، وزە لەدونیادا بەشێوەیەکی نایەکسان دابەشبووە، بۆیە گەیاندن و دابینکردنی دەبێتە پرسێکی گەورەی سەدەی بیست و یەک.
چوارهەم، خواردن، وەک وزە هەموو وڵاتێک خاوەنی توانای دابینکردنی خۆراکی خۆی نییە، بۆیە بەبێ ئەمریکا پرسی برسێتی لەدونیادا جارێکی تر بەچڕیی سەرهەڵئەداتەوە.
لەدونیایەکدا کە ئەمریکا لێی دەکشێتەوە، نەخشەی دونیا جیاواز دەبێت.
زۆر وڵات لاواز دەبن و هەندێک وڵات گەشە دەکەن. ئەو وڵاتانە کامانەن جێگای مشتومرە، بەڵام لەبەر کۆمەڵێک هۆکار کە لەداهاتوودا باسی دەکەم تورکیا لەلایەن زۆرێک لەچاودێرانی جیوپۆلەتیکەوە وەک وڵاتێکی دەبینرێت کە دەبێت بەهێزێکی هەرێمی لەناوچەکەدا، ئەگەر تەنها یەک هۆکار باس بکەین ئەوەیە کە بەکشانەوەی ئەمریکاو لاوازبوونی ئەوروپا هیچ کام لەوڵاتانی ناوچەکە، سوریا، عیراق، ئێران توانای ئەوەیان نابێت سەقامگیر ببن و بگەشێنەوە، هەموو ئەمانە کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر داهاتووی ئێمە.

وتاری زیاتر

کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      19 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      35 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      43 جار بینراوە






ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      78 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      57 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      86 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      70 جار بینراوە


دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      55 جار بینراوە


خوێندنەوەی ماکرۆن لە بەیروت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-07 10:12      65 جار بینراوە




گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      81 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      94 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      71 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      108 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      71 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      109 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو