هیچ هێزێكی سیاسی باشووری كوردستان، هێنده‌ی (یه‌كێتی) هاوكاری و ده‌ستگیرۆیی سیاسی و لۆجستی هێزه‌كانی به‌شه‌كانی دیكەی كوردستانی نه‌كردووه، لهخهباتیاندا بۆ به‌دیهێنانی مافه دیموكراسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان.
دوورترین نموونه‌ی زیندوو، ناردنی هێزی پشتیوانی (یه‌كێتی) بۆ (ئاڵوه‌تان) لەساڵی (1982) و مه‌شق پێكردن و پرچه‌ككردنی یه‌كه‌مین مه‌فره‌زه‌ی چه‌كداری (په‌كه‌كه) لەساڵی (1984) و برابهشكردنی ئه‌و هاوكارییه ماددی و لۆجستیانه‌ی كه بۆ (یه‌كێتی) ده‌هاتن له‌لایه‌ن دۆستانی كورده‌وه به‌سه‌ر هێزه‌كانی تری به‌شه‌كانی كوردستان. نزیكترین نموونه‌ش هاوكاری سیاسی و لۆجستی (یه‌كێتی) بوو، بۆ شه‌ڕه‌ڤانانی رۆژئاوا (یه‌په‌گه) لەجه‌نگی تێكشكاندنی تیرۆریستانی (داعش)دا، كه هاوكێشه‌ی جهنگهكهكهی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕی.
سنووری هه‌ژموونی یه‌كێتی (ناوچه‌ی سه‌وز) هاوسنووری كۆماری ئیسلامی ئێرانه، له‌ڕوانگه‌ی پاراستنی سنووری هه‌ردوولاو ئارامی كوردستان، (یه‌كێتی) هاوسه‌نگی راگرتووه‌و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیش به‌ویستی خۆیان چالاكی سه‌ربازیان راگرتووه‌و لەناوچه‌ی هه‌ژموونی (یه‌كێتی) بنكەو باره‌گایان هه‌یه.
تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی (یه‌كێتی) و ئێران، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ‌و ژیانی هاووڵاتیان هه‌بووه، بەنموونهش كاتێك به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه، ئێران كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو و سنووره‌كانی به‌ڕووی باشووردا داخست، كاریگه‌رییه نهرێنیهكانی ده‌ركه‌وتن.
پارتی له‌ڕێگای میدیای سێبه‌ره‌وه، هه‌ر جاره‌و تۆمه‌تێك دروستده‌كات و مه‌رامێتی رای گشتی لەڕۆژههڵاتی كوردستان و باشووریش چه‌واشه بكات و (یه‌كێتی) تێوهبگلاێنێ، تازه‌ترینیان كه‌یسی (مسته‌فا سه‌لیمی)یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی قووڵه زۆرجار (پارتی) هاوخوێنهكانمان لەڕۆژههڵات به‌كارده‌هێنێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌واشه‌كاری تۆمه‌تانه لەنموونهی كه‌سانی وه‌ك ( عه‌لی جوانمه‌ردی).
كاتێك ساڵی (2009) له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك (مام جه‌لال) ئێران لەسێداره‌دانی دوو رۆژنامه‌نووسی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، به‌كرێگیراوانی وه‌ك (عه‌لی جوانمه‌ردی) نقه‌یان لێوه نه‌هات، به‌ڵام بۆ تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه زمانیان مه‌ترێك درێژه، ئایا ناوچه‌ی هه‌ژموونی پارتی سنووری ئێران ببوایه، دۆخه‌كه چۆن ده‌بوو، ئه‌وكات میدیای سێبه‌ر ده‌یاتوانی چی بڵێ، خۆ هێزه‌كانی باكوور ده‌توانن گه‌واهی بده‌ن، حاڵیان به‌ده‌ست (پارتی)یه‌وه چۆنه؟ به‌كات و مۆدیلیش بێت، ئیتر باوی ئه‌و جۆره ههرایەو دروستكردنی تۆمه‌ت به‌سه‌رچووه، ئێستا لەدۆخێكی ترداین، شێواز‌و مۆدیلی ململانێی سیاسی هێزه ركابه‌ره‌كان و ئامانج و پێداویستییه‌كانی خه‌باتیش گۆڕاون. هه‌قوایه برایانی (پارتی) و هه‌ندێ لەبرایانی رۆژهه‌ڵاتیش ده‌ستهه‌ڵگرن له‌م یارییه بێ ئه‌نجامه.