د.سەردار عەزیز

ئایا چین شەڕ دەکات؟

  2020-04-13 14:51      104 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەم رۆژانە لەهەردوو پەکین و واشنتون تەپڵی شەڕ لێدەدرێت، وەک کیو ژن لە پەکینەوە دەنووسێت، ئەوەی ئەم رۆژانە دژ بەئەمریکا نەبێت لێرە، بەکەسێکی نانیشتمانی (ناپاتریوتیک) سەیر دەکرێت، لەواشنتۆن دەمێکە خەڵکانێک هەن تەپڵی شەڕ لێدەدەن، بەڵام کۆرۆنا زیاتر چڕیی کردەوە.
پرسی شەڕو ئاشتی لەپەیوەندی بەگەشەی چینەوە پرسێکی ئاڵۆزەو چەندین ساڵە لەناوەندە فیکریی و سیاسییەکاندا لەناودایە، لێرەدا ناتوانین هەق بەم پرسە گەورەیە بدەین لەبەر ئاڵۆزی، بەڵام لەکتێبەکەماندا لەسەر چین و کوردستان، هەوڵی ئەوە دەدەین کە دیدێکی گشتگیریی بۆ دابڕێژین.
لەئەدەبیاتی زلهێزی رۆژئاوادا، بەهەردوو چەپ و راستی، تێزێک زاڵە کە دەڵێت: هیچ زلهێزێک نەبووە لەمێژوودا پەنای نەبردبێتە بەر شەڕ لە پێناو خۆ زلکردندا، کەواتە شەڕ کرۆک و تاقە رێگای زلهێزبوونە، تەنها دوو نموونە ئاماژە پێئەدەم لێرەدا، فرید هالایدای لەکتێبێ شۆرش و سیاسەتی جیهانی لەگەڵ جۆن مێرشمایەردا، یەکەم نموونەی چەپ و قوتابخانەی ئینگلیزییە، دووەم ریاڵستێکی توند.
بەڵام چین دەیەوێت پێچەوانەی ئەمە بێت، لەم پێناوەدا لەساڵی ٢٠٠٥ رۆشنبیری پارتی کۆمیونیستی چینی ژانگ بیژیان لەگۆڤاری فۆرن پۆلەسی ئەمریکی بابەتێک بڵاودەکاتە لەژێر ناونیشانی هەڵکشانی ئاشتییانەی چین بۆ پلەی زلهێز، ژانگ زۆر لە هو ژین تاوەوە نزیک بوو، پاشان ئەویش ئەم دروشمەی بونیاد نا.
لێرەدا دەبێت کەمێک بەئاگابین لەپرۆسەی ئیپستمۆلۆژی چینی، چیناسی ئیسرائیلی یتزاق شیشۆر باسی رەواجی زۆری دروشم دەکات لەناو کۆمەڵگای چینیدا، ئەو بەگەڕانەوە بۆ هێردەر چینیەکان بەمناڵ وەسف دەکات، ئەم عەشقی دروشم و بەیت و بالۆرە لەناو کوردیشدا زۆرباوە.
بۆیە سەیر نییە کەهەموو سەرۆکێکی چینی دروشمی خۆی هەیە: هەر لە ماوەوە هەتا شی ژیاو پینگ.
بەڵام چینیەکان زوو بۆیان دەرکەوت کە دروشمی هەڵکشانی ئاشتیانە جۆرێک لەتوندوتیژی لەخۆی دەگرێت بەتایبەتی لەچەمکی هەڵکشاندا، بۆیە هەر زوو پشتگوێیان خست و لەبڕی ئەوە دروشمی گەشەی ئاشتیانەیان هێنایە ئاراوە. یەکێک لەئامانجە سەرەکییەکانی ئەم دروشمانە ئەوەیە وەک وەڵامێک بێت بۆ ئەو قوتابخانە بەرفراوانەی کە لەڕۆژئاوادا زاڵە کە بەقوتابخانەی چینی مەترسی ناسراوە.
ئەم بوارە زۆر کاری قوڵی لەسەر کراوە، باری بۆزان لەساڵی ٢٠١٠ لەڕوانگەی قوتابخانەی ئینگلیزییەوە پوختەیەکی باشی دەربارەی نووسیوە، بەدیدی بۆزان بۆ چین لەماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا، قسەکە لەساڵی ٢٠١٠ کراوە، ئاسان بووە جۆرێک لەئاشتیانە گەشە بکات، بەڵام لەمەودوا ئاسان نابێت.
هەرچەندە چین هەتا ئەم دواییەش چەمکی ئاشتی لەکرۆکی خیتاب و نەرەتیڤیدا بوو، بۆ نموونە کاتێک ترەمپ چووە پەکین، شی بردیە چوار هۆڵەوە لەکۆشکی سەرۆکایەتی هەر چواریان بەناوی ئاشتییەوە بوون، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەگەر چین لە کۆنفۆشیوسەوە ئیلهام وەربگرێت ئەوا کۆنفۆشیوس لەسەر پلەبەندی بونیادنراوە، ئەگەر لەمارکسیزمەوە ئیلهام وەربگرێت ئەوا لەسەر چەمکی خەبات و تێکۆشان و شۆرش بونیادنراوە، ئەگەر لەناسیونالیزمی چینیەوە ئیلهام وەربگرێت ئەوا لەسەر هەبوونی ئیمپراتۆرێکی بەهێز بونیادنراوە، چونکە هەرکاتێک ئیمپراتۆر لاوازبوە چین زەلیلکراوە.
شی هەموو ئەمانەی تێکەڵکردوە.
مامەڵەی چین لەگەڵ کۆرۆنادا هەڵەبوو، چین دەرفەتێکی گەورەی لەدەستدا بۆ بوون بەزلهێزێکی جیهانی، چینیەکان نەدەبوو کرۆنا بۆ ئەوە بەکاربهێنن کە پەیامی ئەوە بگەیەنن کە دیموکراسی یانی شکست و پشێویی و تاق حیزبی یانی کاری باش و سەرکەوتوو.
ترەمپ بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت کەسێک بدۆزێتەوە هەموو دەستە چەورەکەی بەسەردا بسڕێت، چین نەدەبوو خۆی بکات بەو کەسە. دیارە تێدەگەین کە خیتابی دژە دیموکراسی چینی رەهەندێکی ناوەکی قوڵی هەیە.

وتاری زیاتر




گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      42 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      56 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      42 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      50 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      39 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      71 جار بینراوە

عوسمانییەت: بە ئاشتی، بە شەڕ‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-21 11:45      46 جار بینراوە

گەوجاندنی پۆستمۆدرێن‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-17 19:23      62 جار بینراوە

هێرشەکانی تورکیا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-15 16:53      67 جار بینراوە

دانوستانی عیراق و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-14 00:03      86 جار بینراوە

ئەمریکاو عیراق، دانوستان‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-07 19:19      70 جار بینراوە

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      74 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      97 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      79 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      87 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      116 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      104 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      112 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      96 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      91 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو