د.سەردار عەزیز

چەند سەرنجێکی سەرەتایی لەسەر رووداوی کۆرۆنا لەکۆمەڵگای ئێمەدا

  2020-04-20 21:58      101 جار بینراوە        کۆمێنت

کۆرۆنا ناودەنێم ڕوداو، وەک چەمکێکی فەلسەفی رووداو، ساتەوەختێکە کە ئاسایی و بەردەوامی دەپچڕێت و ئەوەی هەتا ئەو ساتە شاراوەبوە دەبینرێت و ئەگەری گرتنەبەری رێگایەکی تر دێتە ئاراوە، بۆیە رووداو چەمکێ فەلسەفی گرنگە، هەروەها ساتەوەختێکی ئێجگار گرنگە، کۆرۆنا بەهەموو پێوەرێک رووداوە، لەخوارەوە ئاماژە بەچەند رەهەندێکی دەدەم لەکۆمەڵگای ئێمەدا.
یەکەم، کۆمەڵگای ئێمە لەساڵانی رابردوودا لەزۆر ئاستدا گۆڕاوە، یەکێک لەگۆڕانکارییە گەورەکان بەشاربوونە، لەشار خەڵکەکان لەیەک دوورن و لەهەمانکاتدا زۆر نزیکن، لەکاتێکدا لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە لەیەک دوورن، بەڵام لەڕووی فیزیکی و پانتاییەوە لەیەکتر نزیکن، لەکۆرۆنادا شارەکان لەهەموو جێگایەک زیاتر مایەی مەترسین، بۆیە ئێمە بۆ پەتای داهاتوو دەبێت بیر لە بەشاربوون و ژیاری شاریی و تێکەڵبوونمان بکەینەوە.
کۆرۆنا بیری هێناینەوە کە ماڵ چەند سەرەکییە لەژیانی مرۆڤدا، بەڵام دابینکردنی ئاسایشی سار لەهەموو روویەکەوە سەختە،
دووەم، دەوام و کار، دەوام کار نییە، دەوام بریتیە لەبەجێگەیاندنی فەرمانی حکومەت، بۆیە دەوام زیاتر لەسەر ئامادەبوونە نەک کارکردن، بەڵام لەکاتێکدا کە کارو ئابووری لەدونیادا دەگۆڕێت، بەجۆرێک بەرهەمهێنانی مەعریفە دەبێتە کۆڵەکەی ئابووری، لەهەمانکاتدا بەرهەمهێنانی مەعریفە پێویستی بەژینگەی تایبەتە، نەک ژینگەی گشتی، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت کە ماڵ یان دەرەوەی دائیرە، ببێتە بەشێکی سەرەکی جێگای کارکردن لەپاش کۆرۆنا لەدونیادا، ئەمە بۆ ئەو کەرتانەی کە کاریان بەرهەمهێنانی مەعریفەیە لەکوردستان دەبێت بەهەمانشێوەبێت، دەبێت ئێمە لەدەوامەوە بگوێزینەوە بۆ کارکردن، کاریش بریتییە لەپرۆژەو بەرهەمهێنان نەک ئامادەبوون لەجێگایەک، بەتایبەتی لەئاستی مەعریفیدا.
سێیەم، یەکێک لەو هۆکارانەی کە کۆرۆنا لەئیتالیا زۆر بەخێرایی و خراپی بڵاوبووەوە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئیتالیا بوو، ئیتالییەکان خەڵکێکی کۆمەڵایەتی و خێزانین، لەبەر باری ئابووریش زۆربەی ئیتالیە لاوەکان باپیرەو داپیرە وەک دایەن بەکاردەبەن، ئەمە وەهایکرد کە پەتاکە زۆر خێرا بڵاوبێتەوە، بەڵام ئەگەر بەراوردی بکەیت بەوڵاتانی ئەسکەندەنافیا، بەو جۆرە نییە، کۆمەڵگای کوردی لەگواستنەوەدایە لەم بارەوە لە کاتێکدا باوک و دایکە کارکەرەکان پەنا دەبەنە بەر دایەنگا یان داپیرو باپیرە بۆ بەخێکردنی مناڵەکانیان، ئەمەش ئەگەر بڵاوبوونەوەی پەتا زۆر دەکات بەتایبەتی لەنێو ئەو خەڵکانەی کە مەترسی زیاتریان هەیە بۆ پەتا، ئەم بوارانەو چۆنێتی رێکخستنی دەبێت لەڕوانگەی ئەم قەیرانەوە بەرجەستە بێت.
چوارهەم، لەدونیای پاش کۆرۆنادا دوو بون زۆر گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، کارو کارکەر. دوای کرۆنا زیاتر جەخت لەڕۆبۆت دەکرێتەوە، چونکە نەخۆش ناکەوێت و بەردەوام کار دەکات، لەهەمانکاتدا بەرهەمهێنانی مەعریفە دەبێتە کاری سەرەکی، ئێمە لەهەردوو بوارەکەدا لە قەیراندا دەبین.
ئێمە لەڕۆبۆت و بەرهەمهێنانی مەعریفەدا لاوازین، لەهەمانکاتدا ئابووری سامانی سروشتی روو لەلێژییە، بۆیە دەبێت ژیان و سیاسەت لەم روانگەیەوە رێکبخرێت.
زۆر بواری تر

وتاری زیاتر




گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      42 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      56 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      42 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      50 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      38 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      71 جار بینراوە

عوسمانییەت: بە ئاشتی، بە شەڕ‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-21 11:45      45 جار بینراوە

گەوجاندنی پۆستمۆدرێن‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-17 19:23      62 جار بینراوە

هێرشەکانی تورکیا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-15 16:53      67 جار بینراوە

دانوستانی عیراق و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-14 00:03      85 جار بینراوە

ئەمریکاو عیراق، دانوستان‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-07 19:19      70 جار بینراوە

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      74 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      96 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      79 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      87 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      116 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      104 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      112 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      95 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      91 جار بینراوە

شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      115 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو