د.سەردار عەزیز

ئەفیونی کشتوکاڵ

  2020-04-24 17:55      92 جار بینراوە        کۆمێنت

هەرکاتێک نەوت توشی قەیران دەبێت، خێرا کشتوکاڵ بیر دەکەوێتەوە، ئەم پەنابردنە، دەرئەنجامی تێڕوانین و رامان و بیرکردنەوە نییە، بەڵکو وەک دروشم و بیرێکی ئامادەباشی لێهاتووە، ئێمە چۆن خۆراکی تەیکەوەیمان هەیە، بەهەمانشێوە وردە بیرو دروشمی تەیکەوەیمان زۆرە.
لەئاگایی گشتیدا لەکوردستان خەریکە هاوکێشەیەک دروستدەبێت کە نەوت و کشتوکاڵ دژ بە یەکن، لەکوردستان نەوت کشتوکاڵی کوشت، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ کشتوکاڵ، بگەڕێینەوە بۆ لادێ هەموو ئەمانە دەوترێت. دیارە پێش ئەوەی هیچ قسەیەکی زانستی دەربارەی بکرێت، دەکرێت لەسایکۆلۆجی کورد تێبگەیت کە هەمیشە سایکۆلۆجی پەرچەکردارە. بەگشتی لەپەرچکرداردا بیرکردنەوە و پرسیارو گومان کزە، چونکە وەک جۆرێک لەتۆڵەکردنەوە دەبینرێت، بۆیە هەمیشە تێستیستیرۆنێکی نێرێتی زۆری لەگەڵدا دەرژێ.
دیارە نەوت کاریگەری هەبووە لەسەر کشتوکاڵ، بەتایبەتی لە پرۆسەی بەشاربووندا، بەشاربوونی کۆمەڵگای کوردی گەورەترین وەرچەرخانەو هێشتا بیر لەڕەهەندە ئاسایشییە زۆرو درێژخایەنەکانی نەکراوەتەوە، لەهەمانکاتدا لەئاگایی کوردیدا تێگەیشتنێکی ئەفسانەیی بۆ نەوت هەیە، بەتایبەتی وەک کاڵایەکی جیوپۆلەتیکی.
سەرباری هەموو ئەمانە نەوت دەبێتە هۆکاری نەخۆشی هۆڵەندی، کە بریتیە لەبەرزیی نرخی دراو، بەبێ بوونی بەرهەم کاڵای زۆر، دیارە بەهۆی نەوتەوە بەرزیی نرخی دراو وەها دەکات کە بەرهەمهێنانی گران بێت و هەروەها ببیتە مایەی ئامانجی وڵاتی بەرهەمهێنی تر، بەڵام نەوت ژیانئاسانی دابینکرد کە پێچەوانەی کشتوکاڵە، ژیانئاسانی بریتییە لەکردنی ئەو کارانەی کە کارنین، وەک دەیڤید گرابەر لەکتێبەکەیدا ئیشی بێنرخ تیوریزەی دەکات
Bullshit Jobs: David Graeber
بەڵام بۆچی لەکوردستان کشتوکاڵ ئەڵتەرناتیڤ نییە.
یەکەم بەبێ نەوت کشتوکاڵی ئێمە دادەڕووخێت، بەبێ نەوت کشتوکاڵ لەدونیادا دادەروخێت، نەوت نەک هەر گواستنەوەو کێڵان دابیندەکات، بەڵکو زۆربەی پەین کە بەرکاردێت لەنەوتەوەیە.
دووەم، ئێمە جگە لەگەنم و هەندێک بواری تردا نەبێت لەهیچ بوارێکی تردا، ناگەینە ئاستی خودبژێوی.
سێیەم، کشتوکاڵ ئێمە هەژارو لاوازو دواکەتوو دەکات، ئەگەر ببێتە بەشی سەرەکی ئابووریمان. ئەمە پەیوەستە بە دەستی کارو جۆری خێزان و پەیوەندی مەعریفی و زۆر بواری ترەوە.
چوارهەم، گوند لەدونیادا سەردەمی بەسەرچوو، کۆمەڵگای مرۆڤایەتی زۆربەی زۆری لەشاردا دەژی، ئێستا لەم گەرمەی قەیرانەدا بانگهێشتێک هەیە بۆ دەرچوون لەشارە گەورەکان، بەڵام ئەمە ناگاتە گوێی زۆر کەس.
شەش، ئەگەر ئێمە بگەڕێینەوە بۆ کشتوکاڵ دەبێت بە ئامێر و وزەو سەرمایەو زانیارییەوە بگەڕێینەوە، کە دەبێت ئابووری نەوت دابینی بکات.
حەوتەم، ژیانی کشتوکاڵی و ژیانی نەوتی پەیوەستە بەجۆری خەیاڵی ژیانکردنەوە، ئەوە نەوتە کە خەیاڵی کوردی داگیرکردووە. یەکێک لەهەرە خواستە بەربڵاوەکان لەکوردستان ئەوەیە کە نەوت دەربهێنن و داهاتەکەی بەسەر خەڵکدا بەشبکەن، ئەوەندە نەوت هەیە هەموومان خۆش بژین، ئەمە خەیاڵێکە کە دژ بەکەرکارێتی ژیانی کشتوکاڵە، ئەوەی رۆژێک لەژیانیدا بژارو دروێنەو کێشەو خەرمانکوپ وئەمانەی کردبێت بەئاسانی وەها ناڵێت.
بەڵام مەترسی هەرە گەورەی من رەهەندە مەعریفیەکەیەتی، مەبەستم لەم رەهەندە ئەوەیە کە کاتێک کە تووشی قەیران دەبین خێرا پەنا دەبەینە بەر خەیاڵێکی ناواقیعی وەک ئەڵتەرناتیڤ، ئەمە رێگرە لەوەی کە بیر لەواقیع بکەینەوەو چۆن بتوانین بیگۆڕین، بۆیە بیری کشتوکاڵ ئەفیونە.

وتاری زیاتر




گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      42 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      56 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      42 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      50 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      39 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      72 جار بینراوە

عوسمانییەت: بە ئاشتی، بە شەڕ‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-21 11:45      46 جار بینراوە

گەوجاندنی پۆستمۆدرێن‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-17 19:23      62 جار بینراوە

هێرشەکانی تورکیا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-15 16:53      67 جار بینراوە

دانوستانی عیراق و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-14 00:03      86 جار بینراوە

ئەمریکاو عیراق، دانوستان‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-07 19:19      70 جار بینراوە

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      74 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      97 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      79 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      87 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      116 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      104 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      112 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      96 جار بینراوە



شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      115 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو