مەلا بەختیار

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست

  2020-04-25 15:08      112 جار بینراوە        کۆمێنت

(بەشی سیانزەیەم)
رینیسانس‌و كۆتایی جەنگی مەسیحی‌و ئیسلامی
لەبەشی یەكەمدا، بەڕێكەوتنامەی (سایكس-پیكۆ) دەستمان پێكرد، رێڕەوی باسەكە، هەرگیز بۆ ئەم جۆرە وتارانەی فەیسبوكیش، كە بەكورتی‌و چڕی پێویست بوو بنووسرێن، وەكو پێویستە رەگەزەكانی ئەو رێكەوتنە شوومە، دەرنەدەكەوتن، ئەگەر، شەن‌و كەوێكی مێژووی قەڵمڕەوەكانی عوسمانی‌و سەفەوی نەكرابا. هەرچەند باسەكە زۆر زیاتر هەڵدەگرێ‌، بەڵام، لێرەدا ئیتر بابەتەكان لەم بابەتەوە لەڕابردووەوە دەگوازینەوە بۆ دوای دامەزراندنی عیراق، بەگشتیش هی وڵاتانی عەرەبی، ئەم بابەتەش گرنگە چەند پەرەگرافێكی لەسەر بنووسین، هەتا لەلایەكەوە باسێك لەوە بكەین چۆن رینیسانس (سەردەمی راچەنین)‌و نوێگەری وڵاتانی رۆژئاوای لەڕقی مەسیحییەتی دەسەڵاتخوازییەوە گواستەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوە-دیموكراسی. لەلایەكی ترەوە چۆن چۆنیش نەبوونی رینیسانس‌و شۆرشەكانی تری (ئاینسازی، رۆشنگەری، مۆدێرنێتەو دیموكراسی) لەوڵاتانی عەرەبی‌و ئیسلامیدا هۆی بنچینەیی سەدەیەك شكست بوون، با دیقەت بدەین‌و بزانین توێژەرەوە مێژووییەكان لەمبارەوە چۆنیان لێكداوەتەوە:
"ئیتاڵیاو ئیسپانیاو ناوچە هاوسونورەكانیان لە ئەڵمانیاو پروڤانس‌و پورتوگال گرنگترین مەڵبەندی گەشەكردنی شارستانیەتی رۆژئاوای ئۆروپا بوون لەسەدەی پێنجەم‌و شەشەمدا، ئەم مەڵبەندانە بەتایبەتی نوێنەرەوەی سەردەمی رینیسانس‌و ریفۆرمی ئایینی بوون، ئەمەش (رۆژئاوا)ی والێكرد رقێكی تایبەتی ئیسلامییەكان‌و بزووتنەوە ئیسلامییەكان بوروژێنێ‌".(بڕوانە ل43. الفتح العثمانی للاقطار العربیە)
لەمبارەوە، بۆئەوەی رۆشنتر ئەو رۆژگارە بەرجەستە دەربخەین، نووسەری هەمان كتێب (نیقولای ئیفانوف) دەنوسێ‌:
"بۆچی هێزە بۆرژوازیە لێكترازاوەكان لە ئۆروپادا لە سەدەی شانزەهەمدا، جوڵان بۆ یەكگرتویی كۆمەڵایەتی‌و داوودەزگای دەوڵەتی نەتەوەیی لە سەدەكانی ئایندەدا، توانی بەرهەمهێنان پەرە پێبدا و شۆڕشی پیشەسازی‌و ئەقڵانیەت بەرپا بكات كە لە دەوڵەتی دەزگاكاندا بەرجەستە بو. لەكاتێكدا عوسمانیەكان كوت‌ومت بەپێچەوانەوە، لە یەكێتیەكی سەراپایی‌و دەوڵەتێكی پەلوپۆدارەوە، بۆ لێكهەڵوەشاندەنەوەو هەرەسی ئابوری‌و بێتوانایی لە پاراستنی ولایەتەكان‌و سەرزەمینەكەیان‌و خەلافەتیان، كە سەرەنجام بەرەو روخاندنی یەكجارەكی لە جەنگی یەكەمی جیهاندا، شكایەوە، دوای ئەوەی بوون بە (پیاوە نەخۆشەكەی قابیلی چاكبونەوە نەبوو)".(لاپەڕە 35 ی هەمان سەرچاوە)
ئەو بۆچونانە، هەمووی وەرمانگرتون، هی خۆمان نین. بۆ ئاگاداری خوێنەر!
كەوابێ‌.. هێزو پەیوەندی بەرهەمهێنانی بازرگانی-سەرمایەداری، بزوتنەوەیەكی ئابوری-كۆمەڵایەتی نوێی هێناوەتە كایەی ژیان. ئیتر، سەردەمی جەنگی خاچپەرستی لەلایەن ئەو هێزە چینایەتیە پەیام نوێیەوە، كۆتایی هاتووە. دەروازەی سەردەمێكی سەراپا نوێ‌ لەرۆژئاوادا، دەكرێتەوە، كە سەرەنجامەكەی، گۆڕانكاری یەك لەدوای یەك دێتە دی. شارستانیەتی رۆژئاوای ئێستا، بە هەموو كەموكوڕیەكیانەوە، زادەی ئەو سەردەمەی رینیسانس‌و شۆڕشە فەلسەفی-كۆمەڵایەتیەكانی ترن. لەوە بەدواوە، رۆژئاوا، وەردەچەرخێ‌ بۆ چاخی راچەنین‌و بونیاتنانی دیموكراسی، دوای ئەوە بە (500) ساڵ، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە جەنگی یەكەمی جیهانەوە، پێ دەنێتە قۆناغی بونیاتنانی دەوڵەتی نیشتمانی‌و خەونەكانی ئیمپراتۆریەت، لەسەر دەستی بزوتنەوەی مەشروتیەتی ئێران‌و سەرهەڵدانی هێزی سیاسی نوێ‌چەشن (هەرچەندە زوو هەڵگەڕانەوە) لە توركیاو میسرو عێراق..تاد. هەمووشیان لەسەدەیەكدا شكست دەخۆن. شكشت بەو مانایەی وەكو رۆژئاوا سەرنەكەوتن. بەڵكو ستەمكاری دەسەڵاتی ئیپراتۆریەت‌و ئورستوكراتیەتیان، بە دەسەڵاتی ستەمكاری بۆرژوازی‌و پاشان ناسیۆنالیستی دواكەوتوو گۆڕی!!

وتاری زیاتر


هات و نەهاتەكەی هاتنی كازمی‬ مەلا بەختیار
2020-09-12 21:05      47 جار بینراوە

عومەر شیرەمەڕیی كۆچت ناوەختە!‬ مەلا بەختیار
2020-09-08 14:56      73 جار بینراوە














وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      125 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      118 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      136 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      102 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      132 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      105 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو