د.سەردار عەزیز

چەند پرسیارو وەڵامێک ئایا، جەنگی سێیەمی جیهانی بەڕێوەیە؟

  2020-04-25 16:25      138 جار بینراوە        کۆمێنت

هەموو سەدەیەک جەنگێکی جیهانی هەبووە، وەک جیوپۆلەتیکستە ئەنگلۆساکسۆنیەکان دەڵێن، بەڵام ئەمە مەرج نییەو یاسای سروشت نییە، بەڵام دۆخەکە هەستیارەو خەڵکی نابەرپرس لەدونیادا بەرپرسن و زۆرێک لەخەڵكی دونیا تووڕەن و ئەگەر ئابووری لەڕسێشنەوە ، رکود، بگوێزێتەوە بۆ دیپرێشن، کساد، ئەوا ئەگەری گرژی زیاتر زۆر دەبێت، چین و توڕەیی لەچین دەبێتە یەکێک لەبابەتە سەرەکیەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمریکا، نەک تەنها لەلایەن ترەمپەوە، بەڵکو لەلایەن دیموکراتەکان و بایدنیشەوە، هەرچەندە کوڕەکەی بایدن کاری گەندەڵی هەیە لەگەڵ بانکێکی چینیدا.
چین نایەوێت شەڕ بکات، ڕەنگە سەن تزو لێرەدا بەسوود بێت، ئەو دەڵێت: ئەگەر دوژمنەکەت بەهێزتربوو، خۆتی لێ بەدوور بگرە، ئەگەر توڕەبوو بێزاری بکە، ئەگەر هاوتات بوو شەڕی بکە، ئەگەر نا هەوڵی پەرتکردن بدە.
کەواتە ئێمە بەرەو سەردەمێک دەڕۆین پڕ لە ناسەقامگیری و هەڵبەزو دابەز، رەنگە کەس بەکەس نەوێرێت، بەڵام هەمووی گرژو توندبێت بەرامبەر یەکتر، دۆخی کوردستان دەمێکە بچوککراوەی ئەمەیە، خوێندنەوەی کتێبی هونەری جەنگی سن تزو کە هاوڕێم کاک پەیڕەو ئەنوەر کردوویەتی بە کوردی ڕەنگە کارێکی باش بێت لەم ڕۆژانەدا.
ئایا سەرچاوەی گرژییەکان چین؟
رەنگە ئاسانبێت بڵێین کە کۆرۆناو دابەزینی نرخی نەوت و هەرەسهێنانی پرۆژەی نەوتی ئەمریکی بەتایبەتی، بەڵام ئەمانە هەموو دەرئەنجامن، ئێمە لە یونانەکانەوە فێردەبین کە کاتێک هێزێک باڵادەستەو هێزێکی تر هەڵدەکشێت، ئەوا ئەگەری شەڕ لەنێوان ئەو دوو هێزەدا زۆر زۆرە، ئێستا ئەمریکا هەست دەکات لەزۆر ئاستدا هەژەمۆنییەتی لەلایەن چینەوە تووشی ئالانگاری دەبێت، بۆیە ئەمریکا بەدوای ستراتیژی نوێدا دەڕوات، چونکە ئەوەی لە سی ساڵی رابردوودا کردی بووە هۆکاری بەهێزبونی نەیارەکانی و لاوازبوونی خۆی.
ئایا ئەمریکا چی دەکات؟
ئەمریکا لەجەنگی سارددا، هەر لایەنێک هاوکاری بوایە، هاوکاری دەکرد. وەک ترەمپ چەند رۆژێک لەمەوپێش وتی، ئەوان هاوکاری هەر وڵاتێک بکەن دەبێت ئەو وڵاتە پارە بدات بەئەمریکا، کەواتە، ئەمریکا لەقۆناغی ئەوە دەرچوو کە پارە بدات بەدۆستەکانی، بەڵکو بەپێچەوانەوە دەبێت دۆستەکانی پارە بدەن بەئەمریکا، ئەمە ئیستا زۆر لەپەیوەندی سعودی ئەمریکیدا دیارە، جاران سعودیە لەبەر نەوتەکەی کە بنەمای ئاسایشی وزەی جیهانی بوو، ئەمریکا دەیپاراست و سوودی لێدەبینی، ئێستا نەوتی سعودی دژ بە بەرژەوەندی ئەمریکایە، بۆیە سعودیە وەک نەیار دەبینرێت، کە دەیەوێت پرۆژەی نەوتی ئەمریکی هەرەس پێبهێنێت. ئەمجۆرە پەیوەندییە تەنها بە سعودییەکانەوە ناوەستێت دەبێتە بنەمای جۆرێکی نوێ لەپەیوەندی ئەمریکا بەدونیاوە.
وەک پێشتر ئاماژەم پێکرد لەنووسینەکانی ترمدا، کورد دەبێت ئاگاداربێت لەم وەرچەرخانە، چونکە کورد وەها ناسراوە کە بەردەوام داوای یارمەتی و هاوکاری دەکات، چۆن خۆمان بژێنین، بەشێک دەبێت لەبنەمای پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکادا.

وتاری زیاتر


ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      49 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      43 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      48 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      46 جار بینراوە


دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      45 جار بینراوە


خوێندنەوەی ماکرۆن لە بەیروت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-07 10:12      49 جار بینراوە




گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      59 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      77 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      58 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      76 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      61 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      96 جار بینراوە

عوسمانییەت: بە ئاشتی، بە شەڕ‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-21 11:45      75 جار بینراوە

گەوجاندنی پۆستمۆدرێن‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-17 19:23      89 جار بینراوە

هێرشەکانی تورکیا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-15 16:53      90 جار بینراوە

دانوستانی عیراق و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-14 00:03      112 جار بینراوە

ئەمریکاو عیراق، دانوستان‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-07 19:19      93 جار بینراوە

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      96 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      121 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو