د.سەردار عەزیز

بۆچی روسەکان لەسوریان؟

  2020-04-25 23:31      134 جار بینراوە        کۆمێنت

یەکێك لەو پرسیارانەی بەردەوام لەلایەن خوێنەرانەوە رووبەڕووم دەبێتەوە، دەربارەی رۆڵی روسیایە، بەتایبەتی کاتێک باس لەچین و ئەمریکا دەکەم، هەوڵدەدەم لێرەدا بەخێرایی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە.
بۆئەوەی لەڕوسیای نوێ تێبگەین دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ساتەوەختی رووخانی یەکێتی سۆڤیەت، ئەو ساتەوەختە، ساتەوەختی لەقاڵبدانی رەفتارو سایکۆلۆجی هێزە نوێکانی روسیایە.
لەکاتی ڕوخانی سۆڤیەتدا، ئەمریکاو رۆژئاوا وەها بیریان کردەوە کەڕوسیا دۆڕاوەو کاتی ئەوەیە لەناوەوە بگۆڕێت و لەدەرەوە ئابڵۆقە یان دەورە بدرێت.
گروپێک کە شایەدحاڵی ئەمە بوو لەهەمانکاتدا زۆر پێی نیگەران بوو، دەزگای کەی جی بی بوو. کەی جی بی دەزگای باڵای سیخوڕی یەکێتی سۆڤیەت بوو، کەی جی بی بەدوای ئەوەدا دەگەڕا کە چۆن زوو کەسێک بدۆزێتەوە هەتا لەسایەیدا خۆی رێکبخات و ڕێگە لەگۆڕانی روسیا لەناوەوەو دەورەدانی لەدەرەوە بگرێت، ئەمە لەهەمانکاتدا دەبێت لەڕوانگەی ئەوەوە ببینرێت کە کەی جی بی خۆیان بەخاوەنی روسیا دەزانی و ئەوانەی کە دەیانەوێست بەپێی رێساکانی لیبرالیزم روسیا بگۆڕن بە لایەنگری ڕۆژئاوا.
ڤلادیمێر پوتین ئەو کەسەبوو کە بۆ ئەم مەبەستە گونجاوبوو، هاتنی پوتین بۆ هەمووان جێگای سەرسامی بوو، بەڵام یەکێکە لەمۆدێلی ئەو سیاسیانەی کە سەرەتا وەها دەبینرێت کە نابێتە جێگای مەترسی بۆ خاوەن دەسەڵاتە راستەقینەکان کە لەپشتەوە حوکم دەکەن، ئەم مۆدێلە لە ٢٠٠٣ وە لەعیراقدا لەکەسی سەرۆک وەزیراندا بەڕێوەدەچێت، هەمیشە پرسەکە ئەوەیە کە چۆن سەرۆک وەزیران نەبێتە مایەی مەترسی بۆ بەرژەوەندەی حوکمدارە ڕاستەقینەکان لەپشتەوە، بەم پێیە هاتنی پوتین دوو ئامانجی هەبوو، رێگریکردن لە بەلیبرالبوونی ناوەوەی ڕوسیاو ڕێگری لەبەردەم نزیکبوونەوەی ناتۆ لەسنووری روسیا.
هەموو ئەمانە بەنموونە دەبینین، لەگرتنی خەڵك و وەدەرنان و زۆر کاری تر لەناوەوە، هەروەها لەدژایەتی ناتۆ لەجۆرجیاو ئۆکرانیا.
بیری ئابڵۆقەدانی روسیا لەلایەن ڕۆژئاواوە ئاسانە، چونکە روسیا تەنها لەسەر دەریای رەش دەروازەی هەیە بۆ سەر ئەو ئاوانەی کە بەدرێژایی ساڵ دەتوانرێت کەشتی تیادا هاتوچۆ بکات، بۆیە کاتێک ناتۆ دەیەوێت جۆرجیا ببێت بەئەندامی ناتۆ روسیا هێرش دەکات و پشتیوانی ئۆسیتیاو ئەبخازیا دەکات.
پاراستنی بەندەری ئاوی روسیا لەدەریای رەش هۆکاری سەرەکی هێرشی روسیایە بۆ سەر دوورگەی قرم، هەر ئەم ترس لەگەمارۆو دەورەدان پاڵنەری روسیا بوو کە بێت بۆ سوریا، هاتن بۆ سوریا بوو بەڕێگایەک کەڕوسیا بێتە نیو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بەتایبەتی کاتێک کە ئەمریکا هیچ بەرژەوەندی و ئارەزووی لەوێ نییە، بەڵام لەڕووی جیوپۆلەتیکەوە، هەبوونی بەندەری تەرتوس لەسەر دەریای ناوەڕاست هاوکاریی ڕوسیا دەکات هەتا جۆرێک لەفشار سازبکات هەتا نەتوانرێت بیر لەوە بکرێتەوە کە تەنگەبەری بۆسفۆرسی لە بەردەمدا دابخرێت، چونکە بەداخستی ئەو تەنگەبەرە روسیا ئابلۆقە دەدرێت بەتایبەتی کاتێک ناتۆ لەبەشی رۆمانیای دەریای ڕەش بنکەیەکی گەورەی هەیە.
هەر لەم ڕونگەیەوەیە کە ڕوس و تورکیا لەداڕشتنی پەیوەندییەکانیاندان: کە پەیوەندییەکی پڕ لەهەڵچوون و داچوونە.
کەواتە روس لەسوریایە بۆ ئەم ئامانجانەی خوارەوە:
یەکەم، هاتنەوەی بۆ سەرمێزی زلهێزەکان لەڕێگای قەیرانە گەورەکان.
دووەم، رێگریی لەئابلۆقە لەدەریای ڕەش
سێیەم، جووڵاندنی هاووڵاتییان لەناوەوە بەخیتابی پاتریوتیزم
چوارهەم، شاندان لەشانی ئەمریکا بۆ دانوستان و کەمکردنەوەی فشار.
دیارە هەر لەم روانگەیەوە دەکرێت بچیت بۆ بوارەکانی تری وەک ئایدەلۆژیاو خیتاب و زۆر بواری تر، بۆ نموونە زۆر بەباشی لەم روانگەیەوە دەتوانیت لەدیدەکانی ئەلکسەندەر دوگین تێبگەیت.

وتاری زیاتر

کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      19 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      35 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      43 جار بینراوە






ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      78 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      57 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      86 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      70 جار بینراوە


دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      55 جار بینراوە


خوێندنەوەی ماکرۆن لە بەیروت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-07 10:12      65 جار بینراوە




گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      81 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      94 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      71 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      108 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      71 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      109 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو