مەلا بەختیار

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست

  2020-04-26 01:12      105 جار بینراوە        کۆمێنت

(بەشی چواردەیەم)
سەرلەنوێ‌ سەردەم پێكدێتەوە
تۆڵستۆی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا فەرمویەتی: "رۆژگارەكە هەموو شتێكی تیا دەڕوخێ‌، سەرلەنوێ‌ پێكدێتەوە".
ئەم وتەیە، هەر دەڵێی نەخشی سەر بەردە. هەرگیز نامرێ‌. ئەگەر وەكو پەتای كۆرۆنا، سەیری سەردەمەكە بكرێ‌، خەریكە بەشی زۆری چەمكەكانی لەمەوبەر، ئاوا دەبن‌و سەرلەنوێ‌ چەمكی نوێ پێكدێتەوە. ئەگەر وەكو چەمكە بێ بنچینە خۆماڵیەكانی سەدەی رابوردوش، سەیری وڵاتانی عەرەبی، تەنانەت هی كوردستانیش بكەین، خەریكە، لەژێر كاریگەری گۆڕانكاری سەردەمەكەدا، چەمكە كلاسیكیەكانی لەمەڕ:
چۆنیەتی خەباتی نەتەوایەتی: فەلسەفەی دیموكراسی دوو سەدەی رابوردوو؛ پێكهێنانی دەوڵەت‌و سیستەم؛ نیشتمانی بێ ناسنامەی هاوبەش؛ بزوتنەوە كۆمەڵایەتیە مەدەنیەكان؛ رۆڵی تاك‌و تاكگەرایی لە كۆمەڵدا؛ پەیوەندییە كولتوریەكان‌و نەریتە ڕزیوەكان..تاد. هەموو ئەو چەمكانە، چ لەژێر كاریگەری سەردەمی جیهانگیری‌و چ لەژێر هەژمونگەری كۆرۆنای جیهان هەژێندا، بەشی زۆریان، لە گۆڕانكاریدان. گەلانی رۆژئاوا، دەمێكە، لەناو شارستانیەتی نوێدا، شارستانیەتێكی هاوچەرخیات بونیاتناوەو بەردوامیش لە گۆڕانكاریدان. بەڵام وڵاتانی عەرەبی‌و هەموو بەشەكانی كوردستان، هێشتا چەقمان لەناو چەمكەكانی سەدەی رابوردوودا، بەستووە. هێشتا، (جهل المقدس- كوێرەوەری پیرۆز) عەقیدەو ئایدیۆلۆژیەت‌و پابەندی ماڵ‌و باڵ‌و یادەوەری تاڵ، ئەندێشەی داگیركردوین. بۆیە، خۆبەستنەوە بە سەدەكانی ناوەڕاست‌و گیرخواردن لە بۆتەی ئایدیۆلۆژیەتی بەسەرچوودا، ئێستاش بەشێكی نەوەی ئەم سەردەمەشی، لەخشتەی خۆپەرستی‌و هەلپەرستی بردووە. ئاسانە، لە كۆمێنتەكاندا، ماستاوی خەست بكرێ‌، یان رستەی زبر بنوسرێ‌، بەڵام زۆر قورسە، رەخنەی زانستی قبوڵ بكرێ‌.
لە رۆژئاوادا، رینیسانس، ریفۆرمی ئایینی، رۆشنگەری، شۆڕشی پیشەسازی، مۆدێرنێتەو دیموكراسی، بە قۆناغ هێنراونەتەدی‌و هەر بەشێكی ئەو پرنسیپانەش، قوڵ قوڵ، سیستەم‌و ژیانی كۆمەڵایەتی‌و هزری رای گشتییان گۆڕیووە، ئینجا، گۆڕانكاری لە چەمكە فەلسەفی‌و كۆمەڵایەتی‌و سیاسیەكانی رۆژئاوادا، بەردەوامەو رەخنەگرتنیش لە لوتكەی وشیاریدایە.
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، نەك، رینیسانس‌و ریفۆرمی ئایینی‌و رۆشنگەری‌و نوێگەریمان، وەكو پرۆسە نەدیووە، بەڵكو شۆڕشی نیمچە دیموكراسیش لەم وڵاتانەدا نەكراوە، كەچی، رەخنەگرتن لە چەمكە كلاسیكیەكان‌و ئەندیشەكانی سەدەی ناوەڕاست، ئەویش رەخنەی ئاسایی، نەك رەخنەی ئەوتۆ، شادەمارەكانی بیركردنەوە بگۆڕێ‌، بە گوناهێكی گەورەو بە شەڕە بوختان‌و رەهێڵەی جنێو وەڵام دەدرێتەوە.
كاتێك، ژینگەی كۆمەڵایەتی، بەرەو گۆڕانكاری رەوت دەگرێ‌، میكافیلی لە (29) ساڵیداو لە پۆستێكی مامناوەجیدا، تیۆری سیاسی ساڵی (1369) دادەڕێژێ‌. گەرچی بۆچونی جیاواز زۆرە لەسەر تێزە سیاسیەكانی، بەڵام لەو پەرش‌و بڵاویەی ئیتاڵیادا، كاریگەری زۆری هەبوو. كتێبی تری لەسەر خۆفرۆشی بەناوی (مێژووی فلۆرەنسا)و (هونەری جەنگ) تەنانەت شانۆگەریشی بەناوی (ماندرا گولا) نوسی. ئەم بیرمەندانە، لە روی تیۆری‌و سیاسیەوە، بە راستی خزمەتی مەزنێتی وڵاتی خۆیان كردووە. بەڵام لای ئێمە، دوای (700) ساڵ، نەك بیرمەندی سیاسی وا هەڵنەكەوتون، بەڵكو لە سەدەی رابوردوەوە، هەڵبەز و دابەزی ئەوتۆ، لەم وڵاتانەی لەمەڕ خۆمان رویداوە، مایەی شەرمەزاریە. كەچی تاوانی گەورەش بۆ پیرۆزكردنی ئەو رابوردووە، بەردەوام رویداوەو رودەدات. مێژووی تاوان، بە شێوازی جۆراوجۆر، سەدان بارە بۆتەوە.
میكیافیلی، نەك خیانەتی لە نیشتمانی خۆی نەكردوەو سور نەبووە لەسەر ئەندێشەكانی سەدەكانی ناوەڕاست، بەڵكو سەرسەخت دژی خۆفرۆشی بووە.
هەتا، مێژووی رینسانس‌و ریفۆرمی ئایینی‌و رۆشنگەری، بەوردی تێنەگەین، دڵنیام، لە چۆنیەتی شكستی سەدەی رابوردوی وڵاتانی عەرەبی‌و كاریگەریەكانی ئەندێشەی سەدەكانی ناوەڕاست، تێناگەین (تێگەیشتنی وشیارانەی ئەقڵ كراوەیی مەبەستمە) نەك خوێندنەوەی سەرپێیی ئەقڵ داخراوەكان.. كە شانازی بە كوێرەوەری پیرۆزیانەوە دەكەن!

وتاری زیاتر


هات و نەهاتەكەی هاتنی كازمی‬ مەلا بەختیار
2020-09-12 21:05      47 جار بینراوە

عومەر شیرەمەڕیی كۆچت ناوەختە!‬ مەلا بەختیار
2020-09-08 14:56      72 جار بینراوە














وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      125 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      118 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      136 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      101 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      132 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو