د.سەردار عەزیز

حەنین بۆ بەغدا

  2020-04-27 19:13      154 جار بینراوە        کۆمێنت

ئاڵۆگۆڕی وەلا‌و و پابەندی و گۆڕینی سەنگەرو لایەن، چەندین سەدەیە کاری کوردە، کورد لەناوچەیەکدایە کە لەنێوان کۆمەڵێک هێزی ئیمپراتۆریدا بووەو لەناوەندە ئیمپراتۆرییەکانەوە بەکاربراوەو ئەویش خۆی ئەم پرۆسەیەی مەیسەر کردووە، هەمیشە پاڵنەری سەرەکی لەڕەفتاری کورددا، هەڵوێست بووە بەرامبەر کوردە دراوسێیەکی تر.
ئێمە ئێستا لەدۆخێكی ئەوەندە جیاوازدانین، چونکە شتێک دروست نەبووە ناوی نەتەوەی کورد بێت.
جارێکیان لەگەڵ دیپلۆماتێکی بەریتانی لەجێگایەک قاوەم دەخواردەوە، ئەو بەرپرسی پێشووی بەشی سەربازی باڵیۆزخانەی بەریتانیا بوو لەیەمەن، باسی یەمەنمان دەکرد، لێم پرسی: یەمەن چەندێک نەوتی هەیە؟ لەوەڵامدا وتی: ئەوەندەی هەیە کە نۆزدە کەسی کردووە بەملیاردێر، لەکاتی قسەکانیدا لەتێڕوانیەنەکەی تێگەشتم، کە هەرچەندە راستی دەوت، بەڵام توانجی دەدا کە پرۆسەی نەوتی هەرێم بەهەمانجۆرە.
نەوت لەهەرکوێ دەزگا نەبووبێت هەمیشە بووەتە ئامرازی دەستی کەسەکان بۆ پتەوکردنی پێگەکانی دەسەڵات و حوکمیان. مێژووش سەلماندویەتی کە نە ئێمەو نە گەلانی دەروبەرمان لەو گەلانەنین کە بەئاسانی لەحوکمی هێزەوە بگوێزینەوە بۆ حوکمی یاسا، هەر لەڕۆشنگەریی ئەوروپییەوە هەتا ئەمڕۆ ئەم دیدە بۆ ئاسیا لەئارادایە، هەتا ئەم گواستنەوەیەش فەراهەم نەبێت شتێک نایەتە بوون بەناوی دەزگا لەسەر بنەمای رێسای عەقڵانی.
لەنەوتدا بەغداو هەرێم ئەوەندە جیاوازنین، بەدیدی من بەغدا زۆر زۆر خراپترە، چونکە وەک دەوڵەتێک بەغدا دەرفەت و توانای زیاتری هەیە، بەڵام لەبەر حوکمی ۆرلۆردەکان ناتوانێت سامان بکاتە بنەمای گەشەپێدان، لەهەرێم خیتابێک هەیە کە بەغدا باشترە، بەشێکی زۆری ئەمە پەرچەکردارە، دەچێتە خانەی ئەو ململانێ بەرتەسکەی نێوان کورد خۆیانەوە.
لەڕاستیدا نە بەغداو نە هەرێم بەوجۆرە مامەڵە ناکەن کە بتوانن خۆیان لەقەیران بپارێزن، دەکرێت ئەمە بەچەندجۆر لێکبدرێتەوە، یەکێک لەو گۆشە نیگایانەی کە کەم باسی لێوەکراوە، قەیرانی دیموکراسییە، لەکاتێکدا کە کۆمەڵگایەک ئامادەنییە بۆ دیموکراسی، بەڵام بەهۆی فشاری دەرەکی و دۆخی جیهانی ناچارە هەڵگری خیتابی دیموکراسی بێت ئەوا دیموکراسی بەجۆرێک دێت کە دی-دیموکراسی بێت، بە مانای ئەوەی کە دیموکراسی نەدەسەڵاتی خەڵك بێت و نە ببێتە هۆکاری گۆرانکاری، نەوت پاڵنەرێكی هەرە سەرەکی دژایەتی دیموکراسییە، تیمۆسی میتچڵ بەجوانی باسی ئەم پەیوەندییە قەیراناوییە نێوان دیموکراسی و نەوت دەکات.
Timothy Mitchell Carbon Democracy: Political Power in the Age of Oil
ئێستا دۆخەکە پێشئەوەی باش بێت خراپ دەبێت، چونکە چاوەڕوان دەکرێت لەڕۆژانی داهاتوودا ئەوەی لەئەمریکا روویدا لەئاستی جیهاندا رووبدات، بەڵام قەیرانەکە لەئاستی دونیادا کاتییە، ئەم هەڵبەزو دابەزە دۆخێک بەرهەم دەهێنێت کە لەئابووریدا پێی دەڵێن ڤۆلەتیڵیتی، ڤۆڵەتیڵیتی تەنها خراپ نییە، بەڵکو لەئابووری تۆکمەدا بەسوودە.
ئابووری سەرمایەداری هەمیشە پڕیەتی لەهەڵچوون و داچوون، بەڵام ئابووری کاتێک قەیراناوی دەبێت کە نەتوانێت بەرگەی هەڵچوون و داچوونەکان بگرێت و لەوەش خراپتر دەسەڵاتی نەبێت بەسەر یارییەکەدا.
گواستنەوە لەنەوت گواستنەوەیە لەژیان و خەیاڵ و خەون و زۆر شتی ترەوە، بۆیە بەئاسانی فەراهەم نابێت، بەڵام داهاتوو زۆر پڕ لەناسەقامگیریی تر دەبێت، چونکە عیراق بەئاستێک زیاد دەکات لەڕوی دیموگرافییەوە بەبەراورد بەئابوورییەکەی جیاوازییەکی زۆر لەنێوان توانای ئابووری و ژمارە دەمە برسییەکاندا دروست دەبێت.

وتاری زیاتر

کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      19 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      35 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      43 جار بینراوە






ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      78 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      57 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      86 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      70 جار بینراوە


دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      55 جار بینراوە


خوێندنەوەی ماکرۆن لە بەیروت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-07 10:12      65 جار بینراوە




گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      81 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      94 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      71 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      108 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      71 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      109 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو