د.سەردار عەزیز

بای بای حوکمداری ئاسان

  2020-05-02 15:52      164 جار بینراوە        کۆمێنت

لەماوەی ڕابردوودا بەتایبەت هەتا چەند ساڵی رابردوو، دەکرێت بۆ قۆناغی حوکمداری ئاسان پۆلینی بکەین لەکوردستان و عێراقیشدا، حوکمداری ئاسان بریتی بووە لە بەدەستهێنانی بڕێکی زۆر لەداهات بەشێوەیەکی ئاسان و بەکارهێنانی بۆ ئامانجی بەڕێوەچونی حوکمڕانی.
بەهەموو پێوەرەکان ئەم سەردەمە کۆتایی هات، ئەم سەردەمە لەچەندین ئاستدا کۆتایی هات، لەئاستی دارایی، ئاستی مەعریفی و هەروەها ئاستی جیوپۆلەتیکی.
لەئاستی داراییدا نرخی نەوت بەرزبوو، داهاتەکەی بەئاسانی دەهاتە دەستی نوخبەی حوکمڕان و ئەوانیش هێندە پێویستیان بەبیرکردنەوەو ڕەنجكێشان و هەوڵدان نەبوو، ئەم ئاسانییە هۆکاری سەرەکی بەتاڵبوونەوەی حوکمڕانییە لەمەعریفە، لەهەموو دونیادا حوکمڕان بەدوای مەعریفەدا دەگەڕێت، خۆی بۆ خۆی مەعریفە بەرهەم دەهێنیت، لەزۆربەی وڵاتاندا حکومەتەکان قۆناغی جیاواز جیاوازیان هەیە لەبەرهەمهێنانی مەعریفە، بۆ نموونە چەمکی وەک پەیپەری سەوز، پاشان لەقۆناغی داهاتوودا پەیپەری سپی، ئەم قۆناغبەندییەی مەعریفییە نیشانەی هەنگاوەکانی حکومەتە بۆ بەرهەمهێنانی مەعریفە وەک بنەمای هەموو هەنگاوێکی کار.
لەئابووری نەوتدا مەعریفە رسوایە، لەبڕی مەعریفە نامەعریفە جێگەی دەگرێتەوە، کە بریتییە لەپڕوپاگەندەو پێ ئار. لێرەدا پرسێكی ئێجگار ئاڵۆز هەیە: ئایا هەست دەکرێت کە کۆتایی قۆناغێکەو ئایا دەتوانرێت هەست بەپێویستی مەعریفە بکرێت بۆ حوکمداری بۆ قۆناغی داهاتوو؟؟ ڕەنگە ئەم گواستنەوەیە ئاسان نەبێت، چونکە تەنها بڕیارێکی مەعریفی نییە، بەڵکو پەیوەستە بەکەسایەتی و ئیگۆو خەیاڵی خودو بڕێکی زۆر لەنارسیزمەوە، یەکێک لەهەرە کێشە گەورەکانی عیراق و کوردستانیش ئەوەیە کە سیاسییەکانی توانای ئەوەیان نییە کەڕاوێژیان بۆ بکرێت، چونکە نامۆن بەمەعریفە. بەتایبەتی لەئاستی دەروونیدا.
لەئاستی داراییدا کوردستان قەیرانێکی هەرە گەورەی هەیە کە خاوەن دراوی خۆی نییە، ئەم نەبوونی دراوە، ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەنەبوونی دەوڵەتەوە، بەڵام دەکرا یان دەکرێت ڕێگا چارەیەکی تری بۆ بدۆزرێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر بەوردی تیورەکانی پارە بخوێنرێتەوە، بە گشتی لەدونیادا سێ تیورە هەیە بۆ پارە: تیورەی بارتەر: گەنم بەشوتی، یان کۆمۆدیتی تیوری. دووەم، تیورەی کریدیت، کە بە مانای سیقە یان باوەڕ دێت. بەپێی ئەم تیورەیە پارە بەرهەمهێنراوێکی کۆمەڵایەتییە، نەک تەنها فیزیکی.
دیارە دڵی تیورەی کردیت، کە بەمانای سیقەدێت بوونی باوەڕ یان سیەقەیە لەنێوان ئەوەی پارەکە بەرهەم دەهێنێت و ئەوەی بەکاری دەهێنێت، سیقە یان باوەر یان ترەست یان کردیت، لەکرۆکی حوکمرانیدایە، کە لەکوردستان و عێراقیش لەپێش هەموو شتێکەوە و لەهەموو بوارێک زیاتر لەقەیراندایە، بۆیە بۆ ئەوەی سیستەمی دارایی هەرێم سەقامگیر بێت و بتوانێت بچێتە قۆناغی داهاتووەوە، ئەوا دەبێت پیش هەموو شتێک کار لەسەر پەیوەندی نێوان خەڵك و حکومەت بکرێت، چونکە پارە هیچ نییە جگە لەپەیمانێک، لەسیستەمی پەیماندا دەبێت یەیماندەرو پەیمانپێدراو باوەڕ بەیەکتر بکەن و هەروەها ناوەندێک یان دەزگایەک هەبێت لەکاتی شکانی پەیمانەکەدا توانای ئەوەی هەبێت کە پەیمانەکە راست بکاتەوە، ئەمەش لەڕێگای بوونی دادگایەکی بێلایەنەوە دەبێت، لێرەوە سەرتاپا کرۆکی سیستەمی حوکمڕانی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، تیورەی سێیەم، ئۆنتۆلۆجی کۆمەڵایەتیە، کە نزیکە لەتیورەی دووەمەوە.
ئایا کوردستان دەتوانێت پارەیەکی دووەمی بۆخۆی بەرهەم بهێنێت لەئاستێکی سنوورداردا هەتا بەردەوامی ئاڵوگۆڕ لەنێوان توێژە کۆمەڵایەتییەکاندا بەردەوامی پێبدات؟ ئەمە دیدو تێزێکە دەبێت زۆر کاری لەسەر بکرێت، بەڵام مەحاڵ نییەو بگرە زۆر زۆر پێویستە.
وەرچەرخانی جیوپۆلەتیکیم لەنووسینەکانی ترمدا باسکردووە بەتایبەت لەکۆتایی تاک جەمسەری دونیاو هاتنی سەردەمێکی نوێ، کە ئەمریکا لەبری ئەوەی بونیادنەرو پارێزەری دونیابێت، زیاتر وەک دەوڵەت نەتەوە رەفتاردەکات.
با لەوە زیاتر سەرتان نەیەشێنم!!

وتاری زیاتر

کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      19 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      35 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      43 جار بینراوە






ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      78 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      57 جار بینراوە


با سیروان نەمرێت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 19:22      86 جار بینراوە

لە مالی چ باسە؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-29 11:05      70 جار بینراوە


دەربارەی ئەمریکای بایدن‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-21 13:23      55 جار بینراوە


خوێندنەوەی ماکرۆن لە بەیروت‬ د.سەردار عەزیز
2020-08-07 10:12      65 جار بینراوە




گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      81 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      94 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      71 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      108 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      71 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      109 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو