د.سەردار عەزیز

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟

  2020-05-04 15:51      88 جار بینراوە        کۆمێنت

لێرەدا تەنها باسی ئەو گفتوگۆیانە دەکەم کە لەئاستی دونیادا هەیە لەم بارەوە، ئەوەی کوردستان بۆ ئێوەی خوێنەر بەجێدەهێڵم، گفتوگۆیەکی چڕ لەئاستی دونیادا لەئارادایە دەربارەی ئەوەی کە ئایا ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنایەو بڵاوبونەوەی پەتا لەدونیادا، چۆن کۆمەڵگای مۆرڤایەتی دەگۆڕیت؟ گفتوگۆکان بەگشتی لەچەند ئاستێکدا چڕ بوونەتەوە:
یەکەم: دونیا ئاسایی دەبێتەوە، بەو مانایە دونیا دەگەڕێتەوە باری پێش هاتنی پەتاکە، ئەم دیدە، هەندێک پێی گەشبینن و هەندێکی تر زۆر پێی نیگەرانن، گەشبینەکان وەها دەبینن کە دونیای پێش کۆرۆنا دونیایەکی باش بوو، ڕەشبینەکان وەها دەبینن کە دونیای پێش کۆرۆنا دونیایەکی زۆر پڕ لەقەیران بوو، لەئاستی کۆمەڵایەتی و ژینگەو حوکمداری و دادپەروەرییدا، بۆیە گەڕانەوەی بۆ تراژیدیایە، ئەوانەی ترسیان لەگەڕانەوە هەیە بۆ دۆخی پێشووتر، قەیرانی دارایی ٢٠٠٨ بە نموونە دەهێننەوە کە چۆن هەوڵدرا سیستەمی ئابووری و دارایی، کە سیستەمێک خراپ بوو، بگەڕێنرێتەوە بۆ دۆخی جارانی، چەپەکانی دونیا کە بەهاتنی ئۆباما دڵخۆش بوون، لەم رووداوەدا زۆر لێی نیگەرانن، لێبرال و نیولیبرالەکان بەتایبەتی، سوپاسگوزاریین.
دووەم تێز ئەوەیە کە لەمێژووی نوێی مرۆڤایەتیدا هەرکاتێک پەتایەک یان رووداوێکی جیهانی هاتبێت، لەپاش خۆی دەزگاو ئاگایی باشی بەرهەمهێناوە، بۆ نموونە هەڵامەتی ئیسپانی بووە هۆکاری ئەوەی کە سیستەمی تەندروستی لەدونیادا بێتە ئاراوە، جەنگی دووەمی جیهانی بووە هۆکاری ئەوەی کە سوشیال وێڵفێر و بیمەی کۆمەڵایەتی بێتە ئاراوە، ئەم رووداوەش بەهەمانشێوە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە گۆڕانکاری بهێنێتە ئاراوە.
سێیەم، ڕەنگە ئەم رووداوە گۆرانکاری بهێنێتە ئاراوە، بەڵام گۆرانکاری خراپ دەهێنێت لەبڕی باش. ئەوانەی سەر بەم قوتابخانەیەن بەگشتی گومانکارەکان لەدەوڵەت، ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت دۆخێکە هەتا ئەوپەڕی فۆکۆیانەیە بەتایبەت لەپەیوەست بە بایو پۆلەتیک، ئەگەر لەمیتۆدی فۆکۆ بنواڕێت، بەتایبەتی لەڕوانگەی جینالۆجیاو ئارکەلۆژیاوە، دەبینیت هەمیشە شتێک، دیاردەیەک، دەزگایەک، ئاگاییەک، چەمکێک، لەسەرەتادا بەئامانجێکی تایبەت هاتووەتە ئاراوە، بەڵام پاشان بەردەوامی پێدراوە، بەڵام لە بواری تردا. هەڵگرانی ئەم دیدە زۆر دەترسن لەو دەسەڵاتەی کە دەوڵەت بەدەستی هێناوە لەچاودێریکردنی خەڵك و بەدەستهێنانی زانیاری و بەکاربردنی ئامێرە تەکنەلۆجییەکان لەو بوارەدا، لەمڕوەوە وەها دەبینن کە دەوڵەت دەستبەرداری ئەم دەستکەوتانە نابێت و بۆ ئامانجی تری دژە دیموکراسی و مافەکان بەکاری دەهێنێت. دەکرێت بوترێت لەئاستی تیوریدا ئەگامبین پێشڕەوەی ئەم تیزە ئەکات.
چوارهەم، هەر پەیوەست بە خاڵی سێیەمەوە، گفتوگۆیەکی چڕ هەیە لەدونیادا کە ئایا ململانێی دەوڵەت نەتەوەو جیهانگیریی لەپاش کۆرۆنا چی لێدێت؟ ئایا جیهانگیریی بەهێز دەبێت یان دەوڵەت نەتەوە؟؟ هەردوولا ئارگومێنتی زۆریان هەیە، بۆ نموونە کۆرۆنا سەلماندی کە چیدی کەس بەدابڕاوی تووشی هیچ شتێک نابێت، بۆیە دەبێت هەموومان پێکەوە هاوکاری یەکتربین بەبێ جیاوازی بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردە جیهانییەکان، دەمێکە ژیژاک بانگەشەی ئەوە دەکات کە دیاردە جیهانییەکان پێویستی بەهێزی جیهانییە. بەڵام لەلایەکی ترەوە ئەوانیتر ئەم دۆخە تەواو بەپێچەوانەوە دەبینن، لای ناسیونالیستەکان کۆرۆنا دەرخەری ئەوەبوو کە ناتوانرێت هاریکاریی جیهانی و مرۆیی بێتە ئاراوە، بەڵکو پەتاکە جارێکی تر سەلماندی کە دەبێت دەوڵەت دەسەڵاتە تەقلیدیەکانی بگەڕێنێتەوەو سنوورەکان قوت بکرێنەوەو دەوڵەت خەمی خەڵکانی خۆی بخوات لەبەردەم مەترسییەکانی جیهاندا.
ئایا کۆرۆنا لەئاستی کوردیدا چ جۆرە گفتوگۆیەکی بەرهەمهێناوە؟؟

وتاری زیاتر




گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      42 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      56 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      42 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      51 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      39 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      72 جار بینراوە

عوسمانییەت: بە ئاشتی، بە شەڕ‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-21 11:45      46 جار بینراوە

گەوجاندنی پۆستمۆدرێن‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-17 19:23      63 جار بینراوە

هێرشەکانی تورکیا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-15 16:53      67 جار بینراوە

دانوستانی عیراق و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-14 00:03      86 جار بینراوە

ئەمریکاو عیراق، دانوستان‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-07 19:19      70 جار بینراوە

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      75 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      97 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      80 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      116 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      104 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      113 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      96 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      92 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      116 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو