د.ئەرسەلان بایز

ماچ قەدەغەیە

  2020-05-05 00:22      190 جار بینراوە        کۆمێنت

 (85)
ئەم مرۆڤە بوونەوەرێكی سەیرو سەمەرەیە، هەتا بڵێی لەگەڵ یەكتر دڵڕەق و بێ بەزەییە، هەمیشە لەنەخشەو پیلانگێڕیدایە لەئاستی بەرامبەرەكەی چاوی بەهیچ شتێك (دەسەڵات،پارە،ناوو ناوبانگ…هتد) تێر نابێت.
چەكی هەمە جۆرو كوشندە بگرە (كیمایی، ئەتۆم، نایترۆجین) بۆ دژایەتی و قەڵاچۆكردنی یەكتر دروستدەكەن و بەكاری دێنن، بەڵام لەكاتی دروستبوونی كێشەو رووداوێكی نەخوازراو، لەكاتی نەخۆشكەوتن و بەرپابوونی جەنگدا پەنایەك، پشتیوانێك هەبوو بۆ خۆ دوورگرتن و پاراستن، كاتێ‌ سوپای عیراق ماوەی زیاتر لەحەفتا ساڵ بەجۆرەها چەكی هەمە جۆر پەلاماری كوردستانی دا، گەلی كورد بەرەو شاخەكان ڕایان دەكردو خۆیان لەنێو ئەشكەوت و پەنا تاوێرو دۆڵە سەختەكان حەشار دەداو دەیانوت (سەفینم لەپشت بێت تف لەئاسنیش دەكەم). لەكاتی كۆڕەوەكەش بەسوپاسەوە دەوڵەتی ئێران دەرگای سنوورەكانی بۆ ئاواڵە كردین و ئێمەیان پەنادا.
كاتێ‌ فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمیش بۆردوومانی دێهات و سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان دەكرد، بەپەلە خۆیان دەگەیاندە كونە تەیارەیەك و خۆیان دەپاراست، لەكاتی دروستبوونی شەڕی نێوان دەوڵەتان و زلهێزەكانیشدا كڵاوی پۆڵایین دەیپاراستن.
بەڵام ئەمڕۆ دوژمنێك پەیدا بووە نە دەبینرێ‌، نە پێشتر هەستی پێدەكرێ‌. نەبۆنی هەیە نە ڕەنگ، نەدەگیرێ‌ و بەرزەفت دەكرێ‌، نە دەرمانی هەیەو نە عیلاج، هەر دیتت لەپڕ سواری سەر ملت بوو و دای بەعەرزا. ئەگەر جاران نەخۆشخانە ئەهلییەكان ڕۆژانە لەچاوەڕوانی نەخۆش بوو بن، ئەوا ئێستا كارمەندو دكتۆرەكانی نەخۆشخانەكان زەندەقیان چووە، نەوەكا نەخۆشێكی ئەو ڤایرۆسەیان بۆ بڕوات، (ئەی خوایە ئەم بەڵایە چی بوو بەسەر مرۆڤایەتیدا هات…؟!) كە هیچ پەناگەو چارەسەرو دەرەتانێكی نییە.
تاكە ڕێگا بۆ خۆ دوور گرتن و پاراستن، ئەویش چ خۆ پاراستنێك، تێكەڵاوبوونی هەناسەو تەوقەو ماچ قەدەغەیە، مەبەستم ماچی دزیی كچ و كوڕانی سەركانی و كۆڵان نییە بە تەنیا، بەڵكو ماچی ژن و مێردیش بەئاشكراو بەدزی، بۆیە ئەمڕۆ لەسەرانسەری دنیادا، بگرە لەنێوان دوو ماڵ و دوو ژوورو تەنانەت لەسەر تەختی خەوتنیش جم و جۆڵ و هاتوچۆ قەدەغەیە.
فڕۆكەخانەو وێستگەی شەمەندۆفێرو كەشتییە دەریاییەكان داخراون، دەرگای قوتابخانەو پەیمانگاو زانكۆكان كلۆم دراون، لەهەندێ‌ وڵات هاتوچۆو كۆمەڵەی پێنج كەسیش قەدەغەیە، هەركێ‌ دەبینی دەستكێشەكی ڕەش یان سپی لەدەستە، كەمامێك بەدەم و لوتیەوەیە، هەر چەند سەعات و جارێكیش دەبێ‌ دەستت (تعقیم) بكەیت. كەچی هەموو ئەوانەی سەرەوەش داد نادات، رۆژانە سەدان لەوڵاتە هەرە پێشكەوتووەكانی دنیا (ئەمریكا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، چین..هتد) بەو نەخۆشییەوە دەمرن.
ئەو هەموو مرۆڤە دەسەڵاتدارو دەوڵەتە زلهێزە پڕ چەكە عەنتەرانەی دنیا، بەئایین و نەتەوەو مەزهەب و پێكهاتەكانیاوە (بودی، كریستیان، موسڵمان، هندۆسی، جولەكە..هتد) كە بۆ گیانی میللەتەكانی خۆیان و بەرامبەرەكانیان بەتەكبیرو ئازاو دەست پڕن، كەچی ئەمڕۆ وەكو یەك لەشكری یەكگرتووش لەبەردەم ڤایرۆسێكی بچووك دەستە پاچەو بەچۆكدا هاتوون، هەر هێندەتزانی (پارتیزانانە) لەچەند بەرەیەكی جیاوازی سەرانسەری جیهان پەلاماریداو دەستی خۆی وەشاندو لایەكی قڕكرد، هەر هێندەمان لەدەست ماوە داوای بەزەیی و رەحمەتی خوا بكەین.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      75 جار بینراوە



خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      81 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      37 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      75 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      57 جار بینراوە



دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      119 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      84 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      134 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      75 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      82 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      80 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      150 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      86 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      119 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      119 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      124 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      128 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      131 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      156 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      119 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      188 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      285 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      118 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      170 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو