مەلا بەختیار

هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی الأول)

  2020-05-16 17:23      108 جار بینراوە        کۆمێنت

به‌شی (52)
"مێژووی خه‌بات‌و شكستی ئابووری!"
مێژوو، خه‌بات، سه‌روه‌ری، كه‌سایه‌تی، ئازایه‌تی، شه‌هیدان‌و شانازیه‌كان، وه‌كو رابوردوو مایه‌ی سه‌ربه‌رزین، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌، لەبونیاتنانی سیسته‌می حوكمڕانیدا، له‌ مه‌حه‌ك ده‌درێن. سیسته‌می حوكمڕانی باش‌و دادپه‌روه‌ر، نه‌ك سیسته‌مێك، ده‌سته‌واژه‌كانی مێژووش بخاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.
سیسته‌می دادپه‌روه‌ریش، به‌بێ‌ ژێرخانی ئابووری هاوچه‌رخ، كه‌ سیاسه‌ته‌ ئابوورییه‌كه‌ی، زاده‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ بێ‌، هه‌رگیز نایه‌ته‌ دی. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لەبونیاتنانی سیسته‌م‌و ژێرخانی ئابووریدا، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌یه‌ت، هه‌موو سه‌روه‌ری‌و ده‌ستكه‌وته‌ مێژوویه‌كان، له‌ده‌ست ده‌درێ‌.
سه‌رۆكی سه‌نگاپوره‌، دیدێكی فراوانی هه‌یه‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ش ده‌ڕوانێته‌ وڵاته‌كه‌ی‌و ده‌وروبه‌ری. بەچاوی ره‌خنه‌شه‌وه‌ رووداوه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ‌. ده‌ڵێ‌:
"كاتێك رووداوه‌كانی رابوردوو دێنمه‌وه‌ یاد، ده‌پرسم، یٔه‌و هه‌ڵانه‌ چین كردوومانن؟ له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا، ئابووری تایله‌ندو كۆریاو ئه‌نده‌نوسیا، به‌ته‌واوی وزه‌ كاریان ده‌كرد. چه‌ندین وه‌به‌رهێنان گۆڕدرا بۆ پرۆژه‌ی گومان لێكراو. هاوكات چالاكی‌و جموجۆڵ به‌رده‌وام بوو، هه‌وموشیان سه‌رچاوه‌ی لاوازی ده‌زگاكان‌و بونیادیان له‌م ئابووریه‌دا فه‌رامۆش ده‌كرد".(ل427)
دیقه‌ت له‌و په‌ره‌گرافه‌ بدرێ‌، بەئاسانی ده‌زانرێ‌ كه‌وا، ته‌نانه‌ت لەكاتی پێشكه‌وتنی ئابووریشدا، پێویسته‌ به‌رده‌وام چاو لەكه‌موكوڕیه‌كان نه‌پۆشرێ‌. نه‌ك بەڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن، هه‌ڵه‌كان فه‌رامۆش بكرێن‌و سه‌ره‌نجام كاره‌سات بقه‌ومێ‌. بۆئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی شكسته‌كان ده‌ستنیشان بكات، ده‌نووسێ‌:
"دۆخی ئه‌م وڵاتانه‌، باشتر ده‌بوو، یٔه‌گه‌ر ورده‌كاری سه‌رمایه‌یان به‌ شێنه‌یی رزگار بكردایه‌و كاتی پێویستیان بۆ بونیاتنانی چاودێری، توێژینه‌وه‌، به‌كاربهێنایه‌و باڵاده‌ست بوونایه‌ به‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنی بێگانه‌دا، بۆ ده‌سته‌به‌ری هاتنه‌ژوره‌وه‌ی لەوه‌به‌رهێنانی به‌رهه‌مهێنه‌ردا".(427)
ئابووری زانسته‌. پێویسته‌ زۆر بەوردیی جومگه‌كانی سیسته‌می ئابووری‌و سیاسه‌تی دارایی، چاودێری بكرێ‌، نه‌ك بەڕاده‌یه‌ك بوژانه‌وه‌، یان رێژه‌یه‌ك وه‌به‌رهێنان، یاخود، كه‌مێك كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌رمایه‌، چاو لەپرۆسه‌ی ئابووری بپۆشرێ‌. چاوپۆشین لەكه‌موكوڕی ئابووری، وه‌كو نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ وایه‌، له‌پڕ په‌یكه‌ره‌ی ئابووری داده‌ته‌پێنێ‌. وردتر له‌مباره‌وه‌ سه‌رۆكی سه‌نگاپوره‌ ئاوا هه‌ڵه‌كان دیاریده‌كات:
"وه‌زاره‌تی دارایی گه‌وره‌ وڵاتانی (G7) فشاریان خسته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تانی كۆبه‌ند بازاڕی دارایی‌و بزاوتی گواستنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ ئازاد بكه‌ن، به‌ڵام بۆ به‌رپرسانی بانكه‌ مه‌ركه‌زییه‌كان‌و وه‌زاره‌تی داراییه‌كان لەده‌وڵه‌تانی په‌ره‌سه‌ندوودا، مه‌ترسییه‌كانی بازاڕی جیهانگیریان بۆ بونیات نه‌نان، بۆ دیاری نه‌كردن كه‌ ره‌نگه‌ هاتنی پاره‌یه‌كی بێشومار بۆ وڵاتان یان ناردنی لەخودی وڵاته‌كه‌وه‌، ته‌نها به‌ كلیك كردنێكی كۆمپیوته‌ر بگات‌و بڕوات".(هه‌مان لاپه‌ڕه‌)
یٔه‌و باسانه‌، كوت‌ومت په‌یوه‌ستی زانستی ئابوورین، به‌ڵام سیاسه‌تی دارایی چاره‌نووسی ئابووری ده‌نوسێ‌. لەهه‌ر بوارێكدا هه‌ڵه‌ بكرێ‌، لەسیاسه‌تی ئابووری‌و داراییدا نابێ‌ هه‌ڵه‌ی زه‌ق بكرێ‌، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی یه‌ده‌كیان نییه‌، وه‌كو كوردستان. وا ده‌زانرا، بوژانه‌وه‌ی بازاڕ، مووچه‌، سولفه‌ به‌خشین، دامه‌زراندن، ته‌خشان‌و په‌خشان، كوردستانی گه‌یاندۆته‌ لوتكه‌ی پێشكه‌وتنی ئابووری.. به‌ڵام ده‌ركه‌وت، بوژانه‌وه‌ی بێ بناغه‌ی زانستی ئابووری، چ كاره‌ساتێك ده‌خوڵقێنێ‌.. ئه‌وه‌تا ده‌بینین، كوردستان، چۆن وه‌كو وڵاتانی پڵنگی ئاسیای به‌سه‌رهات.. ئه‌وه‌تا دامه‌زراندن، سلفه‌كان، ته‌خشان‌و په‌خشانه‌كان..تاد، بوونه‌ته‌ بارگرانییه‌كی كه‌مه‌رشكێنی حكومه‌تی هه‌رێم!

وتاری زیاتر


هات و نەهاتەكەی هاتنی كازمی‬ مەلا بەختیار
2020-09-12 21:05      47 جار بینراوە

عومەر شیرەمەڕیی كۆچت ناوەختە!‬ مەلا بەختیار
2020-09-08 14:56      73 جار بینراوە













وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      125 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      118 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      136 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      101 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      132 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      105 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو