مەلا بەختیار

هەڵسەنگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی الأول)

  2020-05-17 19:39      136 جار بینراوە        کۆمێنت

بەشی (53)
"گەندەڵی.. ترسناكترین دیاردەیە لەسەر دەسەڵات!"
هیچ مەترسییەك، لەسەر سیستەم‌و دەسەڵات‌و كەسایەتییەكان، بەڵكو لەسەر مێژووی خەباتیش، وەكو گەندەڵی نییە. چۆن رەنوو بەفر لەكاتی زریاندا هەرەس دێنێ‌‌و هەرچییەكی لەبەردەمدا بێ‌، رایدەماڵێ‌.. گەندەڵییش سەبارەت بە حیزب‌و دەسەڵات‌و سەركردەكان، كوت‌ومت وایە. كاتێك یٔیتر جەماوەر دڵنیا دەبێ‌ لە گەندەڵكاران، وردە وردە، متمانەی جەماوەر هەرەس دێنی‌و هەموو بەربەستە سیاسی‌و مەعنەویەكان دادەڕوخێنێ‌.
وڵاتانی یٔاسیا، كە وەكو پڵنگی یٔابوری سەیر دەكران، بە گەندەڵی، هەرەسیان هێنا. بزانن سەرۆكی سەنگاپورە چۆن باسی كۆریای باشوردەكات:
"لە كانونی دووەمی 1997 دوای رسوایی گەورەی كوڕی سەرۆك (كیم یونگ سام) كۆمپانیای (تشایبول) مایەپوچ دەرچوو. باوەڕ وا هەبوو كە بانك‌و تۆڕی كۆمپانیاكانی تریش دوچاری هەمان كێشە ببن. بەهای دراوی كۆریا دابەزی. بانكی مەركەزی دەستی خستە ناو قەیرانەكە بۆ بەرگری لە دراوەكەی كە یەدەكیان لە تشرینی دوەمدا تەواو بوو. داوای یارمەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كرد. لە چەند هەفتەیەكی كەمدا، شەپۆلی هەرەسی دارایی تەواوی وڵاتانی رۆژهەڵاتی یٔاسیای گرتەوە. هۆنگ كۆنگ‌و سەنگاپورەو تایوانیش".(ل428)
یٔەمەیە، كوڕی سەرۆك، دزی‌و گەندەڵی لێ یٔاشكرا دەبێ‌، تەواوی پرسی سیاسی، هەرەس پێ دێنێ‌. هەرەسی گەندەڵی، كاتێك روو دەكاتە سیستەم، حوكمڕانەكان پێی نازانن، هەتا لێیان دەقەومێ‌. كە قەوما، وەكو شێرە بەفرینە دەتوێنەوە. سەیر بكەن یٔەم سەرۆكە چۆن پێناسەی گەندەڵەكانی یٔاسیا دەكات:
"رەخنەگرەكانی رۆژیٔاوا، یٔەم هەرەسەیان بۆ (نەریتی یٔاسیایی) گێڕایەوە. خزمایەتی‌و دۆستایەتی، مەحسوبیەت، گەندەڵی، بازرگانیكردن لە (دەرگاكانی پشتەوە) یان لە "ژێر مێزەوە" گومانی تیادا نییە كە یٔەو هۆكارانە كاریگەر بون بۆ تەقاندنەوەی قەیرانەكەو زیانەكانیشیان پتر كرد كە دوچاری دەوڵەتانی یٔاسیا بوون".(ل429)
لە درێژەی یٔەو باسەدا دەڵێ‌:
"یٔەم دیاردانە، لەبنچینەدا رۆچوبونە جومگەكانەوە، لەسەرەتای رابونی موعجیزەی یٔاسیادا، لە شەستەكاندا".
دەشڵێ‌: "تەنانەت قەرزی زۆریش هەرەسی وای لێ ناكەوێتەوە، یٔەگەر سیستەمەكانیان بەشێوەیەكی كارەساتاوی توانامەندیان لەدەست نەدابایە".
با دیقەت بدەین، جیاوازی نێوان سیستەم‌و دەسەڵاتی خز خزمێنەو گەندەڵ، لەگەڵ، سیستەمی یاسا سەروەرو چاودێر بەسەردەسەڵاتەكان چییە؟:
بەزۆری دەسەڵات بۆ بەخشینی پلەی رەسمی‌و دەستكەوت بە بنەماڵەو هاوڕێ‌ بەكاردێ‌. یٔەمەش یٔەمانەت‌و راستگۆیی حكومەت بنكۆڵ‌و لاواز دەكات. كاتێك شەفافیەت لە سیستەمەكاندا بۆ یٔاشكراكردن‌و سەركوتكردنی یٔەوانە هەبێ‌ كە دەسەڵات خراپ بەكاردێن، هەروەكو سەنگاپورەو هۆنگ كۆنگ (هەردووكیان كۆلۆنیاڵی بەریتانی بون) بە دەگمەن دەسەڵات خراپ بەكار دێ‌. سەنگاپورە، لەبەریٔەوەی كارو كردەوەی خراپی تێپەڕاند، توانی قەیرانەكەش تێبپەڕێنێ‌.(ل430)
یٔەم باسانە، چەند نزیكن لە حوكمڕانی عیراق‌و كوردستان؟! بەداخەوە!!

وتاری زیاتر


هات و نەهاتەكەی هاتنی كازمی‬ مەلا بەختیار
2020-09-12 21:05      47 جار بینراوە

عومەر شیرەمەڕیی كۆچت ناوەختە!‬ مەلا بەختیار
2020-09-08 14:56      73 جار بینراوە













وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      125 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      118 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      137 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      102 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      132 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      105 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو