ستران عەبدوڵڵا

یادی یەكێتی

  2020-05-18 16:14      388 جار بینراوە        کۆمێنت

خوا بكەم بیرم كول نەبووبێت، قسەی تر بۆ یادی یەكێتی بكەم. بەڵام یٔەمەم هی چەند ساڵ پێش یٔێستایە، لەسەر رابردوو و یٔایندە لە بۆنەی یەكێتی و شۆرشی نوێدا. گوتم پێشكەشتانی بكەمەوە
یٔەم وەرزە، وەرزی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە. چوار دەیە لەخەباتی یەكێتی بەهەموو هەورازو نشێوییەكانییەوە دەهێنێت یٔەمساڵی وەك وێستگەیەكی گرنگ مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.
یادكردنەوە سیاسییەكان لەهەموو شوێنێكدا ملكەچی تەوزیفی سیاسی‌ و رووداوەكانی سەردەم دەبن، هەرچەند یادەوەركاران وەفاداریی یٔەسڵی بۆنەكە بن وەك بۆنەی مێژوویی‌ و رابردوی پڕ سەروەریی.
لەڕاستیدا تەوزیفی سیاسیی یادە مێژووییەكان خۆی لەخۆیدا خەوش نییە، مادام تەوزیفە سیاسییەكەش دەبێتە دەسكەلا لەڕێی كەڵەكەكردنی دەستكەوت‌و جۆشدانەوەی خەبات، كە لێرەدا قسە لەسەر خەباتێكی دژوار و سەخت دەكرێت.
لە بۆنەی یادكردنەوەكانی یەكێتیدا، هەمیشە دوو یٔاراستە خۆی دەنوێنێت:
یەكەم- یادی بكەینەوە بۆ باسكردنی مێژووی سەروەریی‌و سەركەوتنەكان‌و یٔەوەی بۆ گەلەكەمان بەدەستهاتووە لەسایەی خەباتی یەكێتییەوە، یٔەم یادكردنەوەیە جۆرێكە لە هەقپێدانەوە بەو پاڵەوانانەی لەهەر وێستگەیەكدا رەنجیان كێشاوە، فرمێسك‌و عارەقیان رشتووە، خوێنیان بەخشیووەو خۆیان بۆ مەسەلە رەواكە تەرخان كردووە.
یٔەم یادكردنەوەیە جۆرێكە لە هەڵێنجانی وانەی خەبات‌و دەوركردنەوەیان، جۆرێكە لەمەشقكردن لەسەر چاكەو باشەو بردنەوەكانیان تا ببنە یٔەزموونی شایانی دووبارەكردنەوە، جۆرێكە لە وردبوونەوە لە هەڵەو كەمووكوڕییەكان تا فۆكسیان بخرێتەسەر و وەك یٔاماژەی سوری كەموكوڕی نیشانەی دووپات نەكردنەوەیان لەسەر بدرێت.
یٔەم یادكردنەوەیە بۆ وەرگرتنی هێزو تینە لە مێژووی رابردو، تا لەكاتی تەنگانەو لاوازی كاتیدا ببێتە وزەی بەرجەستە بۆ كارو خەباتی یٔایندە.
دووەم- یادەكە بكەینە وێستگە بۆ باسكردنی یٔێستای یەكێتی‌و یٔەو كەرەسانەی یەكێتی هەیەتی تا دەرەقەتی یٔەركەكانی یٔایندە بێت‌و بۆ قازانجی كوردو كوردستان‌و بەرنامە سیاسییەكەی خۆی ماڵی بكات. یادەكە لەڕابردوودا نوقم نەكرێت، كە بەشی بەرنامەڕێژیی دوا رۆژو خواستەكانی یٔەمڕۆ و سبەی تێدا نەمێنێتەوە.
رەخنەی یٔەو یٔاراستەیە یٔەوەیە هەمیشە باسكردنی رابردو لەم زەمەنی وەرگۆڕانە گەورەیەدا، كە ململانێی سیاسیی توندە و ستراتیژە جیاجیاكان شەڕیانە لەسەر راكێشانی جەماوەر و پێشبڕكێیانە لەسەر بردنەوەی یٔایندە، یەكێتی وەك حزبێكی رابردو نیشانی نەوە تازەكانی كوردستان دەدات، كە لەخەزێنی دوێنێی دەخوات بۆ داپۆشینی گرفتەكانی یٔەمڕۆو نەبوونی یٔاسۆیەكی نوێ. بۆیە یٔەو یٔاڕاستەیە خوازیارن قسە لەسەر رابردو نەبێت، كە هەموو كەس دەیزانێت ‌و هەموو ساڵێك دەگوترێتەوە.
بەڵام لەڕاستیدا هەردو یٔاراستە یٔەگەر بەتەنیا بن یەك لایەنە وێنای رەوتی خەباتی بەردەوامی یەكێتی و بۆنەی چل ساڵەی دەكەنەوەو یەك لایەنی یەكێتی‌و پێویستیی یەكێتی بۆ كوردستان دەردەخەن.
یەكێتی نە رابردووەكەی وا جێی كەموكوڕییە بەجۆرێك وەبیرنەهێنرێتەوە‌و نە ئایندەكەشی وا ناڕوونە، كە نەوەكانی ئەمڕۆ بە سەروەریی رابردو غافڵ بكات، یەكێتی لەسەر بنچینەی رابردویەكی پتەو لەسەرێتی كار بۆ ئایندەی گەشی بكات‌ و یادی چل ساڵەش وەك وێستگەیەكی جۆری دەتوانێت هەم بۆ نیشاندانی رابردو بە نەوەی نوێ تەوزیف بكرێت‌و هەمیش ببێتە بۆنەی دەستگرتن بە ئایندەوە‌و دەستبەردان نەبوون لە ئەركی ئایندەسازی‌و لە هەقی نوێكردنەوەی یەكێتی.
هەڵبەت ئەوی نازی رابردوی نەبێت، ناتوانێت لافی ئایندەسازی لێ بدات.
یەكێتی بە رابردو و ئەمڕۆ و ئایندەیەوە جوانە و یەك رەوتی چوار دەیەیی پێكدێنێت و دەتوانێت رێگەش بۆ چەندین دەیەی تر بكاتەوە.

 

وتاری زیاتر

زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      101 جار بینراوە





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      183 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      92 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      234 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      237 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      150 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      138 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      172 جار بینراوە














با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      304 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      278 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      293 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو