د.ئەرسەلان بایز

ئۆخەی مەفتەن

  2020-05-22 13:18      114 جار بینراوە        کۆمێنت

 (90)
*لەگەڵ هەر ژەمێكی نانخواردنی بەیانیدا ئەوان لێیان دەپرسین:
–ئەرێ‌ كەی دەڕۆنەوە…؟! پاش چەند رۆژێكی تر هوتێلەكە دادەخەین. ئێمەش بەجۆرێك لەدڵگرانی سەیری یەكترمان دەكرد… لەگەڵ پرسیارە رۆژانەكەیاندا، هەوری خەمەكانی دووری وڵات زیاترو زیاتر چڕدەبوونەوەو دەچوونە پاڵ یەكترەوە، خەنجەر ئاسا بەناخی دڵماندا دەچووە خوارەوە. ئەوان وا پرسیارەكەیان دەكرد وەكو بڵێی ئێمە بێ كەس و بێ جێگاو رێگاو بێ نیشتمان بین، هەروا لەخۆڕاو بۆ كەیف و سەفا لەوێ‌ مابینەوەو بووبین بەمیوانی رەزا قورس و چەل بە ملیانەوە…! بەتایبەتیش كاتێ‌ سەیری ئەملاو ئەولای خۆمان دەكرد.
لەهەرسێكمان و چەند بەردەستێك بەولاوە هیچ میوانێكی تر لەو هۆڵە گەورە رازاوە جوانەدا نەبوو، كە جاران بۆ قاوەڵتی جمەی دەهات.
راستە ئێمەش هەر وەكو سەدانی تر، بەپێی رێكەوتنێكی بیست رۆژەی پێشتر، میوانی ئەو تەلارە بووین، قەدەر ئێمەی هێنابووە ژێر ئەو ساپیتەیەو ئێستا هەر ئێمە ماوین. لەهەموو كەسیش زیاتر لەچاوەڕوانی پەیدابوونی درزێكی رووناكین لەو شەوە زەنگەدا، تاكو بەرەو مەفتەن+ لەشەقەی باڵ بدەین.
*نازانم خانەخوێیەكەمان بۆچی هێندە خۆی غەشیم دەكرد، چونكە لەئێمە باشتر دەیزانی تخوب و سنوورە زەوی و ئاسمانی و دەریاییەكان داخراون و دەرفەت بەمێروولەش نادەن لەشوێنی خۆی بجوڵێ، تەنانەت شەقام و كۆڵانەكانی شاریش لەجووڵە كەوتبوون و بۆنی خوێنیان لێدەهات. ئەگەر بۆشیان بكرایە لەترسی گواستنەوەی پەتاكە، باڵە فڕەی كۆترو باڵندەكانیشیان قەدەغە دەكرد.
ئایا ئەو خۆنەبان كردنەی خانەخوێكەمان، لەبەر ئەوە بوو كە بەڕۆیشتنی ئێمە باڵەخانەكە دادەخات و سنوورێك بۆ زیانە خەرجییەكانی رۆژانی بێ میوانی دادەنێت…؟! بەردەستەكانیش پێیان وایە ئیتر ئەوانیش دەچنەوە ماڵی خۆیان و لەمەترسی تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، خۆیان لەكونی ژوورەوە حەشار دەدەن…؟! ئەوان لەدوورەوە ئاگاداری پەرۆشیی ئەوە نەبوون كە من لەوێ‌ تەنیاو غەریب و بێ ماڵم، چەند خولیای چۆڵكردنی پلازاكەو گەڕانەوەم، ئاخر ئەوان دركیان بەوە نەدەكرد كە چەند نیشتمانی خۆمم خۆش دەوێ‌. ئەو پلازایەی ئەوان، ئەمڕۆ لای من (كەپر)ێكی لای خۆمان ناهێنێ، چونكە (ژیان و مردن) هەر لەوڵاتی خۆت خۆشە. ئەوان بێئاگابوون لەوەی ناخم بۆتە گڕكانێكی هەڵچوو و دامركانەوەی بۆ نییە.
رۆژ نەبوو لەگەڵ شنەی شەماڵ نەدوێم، گفتوگۆ لەگەڵ باڵندەكان نەكەم، كە چۆن بەیەكەوە لەگەڵ ئەوان سكی ئاسمانی شین شەق بكەم و بگەڕێمەوە مەفتەن.
ئەسینا؛ شارە جوانە دڵگیرەكە، مەڵبەندی شارستانییەتی دێرین و دادگاییكردن و ژەهردەرخواردی سوقرات. شاری شوێنەوارو رێستۆرانتی نێو كۆڵانە تەسك و خانووە كۆنە بە پێبلكانەكانی، كافیتریای سەر كەناری دەریاكانی. جاران لەكۆتایی هەر گەشتێك مرۆڤ خولیاو نەخشەڕێژی بۆ گەشتێكی تر دەكرد، بەڵام ئەمجارەیان پەلەپڕوزێی ماڵئاوایی و گەڕانەوە بووم بۆ نیشتمان. بێ ئەوەی هیچ بیرۆكەیەكی گەشتێكی تر بەلامدا گوزەر بكات.
+مەفتەن: وطن-نیشتمان.

وتاری زیاتر

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      40 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      68 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      71 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      88 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      97 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      88 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      85 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      140 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      247 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      139 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      101 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      135 جار بینراوە


د.مەجدی ناچێتە بەهەشت‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-01 14:55      147 جار بینراوە

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-28 11:09      149 جار بینراوە

سوڵتان قابوس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-23 14:54      118 جار بینراوە


هەنگاوی كردەیی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-16 14:27      147 جار بینراوە

چاكسازی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-15 14:12      146 جار بینراوە

خەڵات، یان سزا؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-09 15:26      71 جار بینراوە

كەریم پیلاتۆس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-08 15:50      130 جار بینراوە

باڵندەكان ناخوێنن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-02 15:02      133 جار بینراوە

عیراق‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-31 10:15      109 جار بینراوە

سەروەری یاسا…زانست +‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-26 13:59      220 جار بینراوە

كاتێ‌ گەنج بووین‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-25 13:40      154 جار بینراوە

خۆشەویستی (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-19 13:35      245 جار بینراوە



كەچە ئاسنۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-14 13:15      156 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-08 13:58      215 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو