عەتا كەریم

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!

  2020-05-22 15:48      71 جار بینراوە        کۆمێنت

خۆپیشاندان و ناڕەزایی، مافی رەوایەو نابێ سەركوت و تووڕە بكرێن، بۆیە ئەم مافە مەدەنی و هاوچەرخە، جگە لەسیستمی دیكتاتۆریی، لەزۆربەی دەوڵەتاندا رێگەپێدراوەو بەهێزی تایبەت دەپارێزرێن، سەرباری ئەوەی كەیفی بەفشارە مەدەنییەكەش نییە، بۆیە رێگریی لەفشار سەردەكێشێ بۆ تەقینەوەو ئەستووركردنی كینەو مكوڕكردن لەسەر بەدەستهێنانی ماف و خواستەكانیان.
چەند رۆژێكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی مامۆستاو مووچەخۆران لەدهۆك و هەولێرو پێشتریش لەسلێمانی دەستیپێكردووە، ئەمەش وەك پڕبوونی جامە، تا دەسەڵات بخاتە ژێرملدان بۆ جێبەجێكردنی داواكانیان، چونكە كەڵەكەو ئەستوور بوون.
ئەم دۆخە سەختەی مووچەخۆران، هۆكارەكەی خودی مووچەخۆران نین كە ژمارەیان 1 ملیۆن و 280 هەزار كەسە، بەڵكو خودی سیستم و حكومەت و دەسەڵاتداران هۆكارن، بەو پێیەی كاپتنی دەوڵەتدارییان لەدەستەو بەو ئاراستەیەی ئێستای تێكەوتووە، رێیان پێكردووە.
هاونیشتمانیانی ئەم هەرێمە هەر بەبێ جیاوازی ئەركی سەبرو ئارامیی و چاوەڕوانییان بۆ چارەسەركردنی گرفتە ئابووریی و دارایی و سیاسییەكان بەجێهێناو لەسەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانە داراییەكانی هەرێم و تێكچوونی پەیوەندیی نەوتی و دارایی و سیاسیی هەرێم و بەغدا لەساڵی 2013وە هەر چاوەڕوانن و حەوت ساڵە لەچاوەڕوانیدان، بەڵام ئاستی ژیان و گوزرەنیان بەرەو خراپتر داكشاوە، كە دیسان هۆكار خراپی دەسەڵاتداریكردن و حوكمڕانییەكی خراپبووە، هەروەها لەجیاتی دەرفەتی هەستانەوەو چاكسازیی، سڕكردنی كاتی كورتخایەن پەیڕەوكراوە.
هاونیشتمانیانی هەرێم چاوەڕوانی ژیانی شایستەن و بۆ ئەوەش دەسەڵاتداری و حوكمڕانی شایستەیان پێویستە، لانیكەم پلانی بۆ راگرتنی كێشەو قەیرانەكان هەبێت، نەك زیادكردن و زیادكردنی قەیران، هاوتەریبیش گەندەڵی و نادادپەروەریی و بە هەدەردانی سەروەت و سامان لەهەڵكشاندا بێت.
ناكرێت لەدەرفەتی 7 ساڵ چاوەڕوانی خەڵكی هەرێمدا، هێشتا ستراتیژی سەرپێخستنی ئابووری و دارایی هەرێم بەپێویست نەزانرێت، لەكاتێكدا جگە لەداهاتی فرۆشتنی نەوت و غاز و خاڵە سنوورییەكان و داهاتی ناوخۆیی نەتوانرێت لانیكەم حكومەت ئەركی خۆی بەرامبەر بەمافی مووچەخۆرانی بدات، كێشەی چارەسەرنەكراوی ئاوی خواردنەوەو كارەباو رێگەوبان و نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان خراپتربوون.
لەجیاتی ئەوانەو زۆری تریش نەوتی سەربەخۆ فرۆشراو حكومەت قەرزارتر بوو.
لەجیاتی شەڕی زیادكردنی 17 % هەقبەشی كورد لەعیراقی نوێ، كەچی بڕدراو هیچیش نەكرا.
لەجیاتی رێگەدان بەخۆپیشاندانی مەدەنی مووچەخۆران، زیندانی دەكرێن و لەشكۆیان دەدرێت، بۆیە ناڕەزایی خەڵك سەرڕێژبوونی توڕەییە كە 7 ساڵ چاوەڕوانی كردو هیچی ئەوتۆ نەكرا، مامەڵەی خراپ و توندیش هاوچارەنووسی خۆپیشاندانەكانی بەغدای سەردەمی عادل عەبدولمەهدی دەبێت، كە بە فشار هەڵوەشاندنەوەی حكومەت بژاردەی هێوركردنەوەبوو.
ئەگەر «مووچەخوراوانی هەرێم یەكبگرن» ببێتە دروشمی ناڕەزایی، رازیكردنیان سەخت دەبێت.

وتاری زیاتر

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      92 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      196 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      321 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      285 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      209 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      264 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      321 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      425 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      294 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      299 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      257 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      261 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      365 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      352 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      590 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      382 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      489 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      481 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      463 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو