مەلا بەختیار

لە(45) هەمین ساڵڕۆژی یەكێتی چیم وتووە؟

  2020-06-01 23:39      93 جار بینراوە        کۆمێنت

لەیادی (45) هەمین ساڵڕۆژی یەكێتیدا، کە هەموو ساڵێك، بەشێوەی جۆراوجۆر دەکرێتەوە. یەكێتیەكان مافی خۆیانە، شانازی بەم یادە شكۆمەندەوە بكەن؛ لەو كەسانە بوم، لەم یادەدا، چەندین جار، زەنگی رەخنەم لێداوەو مەترسیەكانی سەر چارەنوسی یەكێتیم، لەكاتێكدا سەرۆك مام جەلالیش مابوو، بێ روپامایی خستۆتەڕوو. وتارەكانیشم لە بۆنەی جیاوازدا نوسیووە. وەكو:
1- "لە ساڵڕۆژی یەكێتیدا.. یٔاوڕێكیش لە سەركردایەتی فەرامۆشكراوی ناو وڵات- سەروتاری (ژ 326)ی رۆژنامەی چاودێر، 6/6/2011". (مام جەلال یٔەم وتارەی خوێندەوەو بەدڵیشی بوو)
2- "یادی یەكێتی‌و شۆڕشی نوێ‌ .. دامەزراندنێكی مێژوویی‌و بەرپابونێكی چارەنوسساز- ژمارە(6090)ی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، 30/5/2013".
3- "ساڵرۆژی یەكێتی هەڵسەنگاندن یان پیاهەڵدان؟- ژمارە(7280)ی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، 30/5/2017".
بۆیٔەوەی یٔەو بۆچونانە، دوبارە بخەمەوە بیری خوێنەری وشیار، لەمڕۆوە، یٔەم سێ‌ بابەتە بەبۆنەی یادی دامەزراندن‌و بەرپاكردنی شۆڕشی نوێوە، بڵاودەكەمەوە. دڵنیام یەكێتییە وشیارەكان‌و خوێنەرە پەرۆشەكان لەم یادانەدا، وردی بابەتەكان دەبن‌و لەگەڵ دۆخی یٔێستای كوردستان‌و یەكێتی‌و كێشمەكێشەكاندا، هەروا، یٔەو مەترسیانەی لەناوچەكە، عێراق، كوردستان‌و لەناو خودی یەكێتیشدا هەن، بۆچونەكانی رابوردوم لەگەڵ كۆی روداوەكان‌و دیاردەكان بەراورد دەكەن.
یٔومێدیشمە، یادی (45) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی‌و (44) ساڵەی بەرپابونی شۆڕشی نوێ‌، دوور لە سۆزی مێژوویی‌و هەستی زیانبەخشی هەلپەرستی، لە ویژداندا بگێڕین‌و یٔایندەیەكی شیاوتر بۆ كوردستان؛ بۆ یٔەزمونی حوكمڕانی هەرێم؛ بۆ چۆنیەتی سیستەمسازی‌و دژایەتی گەندەڵی، بەدی بهێنین. بۆیە واش دەڵێم، چونكە دوای هەموو یادكردنەوەیەك، گەندەڵی‌و هەلپەرستی زیادی كردووە؛ كەوابێ‌: هێشتا هۆكارە راستەقینەكانی یٔەو دیاردە دزێوانەمان ریشەكێش نەكردووە!!
سڵاو، لەو رۆژانەی مام جەلال‌و سەركردایەتی كۆمەڵە، بۆ یەكەمین جار بیریان لە رێكخراوێكی نیمچە بەرەیی كوردستانی كردەوە.. نەك دروستكردنەوەی حیزبێكی تەقلیدی.
سڵاو، لەو چركەساتەی مژدەی شۆڕشی نوێمان لە دۆخێكی مەحاڵدا گەیاندو گەیاندیشمانە ترۆپكی سەركەوتن.
وتاری سێیەم:
ساڵرۆژی یەكێتی
هەڵسەنگاندن یان پیاهەڵدان ؟
مەلا بەختیار
یەكێتی، ساڵی گەیاندە (42)هەمین‌و شۆڕشیشی گەیاندە (41)هەمین ساڵرۆژ. رەنگە، یادی كەم حزب‌و یادەوەری كەم شۆڕش، بەیٔەندازەی یەكێتی‌و شۆڕشی نوێ‌، پڕاوپڕ بن لە یادەوەری خۆش‌و ناخۆش، شانازی‌و شكست. كەم حزبیش هەیە بەیٔەندازەی یەكێتی هەلومەرجی گۆڕاوی جیهان‌و روداوەكانی ناوچەكە، ناچاری كردبێت بەبەشێكی بەرنامەو سیاسەت‌و یٔایدیۆلۆژیەتی خۆیدا بچێتەوە.
لەشاخدا، هاندەری سەرەكی یەكێتی، سەرخستنی خەباتی رزگاری‌و تێكشكاندنی نەخشەكانی فاشیەتی عێراق‌و پەكخستنی پیلانەكانی شەڕی ناوخۆ بوو، بۆیٔەوەی كورد یٔەمجارە سەربكەوێ‌‌و یەكێتیش نەكرێتە حزبێكی لاوەكی. لەم قۆناغەدا، هەتا گەیشتە راپەڕین، یەكێتی لە حزبە دەگمەنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بوو، كە هیچ هەلومەرجێك‌و، هیچ پیلانێك‌و، هیچ رێكەوتنێك، تەنانەت بە راگیرانی جەنگی یٔێران-عێراق‌و دوای یٔەنفالەكانیش، لەو حزبانە بوو چۆكی دانەدا. بەڵكو داینەمۆی درێژەدانی شەڕی پارتیزانی بوو، لەوڵاتێكدا، كە دێهاتی تێدا نەمابوو!
بۆ راپەڕینیش، بێگومان هەلومەرجی بابەتی ناوچەكەو رقی پەنگخواردوی خەڵكەكەو یٔامادەیی راپەڕینی خۆڕسكی جەماوەرەكە، یەكێتییان خستە بەردەم گۆڕینی ستراتیژی شاخ بۆ شار. گرنگی سیاسەتی یەكێتی لەسەروبەندی راپەڕیندا، تەنها یٔەوە نەبوو یٔامادەكاری بۆ راپەرین دەكرد، بەڵكو، دوربینیەكەی لەوەشدا بوو، سەرەڕای جیاوازی بۆچونی لایەنە سیاسیەكان، لەسەر راپەڕین‌و یٔایندەی راپەڕین، بەڵام یەكێتی سوربوو لەسەریٔەوەی نیمچە سەرچڵییەكی سیاسیش بۆ هاتنە ناو شارەكان بكات، پێش یٔەوەی چارەنوسی بەعسیش لەلایەن زلهێزەكانەوە بەتەواوەتی دیاریكرابێت. هەموو یٔەو لایەنانەی لەوكاتەدا ستراتیژی راپەڕینیان لەلا یٔامانج بوو، یٔەنجامەكانی راپەڕین دەریخست، خستنەلاوەی ناكۆكیەكانیان، چەند پیرۆز بوو بۆ سەركەوتنی راپەڕین. دوای راپەڕینیش، سەلماندنی فیدراڵ، چەند كوردی جۆشدا قۆناغی رابوردوو جێبهێڵێ‌‌و بەرزبێتەوە بۆ قۆناغی سیستەمی نوێی جیهان‌و عێراقی فیدراڵی دوای سەدام.
لەدوای دەسەڵات گرتنەدەستیشەوە، هەن پێیانوایە پەیامی راپەڕین كۆتاییهاتووە. بەڵام راپەڕین، لەرەهەندە مێژووییەكەیدا، راپەڕینێكی بەردەوامە. هەتا یٔامانجی دیموكراسی‌و دادپەروەری كۆمەڵایەتی‌و بونیادنانی كۆمەڵی مەدەنی، یٔەركی قۆناغەكە بێت، پرۆسەی راپەڕین بەردەوامە. دیارە هەشن؛ خواستەكانیان، مەرامەكانیان، دەستكەوت‌و هەناسەی سیاسییان، وردە وردە، لەگیانی راپەڕین دوریخستونەتەوە، هەربۆیە لە چەمكە هاوچەرخەكانی دیموكراسی، دەسڵەمێنەوە. بەڵام یٔەمە كۆتایی پرۆسەی راپەڕین نیە. بەڵكو پێشێلكردنی بنەماكانی راپەڕینە؛ دیارە لەدوا سەرەنجامیشدا، داینەمۆی راستەقینەی راپەڕین، هاندەری كاریگەری بەردەوامیی راپەڕین دەبێت لەناو نەوەكاندا، هەتا دوا یٔامانجەكانی دەهێنرێنەدی.
پرسیاری یٔێمە یٔەوەیە لەیادی (42) ساڵەی یەكێتی‌و (41) ساڵەی بەرپابونی شۆڕشدا، دوای یٔەم هەموو تاقیكردنەوەو گۆڕانكاریە، یٔایا دەشێ‌، بەگشتی وەكو ساڵانی رابردوو، تەنها بەسەربڵندی‌و یٔاهەنگ‌و پیاهەڵدان، یادەكە بكەینەوە، یان نەخێر لەیادێكی مەزنی واشدا، پیاچونەوەی كۆی سیاسەتەكان، روداوەكان، ململانێكان، شكست‌و سەركەوتنەكان، دەستكەوت‌و كەمتەرخەمییەكان، هەڵەو هەڵدێرەكان، تەنانەت لادان‌و بادانەكانیش، مایەی هەڵسەنگاندن‌و لایەنە خراپەكانیش مایەی رەخنەلێگرتنن؟
یەكێتی لەوە بۆتەوە، پێویستی بە پیاهەڵدان‌و یٔاهەنگ گێڕان‌و سەرچۆپی كێشان بێت. یٔەو قۆناغانە، بەسەرچوو. بەڵێ‌، یەكێتی دەبێت واز لەوە بێنێت، تەنها بە پیاهەڵدان‌و بە شاباش‌و شانامە، یادەكانی بگێرێت.
سەردەمی شەڕە یٔاڵاو وێنە بەرزكردنەوەو خرۆشانی سەر جادەكان، كۆتاییان هاتووە. یٔێستا لەسەردەمێكداین، سەراپا جیاوازە لە دەهەكانی رابردوو. جیهان، لەم جیهانگیریەدا:
- لەروی یٔابوریەوە، بنەماكانی سەراپا گۆڕاوە.
- لەروی تەكنەلۆژیاو تەكنیكەوە، رایەڵەیەكی سەرسوڕهێنەر، تاك‌و كۆی جیهانی تەنیوەتەوە.
- لەروی سیاسیەوە، سیستەمە دواكەوتوەكان، هەڵدەوەشێن.
- لەروی یٔایدیۆلۆژیەوە، گۆڕانكاری سەیروسەمەرە لەیٔارادان‌و سەردەمی یٔایدیۆلۆژیەت بای بای!
- لەروی فەلسەفیەوە، فەلسەفەی سیاسی-سۆسیۆلۆژی‌و فەلسەفەی سیاسی، كەوتۆتە ژێر فشاری گۆڕانكاریەكان‌و پەیوەندی چینایەتی كوردەواریش، گۆڕدراوە.
- لەروی جەماوەریەوە، بازاڕی یٔازادو لیبراڵ، پێوەرەكانی هەڵبژاردنی لەرۆژیٔاوا گۆڕیوەو، كاریگەری لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەراستیش داناوەو یٔەگەری سیاسی جۆراوجۆریش لەیٔارای لەمەودوان.
- لەروی عەقیدەییەوە، ململانێی مەزهەبەكان، تێكچڕژاون‌و یٔایندەخوازو كۆنخوازەكان، لەشەڕی چارەنوسسازدان. یٔەگەر ستراتیژی دیموكراسی هاوچەرخ پەسەند نەكرێ‌، مەترسی دوای شەڕی تیرۆریش هەڕەشەی جۆراوجۆرمان لێدەكات.
- لەروی راگەیاندنیشەوە، سۆسیال میدیاو میدیای تاكگەرایی‌و نهێنی وروژاندن، بۆتە سیمای سەردەم.
- لەروی حزبایەتیشەوە، حزبی تۆتالیتاری، كلاسیكی، تاكپەرستی، یٔایدیۆلۆژیەت گەرا، ناسیۆنالیستی گۆشەگیر، چەپی چەرخی رابردوو، تێكڕا لەپاشەكشەدان. هەربۆیە، لە یٔۆروپادا، راسیزم‌و پۆپۆلیزم گەشەیان كردووە. لەرۆژهەڵاتی ناوەراستیشدا هەژمونی حزبایەتی كلاسیكی لاواز بووە. رەنگە، راسیزم‌و پۆپۆلیزم، لەتەك سیستەمە كۆنەكانی ناوچەكەدا، ساڵەهای تر، بەرژەوەندییان یەكانگیر بێ‌ دژی گەلان‌و دیموكراتخوازان!
كە سەیری پانۆرامای حزبایەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەكوردستانیشەوە، دەكەین، حزبە دەسەڵات سەپێنەرەكانی رۆژهەڵاتی نزیك، لەبەریٔەوەی لەو گۆڕانكاریانە تێنەگەیشتبون، یان داتەپین، یان لەداتەپیندان. یاخود، هەڵدەگەڕێنەوە بۆ زەبروزەنگی دەستوریی‌و سەربازیی‌و سەركوتكردن. بەدڵنیاییەوە هیچی یٔەمانە دادیان نادات.
لە بەشەكانی كوردستاندا، راچەنینێكی نەتەوەیی بەگشتی‌و هەتا رادەیەك دیموكراسی لەیٔارادایە. بەڵام، ستراتیژی سیاسی‌و یٔایدیۆلۆژی تێكڕا حزبەكان، لەیٔاستی گۆڕانكاریەكانی سەردەم‌و خەوەكانی یٔایندەدا نین. یٔێمە دڵنیاین، لەروی بابەتیەوە، هەر حزبێك، وریای راستكردنەوەی هەڵەكانی نەبێت، گۆڕانكاری لە پێكهاتەو جیهانبینی خۆی بەپێی یٔەركەكانی یٔەم سەردەمە، بەدینەهێنێت، زوو یان درەنگ، باجێكی قورس دەدات. هەڵبەتە یٔێستا كێشەكە لەوەدا نەماوە رێژەی كام حزب زۆرو هی كام حزب كەمە. كێشەكە كوت‌ومت مەحكومی گۆڕانكاریەكانی سەردەمەكەیە. نە رێژەی دەنگ‌و نە دەسەڵاتی سەپێنراو، تا سەر ناتوانن بەربەستی بەردەم گۆڕانكاریەكان بن.
یەكێتیی نیشتانیی كوردستان، یەكێكە لەو حزبانەی، هەتارادەیەك لەرابردوودا لە گۆڕانكاریەكانی سەردەمی جەنگی سارد، وردبوبوەوە. یٔاڵوگۆڕی بەسەر پەیكەرەو یٔایدیۆلۆژیەت‌و سیاسەتی خۆیدا، دەهێنا. بەڵام كاتێك جیهانگیری بەرەو سەقامگیری، فەلسەفەی خۆی سەپاند، یەكێتی بۆ دەهەیەك دەچێت، گۆڕانكاری پێویستی لەهەموو بارێكەوە: پێكهاتە، یٔایدیۆلۆژی، سیاسی، ژیانی حزبایەتی‌و یٔەركەكانی دیموكراسی هاوچەرخ، بەدینەهێناوە. كە پێمانوایە، بەشێكی كێشەكانی ناوخۆی یەكێتی، هەروا بەشێكی لاوازبونی متمانەكانی یەكێتی‌و جەماوەریش، سەرچاوەكەی بۆ یٔەنجامنەدانی یٔەو گۆڕانكاریە، دەگەڕێتەوە. هەموشمان دەزانین ماسی لە چ یٔاوێكدا راو دەكرێ‌!
مەحاڵە نەوەی نوێ‌، بەبێ‌ گۆڕانكاری بنچینەیی نوێ‌، پەروەردەی نوێ بكرێن، هەتا بتوانن جێگای كاراكتەری سەركردەی سەردەمەكانی رابردوو بگرنەوەو خەوەكانی یٔایندە، بەدیبێنن.
هەر حزبێك، لەرابردوودا قەتیس مایەوەو لەناو بازنەیەكی داخراوی یٔێستاشدا، سوڕایەوە، بێگومان فریای كاروانی یٔایندە ناكەوێت. كەوابێ‌:
یەكێتی، پێویستی بە پرۆژەیەكی هەمەلایەنەی گۆڕانكاریە. پەشم نییە هەڵەكانمان دیاری بكەین‌و رەخنەشیان لێبگرین. بەڵكو پەشم یٔەوەیە هەڵەكان دیارینەكەین‌و رەخنەی لێنەگرین‌و چارەسەری نەكەین. یەكێتی، لەم ساڵڕۆژەیدا، پێویستی بە پیاچونەوەی هەمەلایەنە هەیە:
- پیاچونەوە بە سیاسەتی یٔابوری‌و بازاڕی یٔازادو رێگرتن لە چاوچنۆكی، لە هەر كۆمپانیاو پلەوپایەیەكدا بن.
- پیاچونەوە بە پەیوەندی یەكێتی‌و جەماوەرو یٔاشتكردنەوەی خەڵكە ناڕەزایی‌و رەخنەگرەكان.
- پیاچونەوە بە سیاسەتی راگەیاندن‌و گونجاندنی تەواوی كەناڵەكان لەگەڵ یٔەركەكانی میدیای سەردەم.
- پیاچونەوە بە تێگەیشتنمان بۆ كاری رێكخراوە دیموكراتیەكان‌و سەندیكاكان‌و پێدانی یٔازادی زیاتر بە رێكخراوەكان. بەڵكو وازهێنان لە سیاسەتی رێكخراوەیی‌و سەندیكایی بەرەیی. كە زیانی بۆ یٔازادیەكان‌و گۆڕانكارییە كۆمەڵایەتیەكان، لەمەودوا زیاتر دەبێ‌!
- پیاچونەوە بە پەیكەرەی حزبایەتی‌و داڕشتنەوەی یٔۆرگانەكانی، لەبەر رۆشنایی گۆڕانكاریەكان.
- دوركەوتنەوە لە سیاسەتی كاردانەوە، هەروەها خوێندنەوەی وردی هەلومەرجی بابەتی بۆ بڕیارو بەرنامەكان. نە سۆزی لەرادەبەدەرو نە رقی بێسنور، دادمان نادەن.
- گێڕانەوەی دیسپلینی حزبایەتی‌و دیاریكردنی یٔەرك‌و ماف‌و سزاو پاداشت، بەپێی رادەی جێبەجێكردن‌و جێبەجێنەكردنی بڕیارەكان، نەك پروپاگەندەی سۆسیال میدیا.
یٔەم هەڵوێست‌و هەنگاوانە، پێمانوایە یٔاهێكی قوڵ بەبەری یەكێتیدا دێنێتەوەو، زەمینە دەرەخسێنێ‌ بۆ بەستنی پلینیۆمێك‌و پلینیۆمیش زەمینە دەرەخسێنێ‌ بۆ كۆنگرەیەكی سەركەوتوی یەكێتی ناو یەكێتی.
كاتێكی زۆرمان لەدەستداوە، بەدڵنیاییەوە چیكە بەبەرمانەوە نەماوە كات لەدەست بدەین. یٔەوكاتەی بەدەستمانەوە ماوە، سودی لێوەرنەگرین، كێشەكانی ناو یەكێتی‌و كێشەكانی كوردستان‌و كێشەكانی ناوچەكە، هێندە زۆرن، زۆر لەمەوبەر زیاتر زیانمان پێدەگەیەنن؛ چ زیانی حزبی، چ زیانی نەتەوەیی، چ زیانی بەدینەهێنانی ستراتیژی دورمەودای سەربەخۆییش!
"رۆژنامەی (كوردستانی نوێ‌) ژ(7280)- 30/5/2017"

وتاری زیاتر










وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      79 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      77 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      87 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      65 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      93 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      78 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      76 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      70 جار بینراوە





نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو