شوان كەریم كابان

كۆرۆناو جۆرج فلۆید

  2020-06-09 23:05      56 جار بینراوە        کۆمێنت

دیمەنی یەكەم: ژمارەیەك خەڵوەتگەی پیری لەئەوروپاو ئەمریكا، پیرەكان چاو لەدەرگای ژوورەكانیان، بەڵكو لەناكاو كەسێ خۆی بكات بەژوورداو لەتەنگەنەفەسیی كورۆنا رزگاریان بكات، چاوەڕوانی درێژە دەكێشێ و فریادڕەسێك نییە. لەچەند خەڵوەتگەیەكی ئیسپانیاو ئەوروپا، تەرمی دەیان پیرو پەككەوتە دەدۆزرێنەوە كە لەبێ دەنگی و بەتەنیا گیانیان سپاردووە.
دیمەنی دووەم: پۆلیسێكی شاری میناپۆلسی ئەمریكا، هاووڵاتییەكی رەش پێستی ئەمریكایی داوە بەزەویداو ئەژنۆی خستۆتە سەر ملی بەهۆی ئەوەی خاوەن ماركێتێكی عەرەب گومانی ئەوەی لێ كردووە كە بیست دۆلارییەكی قەڵبی داوەتێ، كابرای رەش پێست چەندە هاوار دەكات ناتوانم هەناسە بدەم خەریكە دەخنكێم، پۆلیسەكە خۆی تێك نادات و هەر بەردەوام دەبێ لەفشارخستنە سەر ملی رەش پێستەكە كە ناوی جۆرج فلۆییدە، كاتێك ئەژنۆی لا دەبا، جۆرج فلۆید لەژیاندا نەماوە.
بەداخەوە ئەمە دوو وێنەی پڕ لەشەرمەزاری سەدەی بیست و یەك و دوو رووداون كە مروڤایەتی و رۆژئاوا دەخاتە بەر دەم گەورەترین پرسیار لەبارەی راست گۆیی لەبواری مافی مرۆڤدا.                      
هەموو ئەو پیرو پەككەوتانە سەردەمانێك مرۆڤی ساغ و سەلامەت و بەگوڕو بەتین و بەرهەمهێن بوون، خاوەن ژن و ماڵ و منداڵ بوون، هاوڕێ و دۆستییان هەبوە، كەچی سەدانیان بێ كەس و بێ دەر لەڕۆژئاوای مافی مرۆڤدا بەجێ دەهێڵدرێن وەك دكتۆر فیرنۆن كۆلمانی بەریتانیایی پێش چەند مانگێك گوتی، تاكو بمرن و لەكۆڵ ببنەوە.
لە ئەمەریكای پەیكەری ئازادیش جۆرج فلۆید لەژێر ئەژنۆی پۆلیسێكدا هاوار دەكات ناتوانم هەناسە بدەم، بەڵام پۆلیسەكە كە رەمزی دەوڵەتە خۆی لەداواكەی كەڕ دەكات تا فلۆید گیان دەسپێرێ.
دوو وێنەی پڕ تراجیدیا كە دەمانخاتە بەر دەم ناخۆشترین و پڕ مەترسیترین راستی ئەویش ئەوەیە؛ دەبێ سەرلەنوێ جیهان مرۆڤایەتی خۆی ئەبدەیت بكاتەوەو تاكو جارێكی تر بزانین پێوانەكانی مرۆڤ بوون كە لەئاژەڵ جیامان دەكەنەوە چین.

 

وتاری زیاتر


كازمی لەنێو ئاگردا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-27 23:34      35 جار بینراوە

یەكێتی و ئەركە نوێكان‬ شوان كەریم كابان
2020-07-25 23:22      43 جار بینراوە


هەرێم و بەغدا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-17 16:25      39 جار بینراوە




كوردستان هەر كوردستانە‬ شوان كەریم كابان
2020-06-29 14:29      46 جار بینراوە

گفتوگۆی نابەرابەر‬ شوان كەریم كابان
2020-06-19 11:46      82 جار بینراوە


نەبایان دیوەو نەباران‬ شوان كەریم كابان
2020-06-16 20:03      76 جار بینراوە

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      96 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      95 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      85 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      80 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      113 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      110 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      112 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      112 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      145 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      131 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      144 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو