عەتا كەریم

كورد لەبەرگی داعش دا

  2017-12-12 19:23      517 جار بینراوە        کۆمێنت

حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی ئۆكەی بەغدایە، تاوەكو لەسەر مێزی دیالۆگ و لەژێر چەتری دەستووردا دەست بە گفتوگۆ بكات، بەڵام حەیدەر عەبادی هێشتا مەیلی نییەو بگرە «كورد»ی خستە خانەی داعش و وەك پاڵەوانی سەركەوتنیش نمایشی خۆی ئەكات!.
پێشمەرگەو سوپای عیراق نزیكەی 3 ساڵ پێكەوەو بەجیاش شەڕی تیرۆریستانی داعشیان كرد، ئەم شەڕە پێشمەرگەی كردە خاوەنی «جەنگاوەرانی پاراستنی دیموكراسی» و لەگەڵ نوێنەرانی (72) دەوڵەتی نێوهاوپەیمانێتی دژ بەداعش ناوی دەهێنرا!، بەڵام ئێستا سەرۆك وەزیرانی عیراق، كورد و پێشمەرگە هاوتای «داعش» دەكات و بە ئاشكرا وتی» رێگرتن لە پارچەپارچەكردنی عیراق و پاراستنی یەكپارچەیی، هیچی كەمتر نییە لەسەركەوتن بەسەر تیرۆیستانی داعش» و لەمێژوودا بە ئاوی زێڕین دەنوسرێتەوە!.
شوێنی قسەكەی عەبادی لە بۆنەی یادی 62 ساڵەی دامەزراندنی حزبی دەعوەی ئیسلامی دابوو، بەڵام وەك سەرۆك وەزیران قسەی كردو هاوكاتیش فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراقە، واتا بەكارهێنانی پۆست و پلەكەیەتی لەبۆنەی حزبیدا، كە دیوێكی بانگەشەی پێشوەخت و منەتباركردنی دەنگدەرانەو پرسی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر ناوچە جێناكۆكەكان بەدەستكەوتی سەركەوتن ئەژمار دەكات، ئەویش بەسەر «كورد» دا كە هاوبەشی پرۆسەی سیاسیی و حوكمڕانییە لەعیراقی نوێی دوای سیستمی دیكتاتۆری بەعس لە 2003دا.
كاتی ئەم هاوتاكردنەی كوردو پێشمەرگە بە «داعش» وێناكردنی سەركەوتن بەسەر هەردووكیاندا، ناجۆرییەكی مەبەستدارەو لە تەوقیتێكدایە كە حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی دیالۆگە لە ژێر چەتری دەستوور، واتا رازیبوون بە مانەوە لە عیراق! كەوایە خوێندنەوەكە رەتكردنەوەی دانیشتنە، یان وەكئەوەیە لەگەڵ داعش دابنیشێت!.
ئەم قسەیەی عەبادی تەنیا پێشمەرگە ناكاتە هاوتای داعش، بەڵكو هەموو ئەوانە دەكاتە شێوەی داعش كەپرۆسەی ریفراندۆمدا لە 25 ئەیلولدا بەرێژی 98% دەنگیان دا بەجیابوونەوە لەعیراق، كە لەڕوانگەی عەبادی و لایەنە عیراقییەكان و هەموو پشتیوانە نێودەوڵەتی و هەرێمی و عەرەبییەكانی بەغدا « مەترسی بوو بۆ یەكپارچەیی عیراق»، بۆیە سەرۆك وەزیران ئەم رێگرییە بەهاوتای سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعشدا دەچوێنێت!.
ئەم چواندنەی عەبادی لە لوتبەرزی و بوغرایی سیاسییەوە سەرچاوەی گرتووە، بەجۆرێك كورد لەهەرێم پیادەی دیموكراسیی بەدەنگدان بۆ مافێكی رەوای خۆی كردووەو شەڕی تیرۆریستانی داعشی كردووە، بەڵام نەشیاوە بەهۆی هەڵەی دەستەبژێرێكی سیاسیی بزوێنەری ریفراندۆمەوە، كورد بخرێتە خانەی داعش-ەوە!.
قۆناغی دوای ریفراندۆمە شكستخواردووەكە لەچانسی عەبادی كەوتەوە، كە كارتی فشاری كەوتۆتە دەست و پشتیوانییەكی كۆڕای نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی یەكپارچەیی و دژایەتی ریفراندۆمی هەرێمی مسۆگەركرد، ئەگەرنا هیچ هێزو كەسایەتییەكی سیاسیی عیراقی نەیدەتوانی بەو بوێرییەوە جەنگاوەرانی پاراستنی دیموكراسی و دەنگدەرانی ریفراندۆم بە «تیرۆریست» ناو ببات، دیسان ئەو بوێرییەی عەبادیش لەشكستی سیاسیی و بوغرایی كارەكتەرە ریفراندۆمییەكەی كوردەوە سەرچاوەی گرتووە!.
بوغرایی و بێمنەتی هەمیشە كۆتاییەكەی شكست بووە و مێژووی مرۆڤایەتی پڕوانەی «شكستی بوغرایی»ن، نزیكترینیان بوغرایی هەندێك سەركردەی سیاسیی، هەرێمی خستۆتە دۆخی شكستی ریفراندۆمەوە كە عەبادی بە هاوتای داعش ناوی دەبات و عیراقیش چەندان نموونەی شكستی لوتبەرزی سیاسیی هەیە و كەوتوون و سەرنەكەوتوون!.

وتاری زیاتر

شەڕ لەگۆڕەپانی ئەلیكترۆنیدا!‬ عەتا كەریم
2020-09-19 17:45      44 جار بینراوە

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      106 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      125 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      225 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      369 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      313 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      231 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      292 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      356 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      467 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      317 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      327 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      279 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      280 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      391 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      379 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      611 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      412 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      503 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      505 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو