د.ئەرسەلان بایز

بۆ كێ دەنووسی…؟

  2020-06-14 12:52      154 جار بینراوە        کۆمێنت

 (93)
# تۆ بۆ دەنووسی… بۆچی قسە بۆ ڕادیۆو تەلەفزیۆنەكان دەكەیت… پێم ناڵێی بۆ كێ قسە دەكەیت و دەنووسی…؟ تاكەی دەنووسی. تاقەتت لەسیاسەت و نووسین نەچووە…؟ تۆ ئەزانی لەكەیەوە سەرقاڵی سیاسەت و نووسینی… ئەوەتا ڕیشت سپی بووە… پێم بڵێ‌ كەی واز دەهێنی و بەئارامی دادەنیشی…؟ ئێستا… ئەم تەمەنەی تۆ هی ئەوەیە جنێوت پێ بدرێت… ئاگات لەوەیە كە ئێستا كەسانێك پەیدابوون ئاگاداری خەبات و ماندووبوونی كەسانی پێش خۆیان نین. ئەوان بەچاوی ئێوە سەیری شۆڕش و قوربانی و قۆناغی زیندان و پێشمەرگایەتی ئێوە ناكەن. هەر لەخۆیانەوە ڕاست و چەپ شمشێر دەوەشێنن و جنێو دەدەن. بەسە… بەسەو چیتر ئێمەش بەخۆتانەوە سەرقاڵ و ماندوو مەكە. (ئەمانەی سەرەوە گلەیی و رەخنەكانی حاجی عەلی بەگی برا گەورەم بوو).
# ڕۆماننوسی ناسراوی تورك (ئۆرهان پامۆك) دەگێڕێتەوە: بەهۆی دەربڕینی هەندێ‌ ناڕەزاییم لەسەر چەند لاپەڕەیەكی مێژووی كۆنی سەردەمی حوكمڕانێتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، لەلایەن توركە نەتەوە پەرستە توندڕەوەكان راكێشی بەردەم دادگا كرام.
نووسەری (ژاپۆن)ی (كێنزابۆرۆ ئی.م) نووسیویەتی: كاتێك لە (تۆكیۆ) داوای ئەوەم كرد قسە لەسەر ئەو دەستدرێژییانە بكرێت كە لەكاتی داگیركردنی ژاپۆن بۆ سەر چین و كۆریا كراوە لەلایەن ناسیۆنالیستە ژاپۆنییەكان دووچاری پەلاماردان بووم.
# دوای ساڵەها كاركردنم لەجومگە سەرەكییەكانی (ی.ن.ك). هەر لەدەسپێكی سەرپەرشتی كردنی ڕادیۆی شۆڕش لەمانگی ئەیلوولی ساڵی (1980) تا كۆتایی ساڵی (2019)، لەژێر چاودێری و لێپرسراوێتی پیاوێكی گەورەی ناودارو ووردبینی وەكو مام جەلال . خوا لەئاسمان و خوێنی شەهیدانیش لەسەر زەمین ئاگادارن كە دەمێكە چاوم لەهیچ پۆست و لێپرسراوێتیەك نەماوە. بەتایبەتیش دوای نەخۆشكەوتن و كۆچی دوایی مام . پڕ بەدڵیش هیوای سەركەوتن بۆ سەركردایەتی نوێی (ی.ن.ك) دەخوازم.
بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە (وەكو هاووڵاتییەك) لێپرسراوێتی نەتەوەیی و نیشتمانیم لەئەستۆدا نەماوە. مانای ئەوە نییە لەسەر ئەو هەڵەو كەموكوڕیانەی كە خوا نەخواستە ئەگەر رۆژێك لەڕۆژان ببێتە هۆی لاوازكردن و بەلاڕێدا بردنی (ی.ن.ك)، یان لەكەداركردنی ئەزموونەكەمان، سەر لەنوێ‌ دابەشكردنەوەی كوردستان. (قڕوقەپ) دانیشم و بێدەنگ بم. ئەوساش بێ باكانە هەر بەزمانی گوڵ و بەزمانی گلەیی بێ برینداركردنی ئەم و ئەو بۆچوونەكانی خۆم دەڵێم و دەنووسم.
# بۆ كێ دەنووسم…؟ بۆ خۆم دەنووسم… دەنگ و ڕەنگی خۆم بە دەوروبەرم دەگەیەنم و ویژدانی خۆم ئاسوودە دەكەم. خوێندنەوەو نووسین هاوڕێ و هاودەمی دەیان ساڵەی ژیانمە… بۆیە هەرگیز ناتوانم دەست بەرداریان بم. خوێندنەوەو نووسین فریشتەی فریادڕەسی ئارامی و هێمنكردنەوەی كاتەكانی دڵتەنگی و شەوانی تەنهایی و غەمی ڕۆژگارە سەختەكانە… لەبری گریان و هاواری ئازارەكانی دەروونم لەكاتی ناهەقیدا دەخوێنمەوەو دەنووسم.
# كێ هەیە قسەی لەسەر نەكرێت…؟ خوای مەزن بەو گەورەییەی خۆیەوە دروستكەری زەمین و ئاسمانە، كەسانێك هەن بێ پەروا قسەی لەسەر دەكەن. جا تۆ بەرامبەر بەندەكانی خوا دەڵێی چی.
# ئەوەی من كە جار جارە لەتەلەفزیۆنەكان قسە دەكەم، یان لەم گۆشەیە دەینووسم، دژی هیچ كەسێك نییە، بۆ حزبەكەم و ئەزموونی كوردستانیش شكست نییە، بەڵكو ڕایەكە بۆ گفتوگۆو پێداچوونەوە بەهەندێ‌ رووداوی وەكو (نا تەبایی نێو خۆمان) (شەڕی ناوخۆ) (جنێودان بەیەكتر) لەئێستاو ڕابردوودا. جا ئەوانەی گوێی لێدەگرن و بەچاكی دەزانن ماڵیان ئاوا بێت، ئەوانەش ڕەتی دەكەنەوە، جار جارەش قسەی توندو جنێو دەدەن هەر ماڵیان ئاوا بێت. نە بەندە بەو جنێوانە دەڕوخێم نەئەوانیش بەمەرامی خۆیان دەگەن.
دنیا سەیرو سەمەرەیە برام، هەتا تەمەنیش درێژ بێتەوە قسەو كارو رووداوی سەرسوڕهێنەری تریش دەبینین.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      101 جار بینراوە



خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      107 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      60 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      100 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      74 جار بینراوە



دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      135 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      105 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      155 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      100 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      102 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      99 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      170 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      109 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      146 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      147 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      155 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      155 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      186 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      146 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      224 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      312 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      214 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      139 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      199 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو