شوان كەریم كابان

نەبایان دیوەو نەباران

  2020-06-16 20:03      76 جار بینراوە        کۆمێنت

خەڵك مافی خۆیەتی داوای ژیانێكی شایستە بكات، كاسب كار هەقی خۆیەتی لەبژێوی ژیانی بترسێ، فەرمانبەر بۆ مووچەو مەعیشەت فەرمانبەرە ناتوانێ داوای مووچەكەی نەكات.
ئێستا ناڕەزایەتییەكی زۆر لەنێو خەڵكدا هەیە بەتایبەت توێژی فەرمانبەران و هەمو ئەو خەڵكەی تر كە مووچەیەكیان هەیە بەهۆی دواكەوتنی زۆری مووچە، جا هۆكارەكە هەرچییەك بێ، زۆری ئەو ناڕەزایەتییەش لەسنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجەیە، بەمانایەكی تر لەو سنوورە جوگرافییەی یەكێتیی تیادا باڵادەستە. ئەمە جگەلەوەی لەسەر هەر بابەت و رووداو مەسەلەیەكی تریش ناڕەزایی هەبێ، پشكی شێر بەر ئەم سنوورە دەكەوێ. 
ساڵی دوو هەزارو یانزە ئۆپۆزسیۆنی ئەو سەردەمە ویستیان حكومەت لەسلێمانییەوە بڕوخێنن و زیاتر لەشەست رۆژ بەردەركی سەرایان كردە سەنتەری خۆپیشاندان و دەرەنجام لەو ماوەیەدا بەداخەوە زیانی گیانیش هەبوو زیانێكی زۆری ئابووریش بەشارەكە گەیشت و حكومەتیش هەروەك خۆی مایەوەو دواتر پاش هەڵبژاردنی خولی چواری پەرلەمان سەركردەی خۆپیشاندانەكان چووە حكومەتەوە.

لەناڕەزایەتییەكانی فەرمانبەرانیش لەپاش جێبەجێكردنی سیستمی پاشەكەوت بەبیانووی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت و بڕینی  بودجە لەبەغداوە، هەمدیسان ئەم سنوورە بووە مەڵبەندی بایكۆتی دەوام و خۆپیشاندان و دواتریش لەساڵی ٢٠١٨ەدا گۆڕدرا بۆ توندوتیژی و پەلاماری بارەگا حكومی و حزبییەكان بەتایبەت بارەگاكانی یەكێتیی نیشتمانی و لەمەشدا حكومەت هەر حكومەت بوو. 
ئێستاش واجارێكی تر لەم دەڤەرە بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە بایكۆت لەچەند فەرمانگەیەك دەستی پێكردووەو لەوانەشە تەشەنە بسەنێ و دەرەنجام زەرەرمەندی سەرەكی هاووڵاتی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە لەكاتێكدا گلەییە زۆرەكە لەحكومەتەو لەحكومەتیشدا لەپارتی دیموكراتی كوردستانە كە زۆرینەی حكومەت و پەرلەمانیشە. بەداخیشەوە ئەوانیش هەر ئەڵێی نەبایان دیوەو نەباران.

 

وتاری زیاتر


كازمی لەنێو ئاگردا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-27 23:34      34 جار بینراوە

یەكێتی و ئەركە نوێكان‬ شوان كەریم كابان
2020-07-25 23:22      43 جار بینراوە


هەرێم و بەغدا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-17 16:25      39 جار بینراوە




كوردستان هەر كوردستانە‬ شوان كەریم كابان
2020-06-29 14:29      46 جار بینراوە

گفتوگۆی نابەرابەر‬ شوان كەریم كابان
2020-06-19 11:46      82 جار بینراوە


كۆرۆناو جۆرج فلۆید‬ شوان كەریم كابان
2020-06-09 23:05      55 جار بینراوە

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      96 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      95 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      85 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      80 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      113 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      110 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      111 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      112 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      145 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      131 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      143 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو