چالاكییه‌كانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ ڕێكخستنی‌ سلێمانی‌ ، به‌بۆنه‌ی‌ دووه‌مین ساڵیادی‌ كۆچی‌ دوایی‌ سه‌ركرده‌ی‌ گه‌لی‌ كورد مام جه‌لال-دا

  2019-10-03 15:10      158 جار بینراوە        کۆمێنت
سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ و له‌چوارچێوه‌ی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ چالاكییه‌كانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ ڕێكخستنی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ، بۆ به‌رز ڕاگرتنی‌ یادی‌ پڕشكۆی‌ تێپه‌ڕبوونی‌ دووساڵ به‌سه‌ر كۆچی‌ دوایی‌ كاریزماو سیاسه‌تمه‌داری‌ ناوازه‌و سه‌ركرده‌ی‌ گه‌لی‌ كورد وكه‌سایه‌تی‌ خاكی‌ مام جه‌لال-دا ، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڤاڵ حاكم قادرحه‌مه‌جان ، ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ ڕێكخستنی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی‌ هه‌ڤاڵانی‌ جێگرو كارگێڕو ئه‌ندامان وكادرانی‌ مه‌ڵبه‌ند ، سه‌ره‌تا بۆ ڕێزلێنان له‌و یاده‌ پڕله‌ناسۆره‌ و له‌مه‌ڕاسیمێكی‌ تایبه‌تدا ئاڵای‌ كوردستان ویه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان تا نیوه‌ داگیرا ، دواتر به‌ كه‌ژاوه‌یه‌كی‌ شایسته‌ به‌ره‌و مه‌زاری‌ بڵندی‌ مام جه‌لال به‌رێكه‌وتن و له‌وێ‌ چه‌پكه‌گوڵی‌ ڕێزو وه‌فای‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ ڕێكخستنی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌سه‌ر گڵكۆی‌ پیرۆزی‌ دانرا.

وێنەی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو