وێنە... قائیمقامییەتی سلێمانی پێنج شوێن دادەخات

  2021-05-08 21:55      69 جار بینراوە        کۆمێنت
بەھۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەکان قائیمقامیەتی سلێمانی پێنج شوێن دادەخات. ئەمڕۆ شەممە (8/5/2021) لەدرێژەی ھەڵمەتەکانی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕو شوێنە گشتییەکان و پشکنین بۆ ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنیانەی رۆژانە لەلایەن بازرگانەکانەوە بەھاوڵاتیان دەفرۆشرێت، سەردانی چێشتخانە، نانەواخانەو شیرینییەکان دوکانەکانی دیکەی بازاری گەڕەکەکانی چوارچراو کەنەسوورەی شاری سلێمانی_یان کرد. لەھەڵمەتەکەدا دەست بەسەر بڕێک خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گیراو پسوڵەی سەرپێچی بۆ خاوەن شوێنەکان کراوە، ھەروەھا بەھۆی پابەندنەبوون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن و دانانی خواردن و خواردنەوە لەشوێنی گەرم و بەرتیشکی خۆر پێنج شوێن داخران. راگەیاندنی قائیمقامییەت

وێنەی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو