کاسبکارانی سلێمانی پشتیوانی لە هاوپەیمانیی کوردستان دەکەن
2021-09-28 19:02     217 جار بینراوە      کۆمێنت
لە میانی سەردانێکدا بۆ ناوبازاڕی سلێمانی و بۆردی ناوبازاڕی ی ن ک، ئاوات محەمەد و جوتیار نوری_ ئەندامانی سەرکردایەتی ی ن ک، لەگەڵ ژمارەیەک لە کاسبکاری ناوبازاڕ کۆبونەوە.
باس لەوەکرا کە لە ئایندەدا پێویستمان بە تیمێکی بەهیز هەیە لە بەغدا بۆئەوەی مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانمان مسۆگەر بکەین، ئەگەر خاوەنی تیمێکی بەهێز نەبین کێشە بۆ موچەخۆران دروست دەبێت، دواتر ئەو کێشانە دائەبەزن بۆ ناو بازاڕ و کاسبکاران و هەموومان زیان دەکەین.
کاسبکاران بە گەشبینییەوە باسیان لە سەرکەوتنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان کردو پشتگیری خۆیشیان بەرنامەکانی دوپاتکردەوە.
وێنەی زیاتر