بەغدا هەناردەكردنی چەندین بەرهەمی هەرێمی كوردستانی بۆ ناوەڕاست و خواروو قەدەغەكرد

  2020-06-24 20:18      227 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدرال بڕیاری قەدەغەكردنی چەندین بەرهەمی دەركردووە لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ خوارو و ناوەڕاستی عێراق، لەڕاگەیاندراوێكیشدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لەهەوڵدان بۆ چارەسەكردنی كێشەكە.

دەقی راگەیەندراوەكە:
وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدرال بڕیاری قەدەغەكردنی چەندین بەرهەمی دەركردووە لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ خوارو و ناوەڕاستی عێراق.
دوای دەرچوونی بڕیارەكە وەزارەتمان لە پەیوەندی بەردەوام دابووە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە بڕیارەكە بكرێت، لەرێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغداد نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراق كردووە، چونكە دەرچوونی ئەم بڕیارە پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی 2019ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە.
هەروەها لەگەڵ جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق كە نوێنەری كوردە لەهەوڵداین بۆ چارەسەركردنی.
لە خاڵی چوارەمی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران( هاوپێچی ئەم رونكردنەوەیە) هاتووە كە نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەشدار دەبێت لە بڕیاری دەرچوونی قەدەغەكردنی بەرووبوومی كشتوكاڵی.
خاڵی پێنجەمیش رێگەی داوە كە بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاژەڵی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت بۆ پارێزگاكانی خوار و ناوەڕاستی عێراق.
پشتبەستن بە بڕیارەی ژمارە 13ی ساڵی 2019ی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق و لەپێناو بەرژەوەندی جوتیاران و خاوەنكارانی هەردولا لە پەیوەندی بەردەوامداین بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەكە و چارەسەركردنی.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

2020-6-24

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو