لە قه‌زای‌ سۆران 13 حاڵه‌تی‌ تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

  2020-07-07 20:07      106 جار بینراوە        کۆمێنت
13 کەسی تر له‌سنووری‌ قه‌زاى ‌سۆران تووشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بوون

قایمقامی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ 13 کەسی تر  له‌سنووری‌ قه‌زاكه‌ تووشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بوون.
کرمانج عزەت قایمقامی سۆران، رایگەیاند، لەو تووشبووانە، حەوت تووشبوو دانیشتووی قەزای رواندزن و شەشی دیکەش دانیشووی سۆرانن.
قایمقامی سۆران ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ پشکنین بۆ 100 کەس کراوە و لەمەودوا ئاماری تووشبووان لە سنوورەکە رۆژانە رادەگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی یەک ھەفتەدا ژمارەی تووشبووانی دەڤەری سۆران گەیشتووەتە 46 کەس.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو