نرخی‌ نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

  2020-07-07 20:21      629 جار بینراوە        کۆمێنت
‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ 43.30 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ وزه‌ی‌ ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت له‌ ئه‌مریكا له‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی‌ 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا كه‌م ده‌بێته‌وه‌.
كاتژمێر 8:17ی‌ ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ 7ی‌ ته‌موز، نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ 43.30 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.
نرخی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش بۆ 40.82 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رملێك به‌رزبووه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو