لە كوردستان دەرمانی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەرهەم هێنرا

  2020-07-07 20:45      194 جار بینراوە        کۆمێنت
دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر (Favipiravir)

كۆمپانیای دەرمانسازی ئاوامێدیکا لە هەولێر دەرمانی دژە ڤایرۆسی بۆ چارەسەركردنی توشبووانی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) بەرهەمهێنا.
دكتۆر شاخەوان زاهیر، بەڕێوەبەری مارکێتینگ و پەرەپێدان لە كۆمپانیای ئاوامێدیکا رایگەیاند، كۆمپانیاكەیان بە هاوکاری سەنتەرە پسپۆڕیە جیهانیەکان بەسەرکەوتووی دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر (Favipiravir)ی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) بەرهەمهێنا.
وتیشی: یەکەم بڕ بۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق نێردرا، بۆ ئەوەی بەسەر سەرجەم ناوەندەکانی چارەسەرکردنی کۆرۆنا نوێدا دابەش بکرێت.
بەگوێرەی زانیاترییەكانیش، بەپێی رێكەوتنی نێوان عێراق و رووسیا ئەم دەرمانە لە ھەرێمی كوردستان بەرھەم ھێنراوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو