حزبەكەی مێركل ڕێژەی بەشداریكردنی ژنان بەرز دەكاتەوە

  2020-07-08 19:25      151 جار بینراوە        کۆمێنت

 حزبی یەكێتی دیموكرات مەسیحی موحافزكاری ئەڵمانی كە بەحزبەكەی مێركل ناسراوە لەئێستەوە خۆی بۆ كۆنگرەی داهاتوو ئامادە دەكات كە بڕیارە لەكانونی یەكەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت و گرنگترین پرۆژەیەكیش كە بۆ ئەو كۆنگرەیە ئامادەكرابێ زیادكردنی بەشداریكردنی ژنانە لەپۆستە ئیداری وحزبی وحكومی و پەرلەمانیەكاندا بەڕێژەی لەسەدا ٪50.
 ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاویكردەوە دوای دانوساندنێكی زۆر لەناو یەكێتی دیموكرات مەسیحی ئەڵمانیدا گەشتنە پرۆژە بڕیارێك و بەپێی ئەو پرۆژەیە نوێنەرایەتی ژنان لەریزەكانی ئەو حزبەدا لەسەر ئاستەكانی بەرپرسیارێتی سەركردایەتی و پۆستە سیاسیەكان و نوێنەرایەتی كردنی پەرلەمان تاساڵی 2025 بەڕێژەی لەسەدا 50% بەرز دەكاتەوە.
 لەكاتێكدا كە ئێستا ڕێژەی بەشداریكردنی ژنانی ئەو حزبە لەو پۆستانەدا كەمترە لەڕێژەی لەسەدا %20 ئەمەش كۆتایی بەو ناكۆكی وململانێیەی ناو حزبەكە هێناو بەرزبوونەوەی ڕێژەی ژنانیش هەنگاو بەهەنگاو دەبێت تا ئەو ئاستەی كە لەسەری ڕێكەوتوون.
بەپێی ڕێكەوتنەكە ڕێژەی ژنان لەپۆستە حكومییەكان و كورسییەكانی پەرلەمان تاساڵی 2021 لەسەدا 30% دەبێ و لە2023دا بۆ لەسەدا 40% و لە2025 دا بۆ ڕێژەی لەسەدا 50% بەرز دەبێتەوە ئەم پرۆسەیەش بەشێوەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.
لەئێستەشدا جگە لەئەنگێلا مێركل كە ڕاوێژكاری ئەڵمانیایە كرامپ كارینباوریش لەدوای ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین كە وەزیری بەرگری بوو ئێستا سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپایە پۆستی وەزیری بەرگری ئەڵمانیای گرتە دەست و جگەلەوەی سەرۆكایەتی یەكێتی دیموكرات مەسیحیش دەكات.
 ئەمە لەكاتێكدایە لەناو  فراكسیۆنی سۆسیال دیموكراتەكانی ئەڵمانیادا كە شەریكی حوكمن ژنان بەڕێژەی لەسەدا%43 بەشدارن، بەپێی ئەو دانوساندنەی كە لەناو حزبی یەكێتی دیموكرات مەسیحیدا بەڕێوەچووەو لەو پرۆژەیەدا بۆ كۆنگرەی داهاتووی ئەو حزبە ئامادەكراوە لە 16 لاپەڕە پێكهاتووە و ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی لێ ئاگاداركراوەتەوەو پلانی داننان بەهاوڕەگەزەكاندا لەناو ئەو پرۆژەیەدا جێگای كراوەتەوە كەلەناو حزبەكەدا بەڕێكخراوی "ئیل.ئێس.یو" ناسراون. پێویستە بشوترێت تائێستا  ئەنگێلا مێركل لەسەر ئاستی جیهان 7 جار بەبەهێزترین ژن و باشترین سەركردەی جیهان دەستنیشانكراوە.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو