فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ نوێنەری یۆنامی كۆبۆوە

  2020-07-12 19:10      127 جار بینراوە        کۆمێنت

فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ خاتوو (جنین پلاسخارت) نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبووەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٠/٧/١٢ فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ خاتوو (جنین پلاسخارت) نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرۆكی نێردەی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێراق لەبارەگای سەرەكی یۆنامی لەبەغدا بەمەبەستی گفتوگۆكردن سەبارەت بەڕەوشی  سیاسی  عێراق و هەرێمی كوردستان وناوچەكەو  بارودۆخی ئەمنی لە شاری كەركوك كۆبووەوە.
تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە بریتی بوو لە باسكردنی یاسای هەڵبژاردن لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕۆڵ و پێگەو كاریگەرییەكانی ژن لەعێراق و توانای بڕیاردان لەكایەی سیاسی و ئیداری.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو