‎كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاراستەی مامۆستا عومەر ساڵح دەكات ‎

  2020-07-13 16:30      120 جار بینراوە        کۆمێنت

بۆ كۆچی دوایی حەمەسەعید حەمەساڵح، كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
برای بەڕێزم: مامۆستا عومەر ساڵح ‎
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (حەمەسەعید حەمە ساڵح)ی برای بەڕێزتانم بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی جەنابت و خانەوادە تێكۆشەرو قارەمانەكەتان دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێ، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی 
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو