چەند تیرۆرستێكی داعش لەحەمرین لەناودەبرێن

  2020-08-06 11:47      124 جار بینراوە        کۆمێنت

لەئەنجامی هێرشێكی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش لە زنجیرە چیاكانی حەمرین چوار تیرۆریست كوژران.
لە راگەیەندراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی  سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایكرد، كە لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، هێرشێكیان دژبە تیرۆریستانی داعش لەزنجیرە چیاكانی حەمرین سنووری پارێزگای كەركوك، ئەنجامداوەو لەئەنجامی هێرشەكەدا، چوار تیرۆریستی داعش كوژراون.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەبەوەشكراوە، كە دوای هێرشەكە، هێزەكانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدرال، ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەكەدا ئەنجامداوە كە لە میاندا حەشارگەیەكیان دۆزیوەتەوە كە 20 بۆمبی چێنراوی تیایدابووە.
 لە راگەیەندراوەكەدا ئەوە ش هاتووە، تیرۆریستان ئەو 20 بۆمبەیان بە ئامانجی ئەنجامدانی كردەی تیرۆریستی دژبە هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەكان ئامادەكردبوو.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو