لە عێراق زیاتر له‌ 4 ھەزار كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون

  2020-09-17 18:42      124 جار بینراوە        کۆمێنت
4 ھەزار و 326 حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی‌ ئه‌یلول، وەزارەتی تەندرووستی عێراق،رایگه‌یاند لەماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا، 4 ھەزار و 326 حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە و 84 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە ھەبووە. ھاوكات  3 ھەزار و 859 كەس لەو پەتایە بەتەوای چاكبوونەتەوە.
بەوجۆره‌ش ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا بەرزبووه‌وه‌ و گەیشتە 307 ھەزار و 385 كەس، لەم ژمارەیە 8 ھەزار و 332 كەس بەو پەتایە گیانیان لە دەستداوە. ھەروەھا لەو ژمارەیە 241 ھەزار و 100 كەس چاكبوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو