رێكخراوی‌ ته‌ندرووستی‌ جیهانی‌ هۆشداریی‌ ده‌دات

  2020-09-22 14:49      125 جار بینراوە        کۆمێنت
له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا نزیكه‌ی‌ دوو ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا تووشی‌ كۆرۆنا بوون

رێكخراوی‌ ته‌ندرووستی‌ جیهانی‌، ئاشكرایكرد كه‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوودا، ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی‌ په‌تای‌ كۆرۆنا له‌ سه‌ر ئاستی‌ جیهان، ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌یی‌ تۆماركردووه‌.
هاوكات ئه‌و رێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌،‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا نزیكه‌ی‌ دوو ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا تووشی‌ كۆرۆنا بوون، به‌ڵام ژماره‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، پاشه‌كشه‌ی‌ كردووه‌.
ته‌ندرووستی‌ جیهانی‌ روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و داتایانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستدان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ رێژه‌ی‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی‌ كۆرۆنا به‌راورد به‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر،  6% زیادی‌ كردووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئه‌لوه‌كاله‌ ئه‌لئیخباریه‌
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو