68 توشبووی كۆرۆنا لەعێراق گیانیان لەدەستدا

  2020-09-25 23:08      113 جار بینراوە        کۆمێنت

لەعێراق لە 24كاتژمێری رابردوودا ‌68 توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 4 هەزار و 593 توشبووی نوێش تۆمار كراون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری دۆخی كۆرۆنای ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلولی بڵاوكردەوە كە 4 هەزار و 593 تووشبووی نوێ تۆماركراون بەو پێیەش كۆی گشتی توشبووان گەیشتە 341 هەزار و 699كەس.
هەروەها لەو 24كاتژمێرەدا 68تووشبووی دیكە لە سەر‌تاسەری عیراق گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان بەڤایرۆسەكە بۆ 8هەزار و 867كەس بەرزبوەوە.
ژمارەی چاكبووان بەرزە، لە‌ماوەی 24كاتژمێری رابردوودا 4هەزار و 505كەس چاكبوونەتەوە، بەوپێیە تائێستا 273هەزار و 266تووشبوو چاكبونەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو