دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بەپەلەی لەبارەی مووچەوە بڵاوکردەوە

  2020-09-28 11:58      915 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پابەندن بە گرەنتیکردنیان.   
لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، وەزارەتی دارایی عێراق جەخت لەسەر پابەندبوونی خۆی بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی دەکاتەوە.   
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، وەزارەتی ناوبراو دڵنیایی ئەوە دەداتە هاووڵاتیان کە وەزارەت بەوپەڕی تواناوە لەهەوڵی گرەنتیکردنی شایستە داراییەکانە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا و لەپێشینەیان دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی.  
لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و پەتای کۆرۆناوە قەیرانی دارایی و کەمی سیولە ڕوویکردۆتە حکومەت.  
جەختیش لەسەر  ئەوە کراوەتەوە، وەزارەتی دارایی لەئێستادا کار لەسەر ئامادەکردنی نەخشەڕێگەیەکی تایبەت دەکات بۆ خەرجکردنی شایستە داراییە بنەڕەتییەکانی سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ و بەمزووانە نەخشەڕێگاکە دەخرێتە بەردەم پەرلەمان و هەر کات پەسەندکرا دەتوانین گرەنتی مووچە و شایستە داراییەکان بە تەواوەتی بکەین.  

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو