تا مووچەی فەرمانبەرانی عیراق نەدرێت، پارەی هەرێم نانێردرێت

  2020-09-30 09:49      277 جار بینراوە        کۆمێنت

بەهۆی ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق چەند رۆژێك دواكەوتووە، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە ناتوانێت 320 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان بنێرێت.
بەگوێرەی لێدوانێكی ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، خەڵكی عیراق بەهۆی دواكەوتنی مووچەی مانگی رابردووەوە پەستن بۆیە مستەفا كازمی ناتوانێت پارەكەی هەرێم بنێرێت تا ئەو كاتەی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق دەدات.
د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات كە ئاماژەكان دەریدەخەن عیراق رەنگە لەبەردەم قەیرانێكی داراییدا بێت ئەگەر قەرزنەكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە لەم چەند رۆژەی ئایندەدا دەست بكات بەدابەشكردنی مووچە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو